شل و تووندکردن لەگەڵ ئێران وەڵامدەر نییە، جەنابی سەرۆک
20:15 - 22 خەرمانان 2714
Unknown Author
ن: جێنیفێر رۆبین- واشنگتن پۆست
و: مەنسوور پیرۆتی
پوان بدە، کاتێک پواندان کارێکی شیاوە. لە حاڵێکدا کە هەموو سەرنجەکان، تەرکیزیان لەسەر هەڕەشەی دەوڵەتی ئیسلامییە و ژمارەیەک چاوەدێر بەرگری لە هاوپەیمانێتییەکی پەراوێزی لەگەڵ ئێران دەکەن، ئەوە \"هێنری کیسینجێر\"ە وەبیرمان دەهێنێتەوە کە:
\"لە ئێستادا، چەشنێک کەوانەی شیعە لە تاران، بەغدا تا بەیروت دروست بووە؛ و ئەوە، دەرفەتی دامەزراندنەوەی ئیمپڕاتۆری لەمێژینەی فارس، ئەو جارە بە مارکی شیعە، بۆ ئێران دەڕەخسێنێ. لە روانگەی ژێئۆستراتێژیک، من ئێران بە هەڕەشەیەکی جیددیتر لە داعش دەبینم. دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام، گروپێکی سەر بە گێچەڵ، بە ئیدئۆلۆژییەکی هێرشبەرانە و زێدەخوازانەیە. بەڵام، ئەوان بەر لەوەی کە ببنە راستییەکی دایمی ژێئۆستراتێژیک، دەبێ ناوچەی زیاتر و زیاتر بخەنە ژێر رکێفی خۆیان. من لەسەر ئەو باوەڕەم کە پێکدادان لەگەڵ داعش –بەو گرینگیەتییەی کە هەیەتی- زۆر کۆنترۆڵکراوتر لە رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئێرانە\".
راستییەکەی ئەوەیە کە داعش مۆرەیەکی بەردەستترە، تا جەنابی سەرۆک، جەخت لەسەر رێبەرایەتی خۆی بکاتەوە و بەرامبەریان دژکردەوە نیشان بدا.
بە سەرنجدان بە هەوڵی بەردەوامی تاران بۆ دەستوپێڕاگەیشتن بە چەکی ناوکی، دەستێوەردان لە کاروباری عێراق، پشتیوانیکردن لە گروپە تێرۆریستییەکانی سەرتاسەری جیهان و یەک لەوان حەماس، یارمەتیدانی شێلگیرانەی \"قەسابی دەمێشق\"، یان سیاسەتی پەراوێزخستنی درواسێ سوننەکانی لە ناوچە، کۆماری ئیسلامی ئێران مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر ناوچە بە گشتی و ئیسرائیل بە تایبەتی. باڵوێزی پێشووی ئەمریکا لە عێراق \"رایان کراکێر\"، هۆشداری دەدا کە:
\" ئێمە دەبی لە هەر شێوە هاوپەیمانێتییەک لەگەڵ ئێران و گروپە نیزامییە تووندڕەوەکانی سەر بەو وڵاتە خۆ بپارێزین. بەپێچەوانە، لەگەڵ لادانی زیاتری لایەنە سوننەکانی عێراق رووبەڕوو دەبینەوە، کە تا ئێستاش لە دەرەنجامی سیاسەتە فێرقەگەرایانەکانی سەرۆک وەزیرانی پێشوو نوری ئەلمالیکی زۆر ناڕازین. جگە لەوە، ئەو سیاسەتە، پێوەندییەکانی ئەمریکا و لایەنە سیاسییەکانی سەرەکی ناوچە وەکوو عەرەبستانی سعودی تووشی کێشە دەکا. بە هەمان شێوە، پێویستە ئێمە لە ناردنی ئەو سیگناڵە بۆ جیهانی دەرەوە خۆ بپارێزین کە عەمەلیاتی سەربازی لە سوریە، بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە رێژیمی بەشار ئەسەد لەبەر چاو گیراوە\".
راستییەکی حاشاهەڵنەگرە، کە بە لەبەرچاو گرتنی سیستمی سیاسی کۆماری ئیسلامی و رۆڵی ئێران لە ناوچە، هاوکاریکردنی ئەو وڵاتە لە رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ مەترسی گروپی تێرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی، سیاسەتێکی مایەپووچ و بێسوود دەبێ و واشنگتن، لە رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ مەترسی زۆر گەورەتر، واتا هەڕەشەی ئێرانێکی تەیار بە چەکی ناوکی، دەستەوەستان دەمێنێتەوە. نیگەرانی و دڵەڕاوکێی واشنگتن دەبی دوو رەهەندی بێ. لەپێناو گەیشتن بە رێککەوتننامەیەکی ناوکی لەگەڵ تاران ( کە پێدەچی ئامادەی پاشەکشە لە پرۆگرامی ناوکییەکەی بێ)، ناتوانین ئیزن بدەین کە ئێران ببێتە داشەهارەی ناوچە و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆنترۆڵ بکا. راوێژکاری پێشوو و رەخنەگری ئێستای کابینەی ئۆباما، \"دێنیس راس\"، مانگی ژوئەنی پێشوو، ئاماژەی بەوە کرد کە:
\" هەر دوو لایەن، واتا ئیسرائیلییەکان و وڵاتانی عەرەبی هاوپەیمانی ئەمریکا لەسەر ئەو باوەڕەن، کە ئێمە تامەزرۆی گەیشتن بە رێککەوتننامەیەکی ناوکین، و بەو پێیە لێدوانەکانی واشنگتن لە چوارچێوەی ئەو ستراتێژییە کە \"نەگەیشتن بە رێککەوتن، لە گەیشتن بە رێککەوتنێکی لاواز و بێئاکام باشترە\"، زۆر بە جیددی وەرناگرن. ئەوان، بینەری حەولە بەردەوامەکانی ئێران بۆ گۆڕینی هاوسەنگی هێز لە ناوچەن و، و بمانهەوێ یان نەمانهەوێ، ئەو سیگناڵەیان پێگەیشتووە کە ئێمە خۆمان بۆ کێبڕکێ لەگەڵ ئێران و هاوپەیمانەکانی ئامادە کردووە، هەر بە هەمان شێوە کە بۆخۆشیان کاریان بۆ کردووە. ئەو شێوە سیاسەتە، هاوپەیمانانی ناوچەیی واشنگتن بەو قەناعەتە دەگەیەنێ کە ئێمە، گەیشتن بە رێککەوتننامەیەکی ناوکی لەگەڵ تارانمان بە چاوپۆشی لێکردن لە رەفتاری ئێران لە ناوچە بەستۆتەوە. ئیستدلالی فەرمی کۆشکی سپی لەمەڕ جیابوونی بابەتی ناوکی، لە هەڕەشە و کێشەخوڵقاندنەکانی تری ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچە بە گشتی، نەیتوانیوە ئەو باوەڕە زاڵەی وڵاتانی هاوپەیمانی ئەمریکا بڕەوێنێتەوە کە لە روانگەی واشنگتن، گەیشتن بە سازان و رێککەوتنی ناوکی لەگەڵ تاران، کارتی براوەی ئەمریکا و کلیلی چارەسەری هەموو کێشە و بابەتەکانی ترە.
بە کورتی دەکرێ بڵەین کە سەرۆک ئۆباما، خراپترین سێناریۆکانی رووبەڕووی جیهان کردۆتەوە. ئیسرائیل و هاوپەیمانانی سوننەی ئێمە چیتر باوەڕمان پێناکەن. ئێران باوەڕ ناکا کە ئێمە سوورین لەسەر بەربەستکردنی رەوتی زێدەخوازییەکانی ئێران لە پرۆگرامی ناوکی و پاشەکشە پێکردن بە مەترسی روولەزیاد بوونی دەوڵەتی ئیسلامی.
ئەوە تەقریبەن جێی سەرسووڕمانە کە هەموو بەرپرسانی فەرمی وڵاتە یەکگرتووەکان، لە درێژەپێدان بە رەوتی گرژیسڕینەوە لەگەڵ ئێران،بەرژەوەندی گرینگبۆ ئەمریکا دەبینن. راوێژکاری پێشووی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی، \"ئەلیۆت ئابرامز\" ئەم تێڕوانینە بەو شێوە شی دەکاتەوە: \" ئێرانییەکان، خراپترینەکان بۆ ئێمە بە ئاوات دەخوازن. ئێرانییەکان، لە رۆڵگێڕانی ئەمریکا لە عێراق ناڕازین، و لەراستیدا خوازیاری کۆنترۆڵکردنی عێراقن. ئایەتوڵلا خامەنەیی لە وڵاتە یەکرتووەکان بێزارە و ئێرانییەکان دوژمنی وڵاتە یەکگرتووەکانن. ئەوەیە رێبازی کۆماری ئیسلامی.\" جگە لەوە، ئەوان لەشوێن سڕینەوەی ئیسرائیڵ لەسەر نەخشەی جیهانن و بۆ ئەو مەبەستە لە گروپە تێرۆریستییەکانی سەرتاسەری جیهان کەڵک وەردەگرن. هەوڵەکانی واشنگتن بۆ راکێشانی سەرنج و یان میانەڕەوکردنی رەفتارەکانی ئێران، ئاکامێکی جگە لە بەهێزتربوونی دوژمنی سەرەکی ئێمە، واتا ئێران، و کەوتنەمەترسی نزیکترین هاوپەیمانەکانمان لە ناوچە نابێت.
ئەوە تەنیا میسرییەکان نین، کە باوەشی ئۆبامایان بۆ حکومەتی \"ئیخوان المسلمین\" بینی و ئێستا بە گومانەوە سەیری هەوڵەکانی ئۆباما بۆ پێکهاتن لەگەڵ ئێرانن. \"مایکل دۆران\" لە ئەنستیتوی بروکینگز نووسیویەتی:\" سەرۆک ئۆباما، لە خولیای گەیشتن بە سازانێکی مێژوویی لەگەڵ ئێران دایە. تەعقیبکردن و هەوڵدان بۆ گەیشتن بەم سازانە، رەهەندی سەرەکی ستراتێژی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کۆشکی سپی پێکدەهێنێ. دەستەبەرکردنی ئەو ئامانجە، خاوەن گرینگییەکی تایبەتە و هەر بابەتێکی تر بە بەراورد بەو بابەتە، پەراوێزی و بێبایەخ دەبینرێ.
گەیشتن بەو سازانە، بە واتای دۆزینەوەی چارەسەر بۆ بەشێکی بەرچاوی کێشەکانی بەردەم سیاسەتوەرزی ئەمریکا لە ناوچەیە، تەنانەت لەو بابەتانەی کە بە رواڵەت ناپێوەندیدار بەو ستراتێژییە سەرەکییەن، بۆ نمونە ئاگربڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس\". دۆران، ئاماژە بەوە دەکا کە:
\"جێی سەرسووڕمان نییە کە سیاسەتەکانی ئۆباما لەرزۆک و ناجێگیرن. ئیمکانی سەرکەوتن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەبێ بوونی هاوبەشی ناوچەیی زۆر مەحاڵە، و تا کاتێک کە ئەمریکا کار بۆ بەهێزبوونی ئێران و هاوپەیمانەکانی( کە لە هەر دەرفەتێکی شیاو، بۆ دەربڕینی بێزاری خۆیان لە ئەمریکا و سیاسەتەکانی کەڵک وەردەگرن. ) بکا، هاوپەیمانە نەریتییەکانی ئەمریکا پشتیوانی لە گەڵاڵەکانی واشنگتن ناکەن. ئەو دۆخە، ورووژێنەری پرسیارێکی سەرەکییە: کاتێک کە لە نەهایەتدا ئەو بابەتە دەردەکەوێ کە سیاسەتەکانی سەرۆک هیچکات وەڵامدەر نابن و تەنیا ئاستی تووندوتیژییەکان و رەشەکوژی و کوشتارەکان بەربڵاوتر دەکا، ئایا سەرۆک ئۆباما پاشگەز دەبێتەوە و رەوتێکی پێچەوانە دەگرێتەبەر؟ \"
کۆمەڵێک نیشانەی گرینگمان چوارشەممە شەوبۆ دەرکەوت. بەڵام، بە ئاشکرایی، تێوەگلاندنی هاوپەیمانە راستەقینەکانی ئێمە (بۆ نمونە میسر)، بەکارهێنانی هێزی سەربازی بە دژی دەوڵەتی ئیسلامی، یارمەتیدانی کوردان و عێراقییەکان بۆ شکستدانی دەوڵەتی ئیسلامی و هەوڵدان بۆ رێکخستنەوەی عەشیرەتەکانی عەرەبی سوننە بۆ بەرەنگاربوونەوە و پاشەکشەپێکردن بە داعش، هیچ پێویستییەکیان بە پێکهێنانی هاوپەیمانێتی لەگەڵ ئێران نییە. بەپێچەوانە، ئێمە دەبینە رێگەخۆشکەر بۆ ئەوەی ئێران زێدەخوازییە ناوکییەکانی درێژەپێبدا، چەکوچۆڵ و تەسلیحات رەوانەی ناوچە جیاجیاکان بکا و هەوڵی کۆنترۆڵکردنی عێراق بدا، کە لە ئاکامدا دوورکەوتنەوەی هاوپەیمانە سوننەکانی ئەمریکا لە گوتار و گەڵاڵەکانی واشنگتنی لێدەکەوێتەوە. سپاس بۆ سیاسەتی دەرەکی ئۆباما-کلینتۆن-کێری؛ ئێمە ئێستا دوو دوژمنی مەترسیدارمان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە – بەرەی ئێران و هاوپەیمانەکانی و دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام. پێویستە واشنگتن رووبەڕووی هەردووکیان بێتەوە، نەک ئەوەی کە بەرامبەر یەکیان بوەستێو دەست لەوی تریان بشواتەوە.