سولێمانی، ئامرلی و ئایینی شێعە

14:15 - 13 خەرمانان 2714
Unknown Author
عەلی ئیسماعیل نژاد

لە پاش ئازاد کردنی ئامرڵی، وێنەیەکی قاسم سولێمانی لەگەڵ کەسێکتر لە رایەڵە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو دەبێتەوە و باس لەوە دەکرێت کە ئەو وێنەیە لە ئامرلی گیراوە زۆربەی بێنەران ئەو وێنەیە وەکوو بەڵگەیەک بۆ بوونی هێزی نیزامیی ئێران لە عێراق و شەر لەگەڵ داعش بەکاری دێنن. لێرەدا پرسیاری گرینگ ئەوە نییە کە ئەو وێنەیە راستە یان فۆتۆشاپە بەڵکوو پرسیار ئەوەیە ئاخۆ ئەو وێنەیە بەڵگەیەکە بۆ بەشداری ئێران لە شەری داعش؟ ئاخۆ ئەوە هەڵەی ئەمنییە کە وێنەی سولێمانی لە ئامرڵی بڵاودەبێتەوە؟

ئەوەی کە ئێران دەست لە کاروباری عێراقدا وەردەدات هیچ جێگەی باس نییە و هەر دوو لایەنش و تەنانەت ئامریکاش نکۆڵی لێناکەن.

بۆ پەیداکردنی جوابی ئەو پرسیارانە دەبێ بە دوای بنەماکانی دەسەڵاتداری ئێراندا بەگەرێن نەک بەرژەوەندیی تەنیا.

داعش گروپێکی تێرۆریستییە و لەسەر بنەمای ئایینی ئیسلامی سوونە دامەزراوە و بەهێزێکی دژە شێعە دەناسرێت و کۆماری ئیسلامی لە بەرانبەریدا وڵاتێکە کە بنەماکانی دەسەڵاتداری لە وڵاتی خۆیدا لەسەر بنەمای ئایینی شێعە دامەزراندووە، لێرەدا با باسێک ڕوون کەینەوە ،داعش و کۆماری ئیسلامی پێگەی کۆمەڵایەتییان لەسەر ئیسلام دامەزراندەوە ئەوە بەو واتاییە نییە کە سەرکردەکانیان باوەڕیان بە ئیسلام هەیە یان باوەریان نییە یان ئەوەی ئەوان دەیلێن ئایا تەنیا خوێندەوەی ئیسلامە یان نا؟ گرینگ ئەوەیە کە ئەوان ئاڵای پاراستنی ئیسلامیان هەڵکردووە و بەو شێوەیە پێگەیەکیان لە نێو جەماوەری ژێر دەسەڵاتیاندا پێکهێناوە.

ئامرلی شارۆچکەیەکی شێعە نشینە و شەڕی داعش لە نێو عێراقدا شەری شێعە و سونییە لە سەر دەسەڵاتداری لە بەغدا قاسم سولێمانی و کۆماری ئیسلامی خۆیان بە پارێزەی لە دەسەڵاتداری شێعە لە عێراق دادەنێن و بە پانەوە بانگەشە بۆ ئەو کارە دەکەن.

سەرەکیترین هۆکاری بڵاوکردنەوەی ئەو وێنەیی سولێمانی لە ئامرلی ئەوەیە کە بە حەشیمەتی شێعە لە ئێران و وڵاتانی‌تر بڵێن کە ئێمە لە سەر پاراستنی ئێوە سوورین و دەستبەردار نابین.

ئەوان بەو شێویە پێگەی کۆمەڵایەتیی خۆیان لە نێو حەشیمەتی شێعەدا زیاد دەکەن و خۆیان بە دەسەڵاتی پارێزەری بەرژەوەندی شێعە لە دنیادا دادەنێن. ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەیکە ئەوان سنوورەکانی دەسەڵاتیان لە سنووری ئێران بەرفروانتر بکەن.

لەو دابەشکاریی بەرژەوەندییە، کەلە رۆژهەڵاتی نێوەراستدا کراوە ئەوە زۆر گیرنگە کە کۆماری ئیسلامی لە نێو جەماوەری شێعەدا وەکوو دەسەڵاتی پارێزەری بەرژەوەندی و تاکی شێعە بناسرێت. چوون بەو شێوەیە دەتوانێت بەرەی خۆی بەتواناتر بکات.

پێش بڵاوبونەوەی وێنەی سولێمانی لە رایەڵە کۆمەڵایەتییەکان، کۆماری ئیسلامی ئەو هەوڵەی لە رۆژنامەکانییدا بۆ وێنە لە ژومارەی ٢٠٨٦١ ی رۆژنامەی کیهان کە رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١ سپتامبری ٢٠١٤ دەرچوو راپۆرتێکیان بڵاو کردەوە و تەنیا باسیان لەوە کرد کە هێزی خۆبەخشی شێعە و لەشکری عێراق گەمارۆی ئامرلیان شکاندوە و هێچ باسێکیان لە ‌هێزی پێشمەرگە لەو شەرەدا نەکرد ڕوون کە هۆکاری ئەو باس نەکردنش دەگەڕێتەوە سەر ئەوە کە خۆیان بە تەنیا دەسەڵاتی پارێزەری بەرژەوەندی تاک و ئایینی شێعە دانێن.

هۆکاری دووهەمی بڵاوبونەوەی وێنەی قاسم سوڵیمانی سەرۆکی سوپای قودس کە وەکوو سوپایەکی تێرۆریستی دەناسرێ لە راستییدا هەڕەشە لە رۆژئاوایە و کەمتر لە سێ مانگ دەرفەت لە بەر دەست ئێراندایە بۆ ئەوەی رۆژئاواییەکان بگەینێتە سەر ئەو قەناعەتەی کە ئێران بە دوای چەکی ناوەکییەوە نییە و هەتا ئەو کات گەمارۆ ئابوورییەکانی سەر ئێران لاچن بڵاوبونەوەی وێنەی سوڵیمانی لە ئامرلی لە راستییدا بە رۆژئاوا دەڵێت لە زۆر بژاردە دەتوانن لەسەر چارەنووسی دۆسیەی ناوکی ئێران شوێنیان هەبێت و ئەو بەو شێوەیە وڵاتانی رۆژئاوایی خاوەن بریار لە دۆسیەی ناوکی ئێران بانگێشتنی ملەبەملەیەک لە دەروەی میزی وتوێژ دەکرێت و هاوکات لەگەڵ ئەوە دەیەوێت بە وڵاتانی رۆژئاوی بلێت کە ئێران نوێنەری حەشیمەتی شێعەیە لە جیهاندا واتە بە پێچەوانەی هۆکاری یەکەم هاوکات کە خۆی بۆ حەشیمەتی شێعە وەکوو پارێزەر نیشان دەدا و لەبەرانبەر وڵاتانی رۆژئاوای خۆی بە نوێنەری باوەڕپێکراوی ئەو حەشیمەتە دەردەخات و بەو شێوەیە وڵاتانی رۆژئاوای خاوەن بڕیار لە دۆسیەی ناوکی بانگهێشتی ملەیەک دەکات .

هۆکارێکیتری بڵاوبونەوەی وێنەی سولێمانی لە ئامرلی دەگەڕێتە سەر ئەو هەواڵەی کە لە راگەیاندنەکان بڵاوبۆوە لەسەر ئەوەی کە دۆسیەی عێراق لە ژیردەستی سولێمانی هاتۆتە دەرێ و ئێران لەو دۆسییەدا شکستی خواردووە سولیمانی بە بڵاوکردنەویە ئەو وێنەیە هەم ئەو هەواڵەی رەت کردوە و هەمیش دەیەوێت بەو شێوەیە خۆی لەوەی کە لە دروست کردنی داعشدا دەستی هەبووە بپەڕێنێتەوە. و هاوکات لەگەڵ ئەوەش سولێمانی بە شێوەی ناراستەخۆ بە لایەنەکانی نێوخۆی کۆماری ئیسلامی دەڵێت لادانی لەسەر کارەکەی، ئەوەندەش ئاسان و ساکار نییە بۆیە یەکێک لە هۆکارەکانی بڵاوکردنەوەی وێنەی قاسم سولێمانی لە ئامرلی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ملەبەملەیی کە لە نێو باڵە جیاوازەکانی کۆماری ئیسلامیدا هەیە. چوون لە هەواڵی لادانی سولێمانی باسی ئەوە کرابوو کە دۆسیەیە چۆتە ژێر دەستی عەلی شەمخانی کە سەر بە باڵێکتر نێوخۆی کۆماری ئیسلامییە.