"سیروان ئێناخی" بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

18:25 - 3 پووشپەڕ 2721

ڕۆژی سێشەممە ١ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سیروان ئێناخی" تەمەن ٣٠ ساڵ خەڵکی گوندی "سەریاس" سەر بە بەخشی "باینگانـ"ـی شاری پاوە، بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە کرماشان ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی ئازاد کراوە.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی جۆزەردان، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردە و ناوبراویان بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کردبوو.

هەروەها هێزە ئەمنییەتییەکان دەستیان بە پشکنینی ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردە کردبوو و هێندێک کەرەستەی شەخسیی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردبوو.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی‌ وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک نییە.