سەردەشت؛ بەڕێوەبەری کاناڵی تێلێگرامیی "ڕەبەت نیوز" بانگهێشتی پۆلیسی فەتا کرا

11:10 - 11 خەرمانان 2721

ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی خەرمانان، ئەبووبەکر ئیسماعیلی، بەڕێوەبەری کاناڵی تێلێگرامیی "ڕەبەت نیوز"، بانگهێشتی پۆلیسی فەتا و لێپرسینەوەی لێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو چالاکە میدیاییە، بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بەنیسبەت پچڕانی ئاوی خواردنەوەی ڕەبەت و ڕاگواستنی ئاوی زێی بچووک بۆ ورمێ بەپێی بڕیاری دادستانی سەردەشت، بانگهێشتی پۆلیسی فەتا کراوە.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها وتوویەتی: "ئەبووبەکر ئیسماعیلی پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە و وەرگرتنی بەڵێننامە بە نووسراوە، ئازاد کراوە".

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی خەرمانان، محەممەد مەمەندزادە، چالاکی مەدەنی و ژینگەیی بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بەنیسبەت ڕاگواستنی ئاوی بەنداوی سەردەشت و کەمیی ئاوی خواردنەوەی ئە شارە، بانگهێشتی پۆلیسی فەتا کراوە.