شنۆ؛ هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

10:57 - 31 جۆزەردان 2721

ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "نەجیب دەریایی"، تەمەن ٢٨ ساڵ، کوڕی مەجید و خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییەیان لە شوێنی کارەکەی دەسبەسەر کردووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها وتوویەتی: "هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی نەجیب دەریایی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو بێئاکام ماوەتەوە".

دوو حەوتوو پێش، ئەو هاووڵاتییە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش کۆتایی ماوەی لێپرسینەوەکەی ئازاد کرابوو.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی نەجیب دەریایی، زانییارییەک لەبەردەستدا نییە.