شارێكی له‌بیركراو لهپووشپهڕێكی سووتاودا
15:15 - 7 پووشپەڕ 2713
Unknown Author
عەزیز شێخانی
كاتژمێر چوار و نیوی پاش نیوه‌ڕۆی ٧.پووشپه‌ڕی ١٣٦٦ هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به٢٨ ژوئه‌نی ١٩٨٧ زایینی، شاری سه‌رده‌شت (رۆژهه‌ڵاتی كوردستان) كه‌وته‌به‌ر په‌لاماری چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو. له‌ئاكامی ئه‌و پهلامارهنامرۆڤانهیهدا سه‌دان كه‌س له‌خه‌ڵكی بێ‌تاوان و دانیشتوانی شار چرای ژیانیان كووژایه‌وه و زیاتر له‌پێنج هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون. هێزهئاسمانییهكانی عێڕاق سه‌رده‌شتیان به‌چه‌كی شیمیایی بۆمباران كرد، به‌ڵام هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و بۆمبارانهههتا ئه‌مڕۆش نادیاره. ههرچهندهشهڕی شار‌و ناوچه‌ی سیڤیل له‌شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی ئێران و عێراقدا دیارده‌یه‌كی نامۆ نه‌بوو، به‌ڵام هێرشی شیمیایی بۆ سه‌ر خه‌ڵكی سیڤیل به‌چه‌كی شیمیایی له‌وڵاتی دژبه‌ردا تاقی نه‌كرابۆوه.
رۆژێك پاش روودانی ئه‌و كارهساتهلهنێو خه‌ڵكی شاردا دهنگۆیهیك بڵاوبۆوه، كهبهرهی كوردستانی (باشووری كوردستان) له‌شوێنێكی شاری سه‌رده‌شت (خواردنگه‌ی پووری) كۆبوونه‌وه‌یان كردووه‌و رێژیمی عێراق له‌و كۆبوونهوهیهئاگادار بووه. ده‌نگۆی ئه‌وه‌هه‌بوو، كه‌كه‌سانی ئاگادار و ته‌نانه‌ت به‌شدار له‌كۆبوونه‌وه‌ی به‌ره‌ی كوردستانی، وه‌ك سیخوڕ به‌رپرسانی عێڕاقیان له‌شوێن و كاتی كۆبوونه‌وه‌كه ئاگادار كردۆته‌وه. شایانی باسه، كه‌هیچ كام له‌به‌رپرسی حیزب و رێكخراوهسیاسییهكانی باشووری كوردستان هه‌تا ئه‌مڕۆ ئه‌و باسه‌یان پشتڕاست یان به‌درۆ نه‌خستۆته‌وه. بێجگه‌له‌وه، یادی سه‌رده‌شت و كاره‌ساتی ٧ی پووشپه‌ڕ له‌راگه‌یاندنی فه‌رمی باشووری كوردستاندا زۆر به‌كه‌می باسی لێده‌كرێ.
له‌كاتێكدا سه‌ددام حوسێن و باقی كاربه‌ده‌ستانی رێژیمی پێشووی عێراق له‌سه‌ر رووداوی دوجه‌یل، هه‌ڵه‌بجه، ئه‌نفال، فه‌یلیه‌كان، بازرگانه‌كانی به‌غدا دراونهدادگا و به‌شێكیان له‌دار دراون، به‌ڵام كه‌یس و فایلی قوربانییه‌كانی سه‌رده‌شت له بیركراوه. كۆماری ئیسلامی ئێران نه‌ته‌نیا قوربانییه‌كانی ئه‌و كاره‌ساته‌ی قه‌ره‌بوو نه‌كردۆته‌وه، به‌ڵكو له‌به‌رده‌م پێكهێنانی كۆبوونه‌وه‌ی به‌رین و یادكردنه‌وه‌ی به‌رفراونی ئه‌و یادهتاڵهدا كۆسپ و تهگهرهدهنێتهوه. به‌رپرسانی رێژیمی تاران خه‌می كاره‌ساتی ٧ ی پووشپه‌ڕیان نیه. ئه‌وان به‌ئامانجی سیاسی هه‌وڵ ده‌ده‌ن، كه‌یادی ئه‌و كارهساتهسنوورهكان نه‌بڕێ و له‌بێده‌نگی ته‌واودا تۆزی زهمانهدایپۆشێ.
به‌رپرسی پارتهكوردهكانی باشووری كوردستان له‌هه‌ولێر و به‌غدا، كه‌به‌گوێره‌ی گێڕانه‌وه‌ی رووداوه‌كانی ئه‌و كات، هۆكارێك بوون بۆ ئه‌و په‌لاماره نامرۆڤانه‌یه، ئاوڕیان له‌و رووداوهژانهێنهرهنهداوهتهوه. له‌كاتێكدا ئه‌وان به‌رواڵه‌ت بانگه‌شه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و كوردبوون ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌به‌غدا و هه‌ولێر بۆ یادكردنه‌وه‌و رێزگرتن له‌قوربانییه‌كانی ئه‌و كارهساتههیچ كارێكیان نه‌كردوه. رووداوه‌كانی ٢٠ ساڵه‌ی دوای راپه‌ڕینی باشوور پێشانی ده‌ده‌ن، كهپارتهكوردییهكان زیاتر رێزیان لهدوڵهتهسهردهستهكان و رابه‌ره‌كانیان گرتوه(بۆ وێنهیادی مه‌رگی خومه‌ینی له‌هه‌ولێر و سلێمانی). جۆری هاوكاری ئه‌وان له گه‌ڵ رێژیمی تاران و تێكه‌ڵبوونیان له‌گه‌ڵ سپای پاسداڕان دژبهلشكری به‌عس و ده‌سه‌ڵاتی سه‌ددام حوسێن له‌ساڵانی كۆتایی شه‌ڕی ئێران و عێڕاق، فاكته‌ری سه‌ره‌كی ئه‌و كارهساتانهبوون، كه‌له‌سه‌ر ده‌ستی لشكری داگیركه‌ر جێبه‌جێ ده‌كران.
به‌رپرسانی رێژیمی تاران بهوریایهوهشهڕی ئێران و عێڕاقیان كێشایهكوردستان. له‌ئاكامی ئه‌و سیاسه‌ته‌دا زه‌برێكی قهرهبوونهكراوهیان له‌كوردستان، ژینگه‌و خه‌ڵكه‌كه‌ی دا. له‌درێژه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌دا بزوتنه‌وه‌ی كوردانی رۆژهه‌ڵات كرایهكاڵای بازرگانی نێوان پارتهكوردییهكانی باشوور و رێژیمی تاران. له‌بیركردنی كه‌یسی سه‌رده‌شت و ده‌رهاویشتنی ئه‌و فایلهلهبازنهی تاوانه‌كانی سه‌رانی رێژیمی به‌عس، بۆ په‌رده‌پۆشكردنی مێژووی ره‌شی پێوه‌ندییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.