سەڕەڕوویی و سەردانواندن، سەردانەوەی رێکەوتننامەی مونیخ
12:36 - 10 رەزبەر 2713
Unknown Author
شهریف بێهروز
بە وتەی جێمز لیندسی لە سەنتەری پێوەندییە بیانییەکان، رێکەوتننامەی مونیخ لە رەخنەلێگیراوترین رێکەوتنە دیپلۆماتییەکانی مێژوییە: لە ساڵی ١٩٣٨ هیتلێر تەماحی داگیرکردنی سادیتلەندی چەکسلاوکی کرد کە زۆربنەی دانیشتوانی بە رەگەز ئاڵمانی بوون. هاوکات لە گەل گرژبوونەوەکان، سەرۆکوەزیرانی بریتانیا، نیویل چامبیرلێن بۆ راگرتنی ئاشتی لەم قارەیە لە مانگی سێپتامبردا بەرەو ئاڵمان رێکەوت. بەبێ راوێژ کردن بە رێبەرانی چەکسلاواکی، سەری بۆ داخوازەکانی هیتلێر دانواند و پاشان ئەم بڕیارە لە گەڵ رێبەرانی ئاڵمان، بریتانیا، فەرانسە و ئیتالیا لە رێکەوتننامەی مونیخ لە سێپتامبری ٣٠ ی ١٩٣٨دا یەکلابووە. چامبیرلێن لە مونیخ گەرایەوە و رایگەیاند کە \"ئاشتی هاوچەرخی\" دەستەبەر کردووە.
بێخەبەر لەوەکە لە هەڵەدا بووە و ساڵێک پاش ئەم رێکەوتنە، هێزەکانی ئاڵمان هێرشیان کردە لەهیستان و شەری دووهەمی جیهانی دەستی پێکرد.
ئێستا کە رۆژئاوا خەرێکی خۆئامادە کردن بۆ چۆپی گێران لە گەڵ ئەو رژێمە دزێوەیە دەبێ ئاگامان لەوە بێت ٧٥ ساڵ بەر لە ئێستا چ روویدا کاتێک داشکان بەسەر گرجوگۆڵی دا هەلبژێردرا. بەداخەوە، ئەمرۆ خەڵکی ئێران لە دۆخێکی داسەپاوی بێچار لە گەل دێوزمی ئاخوندی و دیکتاتۆر و بێبەزەیی کۆماری ئیسلامی ژیان بەسەر دەبەن، بەڵام کۆمەڵگای ئازاد بێچار نییە.
وەشاندنی گورزێکی یەکلاکەرەوە و کۆتایی لەم رژێمە لەوانەیە یەکێک لە گونجاوترین و بگرە باشترین بژاردەکانی هەنووکە نەبێ، بەڵام سەڕەڕای ئەوەش بە رای من ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بگرە جیهانێکی بەبێ رژێمی دمارگژی کۆماری ئیسلامی ئێران شوێنێکی فرە ئەمن تر و سەقامگیرتر دەبێ هەروەک جیهانی پاش تێکشکانی ئاڵمانی نازی بوو. من ئاگاداری ئەوە هەم کە کۆمەڵگایی جیهانی پاش رێکەوتننامەی مونیخ ئالوگۆڕی زۆری بە سەر داهاتووە، هەروەک هێندێک کەس دژ بەم بەراوەردەن، بەڵام هاندەری تێکدەران و ناحەزان بۆ سەرکەوتن ئالوگۆڕی بەسەردا نەهاتووە.
جێمز وانەکانی فێربووی رێکەوتننامەی مونیخ بەرچاو دەکاتەوە کە داشکاندن و دانپێدان بۆ داخوازی سەڕۆڕییەکان لەوانەیە کارەساتەکان پووچەڵ کاتەوە، بەڵام بە هۆی ورە دانی زیاتر بە سەڕەڕۆ کە داخوازی زیاتری هەبێ شانسی هاتنە ئارای شەر زیاتر دەکات. چامبیرلێن لای وابوو کە ئەگەر سادیتلەندی چەکسلاوکی بە ئاڵمان بلکێنێ ئەوە هیتلێر بە ئەمە لە ئوروپا رازی دەبێت، بەڵام رازی بوونی بریتانیا و فەرانسەی بە رێکەوتننامەی مونیخی ئەم بۆچوونەوەی لە هیتلێردا بەهێز کرد کە ئەم دوو وڵاتە هیچ ورەیان بۆ پێشگرتن بە پەرەسەندنی ئاڵمان نییە.
لیێرەدا پێویستە بڕی ئاسۆمان بە پەیڤ و روخساری درۆزنانە و هەڵخەڵەتێنانە لێڵ نەکەین و درێژە بە گوشار بۆ سەر ئەم رژێمە بدەین و خەڵکی ئێران بەهێز بکەین کە ئەم دیوزمە لە سەر کۆڵی خۆیان و کۆمەڵگایی نێونەتەوەیی فرێ بدەن.