شه‌ڕی نێوان میحوه‌ری شیعه و سووننه و ده‌رفه‌تێکی مێژوویی بۆ کوردی ڕۆژهه‌ڵات
13:55 - 23 بانەمەڕ 2715
Unknown Author
هەڵمەت مەعرووفی
کێشه و ململانێی نێوان ئێران و وڵاتانی عه‌ره‌بی (به‌تایبه‌تی قه‌ته‌ر و عه‌ره‌بستان) پێی ناوه‌ته ئه‌وپه‌ڕی خۆی و ئیتر بارته‌قای گرژتر بوون و ئاشکراتر بوونی نه‌ماوه. ئه‌و شه‌ره‌ی نێوان دوو میحوه‌ری شیعه و سووننه وای کردووه که ده‌کرێ بڵێین ئێستا شه‌ڕی جیهانی سێیه‌م به‌ڵام له بازنه‌یه‌کی جوغرافیایی به‌رته‌سکتردا له ئارا دایه.
شه‌ڕی نێوان ئه‌و دوو میحوه‌ره که پێشتر زۆرتر له دوو بواری ئابووری و میدیایی دابوو ئێستا و ماوه‌ی سێ ساڵه و به‌تایبه‌ت له یه‌ک ساڵی ڕابردوودا، ته‌واو ئاشکرا و به شیوه‌ی سه‌ربازیی و به گرژترین شێوه دێته ئاراوه. له‌لایه‌که‌وه ئیران له ڕێگای هه‌ناردنی چه‌ک و چۆڵ و پاره و شه‌رکه‌ر و تیۆریسیه‌ن و ڕاهێنه‌ر و لێزانی بواری شه‌ڕ بۆ سوریا و ئێراق و یه‌مه‌ن، هاوکاری شیعه‌کانی ئه‌و وڵاتانه ده‌دکات و هه‌موو لق و پۆپه‌کانی خۆی وه‌ک حیزبووڵڵا به ئاشکرا خستۆته کایه‌وه، له لایه‌کی تریشه‌وه عه‌ره‌بستان و قه‌ته‌ر ئیتر هیچ شتێکی شاراوه‌یان له‌و شه‌ڕه‌دا نییه، له نانی ڕۆژانه‌وه تا فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ریان له‌و شه‌ره‌دا ئاماده‌یه و ڕه‌وانه‌ی ده‌که‌ن و هه‌ر دۆینی بوو ماڵی عه‌لی عه‌بدووڵلا ساڵحان بۆمباران کرد.
ئه‌و کێشانه‌ی نێوان ئه‌و دوو میحوه‌ره و بێده‌نگی وڵاتانی ڕۆژئاوا له هه‌مبه‌ر وڵاتانی عه‌ره‌بی که ئه‌وه‌یان وه‌ک پشتیوانی کردن له‌و وڵاتانه ئه‌ژمار ده‌کرێت، وای کردووه هه‌ر وه‌ک چۆن ئێران له ڕابردووش‌دا له ڕێگای شیعه‌کانی عه‌ره‌بستانه‌وه، گرژی بخاته ناو ئه‌و وڵاته، عه‌ره‌بستانیش له ڕێگای عهرهبکهکانی ئه‌لئه‌حواز و ئه‌حراری ئهلئحوازهوه تێکۆشاوه گرژی بخاته ناوه‌خۆی ئێران، تێکۆشاوه ئێران ئاڵۆز بکات که نموونه‌ی هه‌ر نزیکی ماوه‌ی بیست ڕۆژ له‌وه‌ی پێش بوو. وا دیاره ئه‌و راستییه بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بی له لایه‌ک و تورکیاش له لایه‌کی تره‌وه ده‌رکه‌وتووه که له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی ئێران ناتوانن به‌رهه‌ڵه‌ستی ئێران ببنه‌وه هه‌ر بۆیه‌ش پیویسته ئاژاوه بخرێته ناو ماڵی ئێرانه‌وه.
له‌و ناوه‌دا عه‌ره‌بستان له وزه‌ی زیاتر و نائارامی زیاتر و ئاڵۆزی فره‌تر ده‌گه‌ڕێت له ئێران‌دا، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ڕقی زیاتری له ئێران و هه‌وڵ بۆ دابه‌زاندنی تواناییه‌کانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به هۆی هه‌بوونی کێشه له ناوخۆی وڵات و له لایه‌کی تریشه‌وه که‌م بوونی ڕێژه‌ی عه‌ره‌به‌کان له ئێران. کهواتە عه‌ره‌بستان به‌دوای ده‌رفه‌تی باشتر و زێدهتردا ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی که ته‌نیا که‌لێنی ئارامی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بشێوێنێت، هه‌ر وه‌ک چۆن ئه‌و که‌لێنه بچووکه هه‌ر هه‌مووی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ئاگر داوه و جیهانیشی خستۆته نائارامی و شه‌ڕێکی درێژخایه‌نه‌وه که تا ئێستاش براوه‌یه‌کی دیاری نیه و هه‌مووی لایه‌نه‌کان به پشکی خۆیان تێیدا دۆڕاون.
به‌ڵام لێره‌دا بابه‌تێکی تر دێته ئاراوه ئه‌ویش ئێمه‌ی کورد و حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانین
حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و قۆستنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت:
ئێمه‌ی کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌سه‌ره‌تای هاتنه کایه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی دزه تێکراوی گه‌لانی ئێرانه‌وه به‌هه‌بوونی سه‌رکرده‌یه‌کی زانا وه‌ک دوکتور عهبدووڕڕهحمانی قاسملوو، (نا) مان به کۆماری ئیسلامی کوت و له‌ولاشه‌وه داوای مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی خۆمان به شێوه‌یه‌کی دێموکراتیک و پێشکه‌وتووانه و پشت به‌ستوو به خه‌باتی چه‌کداری کرد، به‌ڵام له وڵامدا ته‌نیا حه‌سه‌نی و خه‌ڵخاڵی و چهمرانهکانمان دیت که پۆل به پۆل به فتوای نوێنه‌ری له لای خواوه هاتووهیان واتا خومه‌ینی، هێڕشیان کرده سه‌ر کوردستان و داغی گرانی قاڕنێ و قه‌ڵاتان و سنه‌ی خوێناوی و ..... له سه‌ر جه‌رگی برینداری ئه‌و میلله‌ته دانا و ئێستاش که ئیستایه ته‌نیا یه‌ک مادده له ڕێسای سه‌ره‌کی کۆماری ئیسلامی ده‌رحه‌ق به کورد و نه‌ته‌وه که‌مینه‌کان نه‌هاته ئاراوه. خۆ باس کردن له بڵاو کردنه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر له ناو کوردستان له لایه‌ن ڕژێمه‌وه و گرتن و بڕینی سیاسی و له‌دار دانی به کۆمه‌ڵ و بێبه‌ش کردن له مافی خوێندن و ..... ئاماژه پێبکه‌ین خۆی هه‌ڵگری هه‌زاران ڕاپۆرتی درێژ و تاڵ و خهفهتپهروهره، که واته ده‌بی ڕێگاچارمان چی بێت؟
له ئێستادا ده‌رفه‌تێکی مێژوویی ڕه‌خساوه که تێیدا:
- کورد له ڕێگای میدیاوه ده‌توانێت باشتر خۆی بناسێنێت و پشتیوان بۆخۆی ساز بکات و گه‌رووی دونیا پڕ بکات له هاواره‌که‌ی و ڕووداوه‌کان بته‌نێته‌وه.
- ئاڵۆزی له نێوان میحوه‌ری سووننه و شیعه له‌وپه‌ڕی خۆیدایه و به‌و زوانه‌ش نه نه‌رم و نیان ده‌بێته‌وه و نه کۆتایی پێدێت.
- ئه‌حزابی کوردی له ڕێگای کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵه‌وه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هه‌ندێ حیزبی عه‌ره‌بی هه‌یه که ئه‌و حیزبه عه‌ره‌بیانه ده‌توانن ببنه پردی په‌یوه‌ندی نێوان ئێمه و وڵاتانی عه‌ره‌بی و به‌تایبه‌تی قه‌ته‌ر و عه‌ره‌بستانی سعوودی
- هه‌رێمی کوردستان وه‌ک پێشووتر ڕێگر نییه له گه‌ڕانه‌وه‌ی حیزبه‌کانمان و هێزی پێشمه‌رگه‌مان بۆ ناوخۆ که ئه‌وه‌ش خۆی هۆکاری خۆی هه‌یه که بابه‌تی ئه‌و نووسراوه نیه.
- ڕق و بێزاری له ناو خه‌ڵکی ناوخۆ پنگی خواردۆته‌وه و ڕه‌وتی و ئاراسته‌ی ڕووداوه‌کان به نزیمیش بێ سه‌لمێنه‌ری هه‌بوونی جێگه وپێگه‌ی حیزبه‌کان و بوونی وزه‌یه بۆ ههڵایساندنهوهی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی به شێوه‌ی چه‌کداری.
- هه‌بوونی ناڕه‌زایه‌تی سه‌رتاسه‌ری له ئێران بۆ نموونه: مانگرتنه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی مامۆستایان که تا ئیستا سێ خولی تێپه‌ڕاندووه، دهنگۆگهلکێش له‌مه‌ڕ هه‌ڵبڕینی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی له ئه‌رته‌شه‌وه ده‌بیسترێت. په‌رستاره‌کانیش که ساڵیانێکه ناڕازین و مانگرتنیشیان کردووه،
- سه‌رهه‌ڵدانی تێکهه‌ڵچوونی چه‌کدارانه له به‌شه‌کانی تری ئێران وه‌ک ئه‌لئه‌حواز و به‌لووچستان له‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا.
- پارتی کرێکارانیش به چه‌ند هۆکارێک که لێره‌دا باسیان لێوه ناکه‌م، نه وه‌ک ساڵی ساڵان ده‌توانێ رێگری بکات له چوونه‌وه و نه بیر و ڕای گشتی کوردستان و به‌تایبه‌ت ڕۆژهه‌ڵاتیش ئه‌وه‌ی لێ قه‌بووڵ ده‌کات و له ئه‌گه‌ری هاتنه ئارای هه‌ڵوێستی ئه‌وتۆ له لایه‌ن ئه‌و پارته‌وه بێ گومان به‌ره‌وڕووی شه‌پۆلی به‌رینی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری له کوردستان ده‌بێته‌وه.
که‌واته به‌جێێه ئه‌و ده‌رفه‌ته بقوازینهوه و وڵاتانی عه‌ره‌بی که هیچ کات گریمانه‌ش نه‌ده‌کرا ببن به پشتی جبهه‌ی کورد له ڕۆژهه‌ڵات، وه‌ک پشتی جبهه‌یه‌کی باش که‌ڵکیان لێ وه‌ربگیردرێت، به‌ڵام پێویسته چه‌ند خاڵ له‌به‌ر چاو بگیردرێت:
یه‌که‌م: پیویستی به هاوهه‌ڵوێستی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کانی کورد و یه‌کخستنی ماڵی کورد هه‌یه و بێ له ئارادابوونی ئه‌و کۆده‌نگی و ته‌بایی، هه‌ر فاکتۆرێکی تر جارانی سیفر ده‌بێ و بهزیانیشمان ته‌واو ده‌شکێته‌وه. پێویسته حیزبه کوردییه‌کان سه‌رجه‌م هۆکاره‌کانی سازکردن و په‌ره‌سه‌ندنی گرژی له ناو خۆیان و ئه‌ندامانیان کۆنترۆڵ بکه‌ن.
دووهه‌م: پشتی جبهه بوونی وڵاتانی عه‌ره‌بی کاتییه و هه‌تاهه‌تایی نییه و گرێدراوه به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان و بۆی هه‌یه ئێران کایه‌ی سیاسی دیکه بێنێته ئاراوه که‌واته ده‌بێ وشیار بین نه‌بینه وه‌ره‌قی یاری وڵاتانی عه‌ره‌بی و به ساکاری بفرۆشترێین، پێویسته یاریکه‌رێکی باش بین که ئه‌وه‌ش پیویستی به ڕاوێژکاری سیاسی به‌هێز هه‌یه له ناو حیزبهکانماندا. له هه‌مان کاتیش‌دا ده‌بێ پشتی جه‌بهه‌ی تریش بدۆزینه‌وه.
سێیه‌م: نابێ له شێوازه‌کانی تری خه‌بات غافل بین و ده‌بێ به به‌رده‌وامی په‌ره‌یان پێ بده‌ین چون له ئاکامدا ئه‌وه چه‌ک نییه که سه‌رمان ده‌خات.
چواره‌م: له کاتی جووڵانه‌وه‌ی چه‌کداریدا ده‌بێ ئه‌وه‌مان له بیر بێت کوردستان که‌مترین پانتای خه‌باتی چه‌کداریمان بێت و ده‌کرێ به ئاسانی شه‌ڕ بگوازینه‌وه بۆ به‌شه‌کانی تری ئێران که ئه‌وه‌ش پسپۆڕی سه‌ربازی باشی ده‌وێ و بێ پاریش نین له پسپۆڕی چاک و لێزان،
پێنجه‌م: له کاتی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌کداریدا ده‌بێ له یادمان بێت که‌مترین کورد و چینی کوردستان بکه‌ینه دوژمن و هه‌مبه‌ری خۆمان و وه‌ک له پێشووش کراوه، خه‌ڵکانی کوردستان به هه‌موو چین و لایه‌نێکه‌وه دڵنیا بکه‌ینه‌وه که ئه‌گه‌ر بێت و دژ به نه‌ته‌وه‌ی خۆیان نه‌وه‌ستنه‌وه ئه‌وا بۆی هه‌یه بکه‌ونه به‌ر لێزمه‌ی بارانی ڕه‌حمه‌تی نه‌ته‌وه‌ی کورد.
که‌واته له ئێستادا باشترین ده‌رفه‌ت بۆ کوردی ڕۆژهه‌ڵات خوڵقاوه بۆ نێڵ دانه‌وه‌ی کوره‌ی خه‌بات و گه‌یشتن به ئامانجه پیرۆزه‌کانمان، ئه‌وه‌ش له حاڵێکدایه که هێدی هێدی دووژمن سه‌رده‌که‌وت له پیر کردنی حیزبه‌کانمان و به‌رهه‌م هێنانی نه‌وه‌یه‌کی بێ ناسنامه‌ی سیاسی، که‌واته باشتر وایه له زووترین کاتدا ده‌ستی هاوکاری وڵاتانی عه‌ره‌بی بگوشین و له هه‌ر ڕۆچنه‌یه‌ک که‌ڵک وه‌رگرین. ئه‌و ده‌رفه‌ته مێژووییهله کاتێکدا دێته ئاراوه که ئیران له ڕێگای ژووره فکره به‌هێزه‌کانییه‌وه و کایه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌هێزه‌وه، توانیبووی جیهان بشێوێنێ و سه‌رجه‌م کێشه‌کان له خۆی دوور بکاته‌وه. که‌واته پێویستیمان به هاوده‌نگی و ته‌بایی و وشیاریی سیاسییه‌کی زۆرتر هه‌یه به‌ڵکو بکرێت له‌و ڕێگایه‌وه به‌ره‌و وه‌دیهێنانی مافه‌کانمان هه‌نگاو بنێین.
ئەم بابەتە روانگەی نووسەرەکەیەتی وئاژانسی کوردپا لێی بەرپرسیار نییە.