سەربازێکی کامیارانی لە یەکێک لە پادگانەکانی تەورێز دەسبەسەر کرا

17:33 - 29 پووشپەڕ 2720

هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی کامیاران بە ناوی "زانکۆ قوربانی" کوڕی "ئەنوەر" خەڵکی گوندی "بزوەش" و دانیشتووی شارەکی "تروەڕێز" کە لە یەکێک لە پادگانەکانی تەورێز سەرباز بووە، دەسبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو سەربازە کوردە ماوەی ١٠ ڕۆژە دەسبەسەرە و بۆ زیندانی ناوەندیی تەورێز ڕاگوێزراوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: "ئەو سەربازە بەهۆی دەمەقاڵێ لەسەر پرسی کورد و بزووتنەوەی کورد لەگەڵ بەرپرسی ئەو پادگانە بە کێشەی هاتووە و دەسبەسەر کراوە".

ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها ڕایگەیاند: "پاش حەوتوویەک لە دەسبەسەرکردنی لە پادگانی تەورێز، ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە کراوە و دواتر بنەماڵەکەی ئاگادار دەکەنەوە کە کوڕەکەیان گیراوە".