سەرەنجام پاش ماویەكی زۆر، كارتی كۆڵبەری به كۆڵبەرانی گوندی "نێ"ی مەریوان درا
14:03 - 25 رەشەمه 2711
كوردپا: پاش ماوەیەكی زۆر لەخۆ بواردنی ئیدارە پێوەندیدارەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە دانی كارتی كۆڵبەری بە كاسبكارانی گوندی \"نێ\"ی مەریوان، سەرەنجام لە رۆژانی رابردوودا كارتیان پێدرا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە ماوەی نزیك بە دوو ساڵی رابردوودا لەلایەن ناوەندە نیزامی و ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە زەخت و گوشارێكی زۆر لەسەر خەڵك و بەتایبەت كۆڵبەرانی گوندی نێ بووە و پێشیان بە كار و كاسبییان گرتووە.
نەدانی كارتی كۆڵبەرانی بە كاسبكارانی گوندێ \"نێ\" بەبێ هۆ، یەكێك لەو نموونانە بووە كە لەلایەن ئیدارەی بازرگانی و بە یارمەتیی هێزە ئینتزامییەكان پێشیان بە كار و كاسبیی خەڵكی ئەو گوندە گرتووە.
هەواڵنێری ئاژانسی كوردپا لە دریژەدا ئاماژەی بەوەش داوە، لە ماوەی یەك ساڵی رابردوودا چەندین جار كۆڵبەرانی گوندی نێ لەلایەن هێزە نیزامی و ئەمنیەتییەكانی حكوومەتەوە هێرشیان كراوەتە سەر و بار و كەلوپەلیان دەستی بەسەردا گیراوە و لە ئەنجامی چەندین جار گەمارۆدانی گوند و بە تایبەت کاسبکاران و کۆڵبەران چەند كەسیشان لێ دەستبەسەر كران.
لە ناوچە کوردنشینەکانی کوردستانی ئێران و بە تایبەت ناوچە سنووریەکان بە هۆی نەبوونی هەل و دەرەتانی کار و دۆخی تایبەتیی ناوچەکە بۆ دابین کردنی بژیوی ژیانیان ناچارن پیشەی پڕ مەترسیی کۆڵبەری هەڵبژێرن و بەم بۆنەشەوە زۆر دەکەونە بەر دەستڕێژی هێزە ئەمنیەتی و نیزامیەکانی حکوومەتی ئێران و دەکوژرێن.