شنۆ؛ زیندانییەکی سیاسیی پێشوو لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا
ڕۆژی دووشەممە ٣١ی جۆزەردان، لوقمان عەزیزی، زیندانیی سیاسیی پێشوو، خەڵکی شنۆ، لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.
هیزە ئەمنییەتییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ، بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی لوقمان عەزیزی زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
ئەو هاووڵاتییە ١٣ی پووشپەڕی ١٣٩٥، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و ١٨ی خەرمانانی هەمان ساڵ، لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، بۆ زیندانی شنۆ ڕاگوێزرابوو.
لوقمان عەزیزی ١٠ی ڕەزبەری ١٣٩٥، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا و ١٣ی ڕەشەمەی هەمان ساڵ، لە لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ٢ی شنۆ بە سەرۆکایەتی دادوەر "ڕەزایی"، بە تۆمەتەکانی "ئەندامبوون لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆبوونەوە و تەبانی دژی تەناهی نەتەوەیی و پڕۆپاگەندە دژی نیزام"، بە ١٦ ساڵ زیندان مەحکووم کرا و ڕێکەوتی ٧ی پووشپەڕی ١٣٩٦، لقی ١٠ی دادگای پێداچوونەوەی ورمێ، بە لابردنی تۆمەتی "کۆبوونەوە و تەبانی دژی تەناهی نەتەوەیی"، دادنامەی دادگای سەرەتایی بۆ لوقمان عەزیزیی پشتڕاست کردبووەوە.