سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، کێشه‌و گرفته‌کانی به‌رده‌م
13:55 - 12 پووشپەڕ 2714
Unknown Author
سەروەت هەڵەبجەیی
له‌لێکدانه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی نوێی عێراق و مهسهلهپهیوهندیدارهکان به‌هه‌رێمی کوردستانهوهکهلهم ڕۆژانه‌دا له‌ژێر ناوی سه‌ربه‌خۆیی لهناوهندهسیاسی و میدیاییه‌کاندا به‌فراوانی قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێت کێشه‌و گرفتی زۆر ده‌بینرێت که‌لانی که‌م له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌ی ئێستادا لهدهسخستنی ئامانجه‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێم ڕێکری ده‌کات. له‌م بابه‌ته‌دا تێده‌کۆشین له‌ڕوانگه‌ی نێوخۆیی کوردستان، ئابووری و په‌یوه‌ندییه‌نێوده‌وڵه‌تییه‌کان به‌کورتی باسی ئه‌و خاڵانهبکهین که‌وه‌ک ڕێگر له‌به‌رده‌م سه‌ربه‌خۆیی کوردستاندا داده‌نرێن.
له‌هه‌ل و مه‌رجی قه‌یراناوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌ت وڵاتی عێراق و گرنگتر له‌هه‌مووش کێشه‌و گرفته‌کانی دۆسیه‌ی کورد که‌پێشینه‌ی مێژووییشی هه‌یه‌ئه‌گه‌ر کوردان بیر له‌سه‌ربه‌خۆیی و ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردی دهکهنهوهپێویستهبهر له‌هه‌موو شتێک سیاسه‌تی یه‌کڕیزی نیشتمانی و کۆده‌نگی سیاسی په‌یره‌و بکه‌ن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی دوو حه‌فته‌ی ڕابردوودا سه‌رۆکی هه‌رێم و ڕێبه‌رانی حیزبه‌کوردییه‌کان له‌سه‌ر ئه‌م بژارهمانۆڕی زۆریان داوه‌به‌ڵام ئه‌وه‌ی کهدهبینرێت نه‌بوونی سیاسه‌ت و ستراتیژێکی هاوبهشهبۆ پرسی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردی. نمونه‌ی ههرهڕوونی ئه‌مه‌ی که‌باسم کرد لهبهسراوهیی دوو حیزبی سه‌ره‌کی کوردستان به‌دوو وڵاتی ئێران و تورکیا ده‌توانرێت لێکدانه‌وه‌ی بۆ بکرێت. بهدڵنیاییهوهئێران به‌هۆی به‌رفراوان بوونی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان و پاڵپشتی له‌حکوومه‌تی شیعه‌کان له‌عێراق و بۆ ڕێگری له‌ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردی هه‌موو هه‌وڵێکی خۆی بۆ گوشار خستنه‌سه‌ر یهکێتینیشتمانی و درز خستنه‌ناو ڕیزه‌کانی کورد به‌کار ده‌گرێت. له‌لایه‌کی دیکهوهتورکیا که‌زه‌مه‌نێک ئاڵا هه‌ڵگری دژایه‌تی کردنی هه‌ر چهشنهجوڵانهوهی سیاسی کوردان له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوو بۆ گه‌ییشتن بهبهرژهوهندییهئابورییهکان و سه‌رچاوه‌کانی نه‌وت و گاز له‌هه‌رێمی کوردستان و به‌م دواییه‌ش که‌رکوک کاریگه‌ری له‌سه‌ر پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌بێت. له‌ئاستی نێوخۆیی کوردستانیش دا له‌ڕۆژانی ڕابردوو شاهیدی ئه‌وه‌بووین کهسیاسهتوانان و که‌سایه‌تییه‌کورده‌کان ڕا و بیر و بۆچوونی جیاوازیان له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی کوردستان هه‌بووه. مه‌حموود عوسمان پرسی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردی به‌ڕوانگه‌ی تاکه‌که‌سی هه‌ندێ له‌سه‌رکرده‌کانی کورد ده‌زانێت.
ئارێز عه‌بدووڵا پارله‌مانتاری یه‌کێتی نیشتمانی له‌په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ده‌کات که‌ئیدی وه‌ک ڕابردوو حیزبه‌که‌ی هاوڕێیه‌تی پارتی دیموکرات ناکات، عادڵ موراد سکرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌کێتی نیشتمانی وه‌ک ههمیشهبۆچوونی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه‌و مامۆستا عه‌لی باپیر به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی کهلهسهروبهندی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان ئاراسته‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی کردبوو پێی وایهکهپرسی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردی به‌که‌سانی وه‌ک ئه‌و و کاک مه‌سعود بارزانی نابڕێته‌وه. له‌ڕاستیدا که‌ش و هه‌وای سیاسی کوردستان له‌م قۆناغه‌ی ئێستادا بۆ ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردی له‌بار نییه. به‌ده‌ر لهکێشهنێوخۆییهکان و به‌هۆی په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ ناوچه‌کوردنشینه‌کانی وڵاتانی ئێران، سوریا و تورکیا ناکۆکی حیزب و لایه‌نه‌سیاسیه‌کانی کورد به‌گشتی ده‌خه‌ینه‌سه‌ر ئه‌م دۆخهکهنمونهی باوه‌ڕپێکراوی له‌پرسی به‌ستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان پیشان درا.
خاڵێکی دیکهکهلهلێکدانهوهی کێشه‌و گرفته‌کانی به‌رده‌م ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردی ئه‌توانین باسی لێ بکه‌ین نه‌بوونی ژێرخانی ئابووری و ستراتیژیه‌تی به‌ڕیوه‌بردنی وڵات له‌کاتی قهیرانهکاندایهلهلایهن حکومه‌ته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی کهپێشکهوتن و ئاوه‌دانی کوردستان ناو نراوه‌و به‌بودجه‌و تێچوویه‌کی زۆر هه‌ندێ که‌س نازناوی ئه‌ندازیاری ئاوه‌دانی کوردستانیان بۆ خۆیان ههڵبژاردووهئهوهی که‌له‌م ڕۆژانه‌و به‌تایبه‌ت دوای ده‌س به‌سه‌رداگرتنی به‌شێک له‌خاکی عێراق له‌لایه‌ن داعشهوهدهبینرێت کێشه‌و گرفتی ئابووری و داراییهکهحکوومهتی هه‌رێم لاوازتر لهوهپیشان ده‌دات که‌ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی گه‌وره‌تر لهمانهببێتهوه. به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی که‌سه‌رکه‌وتن له‌سیاسه‌ت و پرۆژهنهوتییهکان باسی لێده‌کرێت ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه‌سروشتییه‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ماوه‌ی ٨ ساڵ کارکردنی له‌م وزارهتهسیادییهو داهاتێکی زۆری نه‌وتی له‌وه‌به‌رهێنانی به‌نزینی پێویست بۆ سێ پارێزگای هه‌رێم یان گرتنه‌به‌ری ڕێ و شوێنی گونجاو و تایبه‌ت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانه‌کان وه‌کوو ئه‌وه‌ی کهلهوڵاتێکی گه‌وره‌و به‌حه‌شیمه‌تی وه‌ک ئێران له‌ژێر ناوی دابه‌شکاری بهشهسوتهمهنی په‌یره‌و کرا بێ ده‌سه‌ڵات بووه‌و ته‌نها شانازی به‌دابین کردنی به‌نزین له‌ڕێگای هاورده‌کردن و پاڵاوگه‌ی بیجیهوهدهکات. قه‌یرانێک که‌له‌مڕۆدا به‌شێک له‌نیگه‌رانییه‌کانی لایه‌نی کوردی بۆ ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیه‌و بهدڵنیاییهوهئهتوانین بڵێین که‌یه‌کێک له‌هۆکاره‌کانی ڕێگر لهدهسکهوتنی ئاواته‌کانی کوردان ده‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌له‌ماوه‌ی ٢٣ ساڵ ته‌مه‌نی حوکمڕانی له‌کوردستان له‌بواری ئابووریدا به‌ته‌واوی بهسراوهبهوڵاتانی دیکه‌وه‌و ئه‌گه‌ر ڕؤژێک وڵاتانی دراوسێ وه‌ک ئێران و تورکیا بیر له‌داخستنی سنوره‌کانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان بکهنهوهوێنهی ناخۆشتر له‌ئه‌وه‌ی که‌له‌م ڕۆژانه‌دا له‌به‌نزینخانه‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی ده‌یبینین لهمیدیاکانهوهبۆ جیهانیان بڵاو ده‌بێته‌وه.
کێشهئابورییهکانی هه‌رێمی کوردستان ته‌نیا له‌به‌نزین دا خۆی ناگرێته‌وه‌و لاوازی حکومه‌تی هه‌رێم له‌وه‌به‌رهێنانی خوارده‌مه‌نی و پێداویستییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان کێشه‌یه‌کی دیکهیهکهپلانێکی تایبه‌تی بۆ دانه‌ڕێژراوه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌سه‌ربه‌خۆیی ئابووری بو ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی سیاسی پێویستی سه‌ره‌کییه‌و له‌کاتی ئێستادا و به‌تێڕوانین به‌وه‌ی که‌له‌م ڕۆژانه‌دا له‌شار و شارۆچکه‌کانی هه‌رێم دا ده‌گوزه‌رێت به‌و دهرهنجامهدهگهین که‌پرسی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردی بڕیارێکی ئیحساسی و به‌ده‌ر له‌واقیعی کوردستانه‌و له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا به‌دووری ده‌زانم.
یه‌کێکی دیکهلهگرنگترین کێشه‌و گرفته‌کانی به‌رده‌م ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردی نه‌بوونی پاڵپشتی هه‌رێمی و نێودهوڵهتییهلهم ئه‌گه‌ره‌ی به‌رده‌م حکوومه‌تی کوردستان. له‌ڕۆژانی ڕابردوودا جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌سه‌ردانی هه‌ولێر و چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی بهڕاشکاوانهدژایهتی خواستی کوردانی بۆ سه‌ربه‌خۆیی کرد و داواشی له‌سه‌رکردایه‌تی کورد کرد به‌شداری پرۆسه‌ی نوێی سیاسی عێراق بکه‌ن. ولیام هگ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیاش به‌چه‌شنێک ناڕه‌زایه‌تی یه‌کیه‌تی ئوروپای به‌کاربه‌ده‌ستانی کورد ڕاگه‌یاندووه. له‌ئاستی ناوچه‌که‌شدا ئێران وه‌کوو هێزێکی گهورهبههۆی پاڵپشتی له‌حکومه‌تی ناوه‌ند و هه‌روه‌ها کاریگه‌ری ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردی له‌سه‌ر ناوچه‌کوردییه‌کانی دژایه‌تی ئه‌م پرسه‌و دابه‌شبوونی عێراق ده‌کات.
هه‌رچۆن که‌ئاماژه‌م پێدا بۆچوونی تورکیا به‌ئامانجی ده‌سکه‌وتنی بهرژهوهندییهئابورییهکان وه‌ک نه‌وت و گاز که‌به‌ته‌واوی پێویستی پێیه‌تی به‌پێی هه‌ل و مه‌رجه‌کان ڕهنگهگۆڕانکاری به‌سه‌ردا بێت به‌ڵام وه‌ک یارییه‌کی تۆپی پێ، جیهانی سیاسه‌تیش پێش بینی له‌سه‌ر ناکرێت. وڵاتانی عه‌ره‌بی ناوچه‌که‌ش ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌یش کهتۆمهتی ده‌ستێوه‌ردانی کاروباری نێوخۆیی عێراق و پاڵپشتی گروپه‌تیرۆریستییه‌کان دراوهتهپاڵیان به‌هیچ شێوازێک ئاماده‌نین دان به‌ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردی‌دا بنێن و له‌سۆنگه‌ی بیر و هزری ناسیۆنالیستی عه‌ره‌بی خۆیاندا خوازیاری یه‌کگرتوویی عێراقن. هه‌ر چهندهکهکێشهو ناکۆکی زۆریان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته‌که‌ی مالکیش دا هه‌یه‌به‌ڵام له‌ترسی کاریگه‌ری دابه‌شبوونی عێراق به‌سه‌ر وڵاتانی خۆیان پێناچێت بیر له‌سیاسه‌تی دابه‌شبوونی خاکی عێراق بکه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌ی که‌باسمان لێکرد ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردی و جیابوونهوهلهعێراق ڕوبه‌ڕوی کێشه‌و گرفتی زۆر بووهتهوهکهلهو باوه‌ڕه‌دام سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد به‌هه‌ست کردن به‌م بارودۆخهناتوانێت لانی که‌م له‌م قۆناغه‌دا ڕایگهێنێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌م کێشه‌و گرفتانیشهئهوهی ڕاستییهپێشهاتهنوێیهکان ته‌رازووی هێزی به‌لای کوردان‌دا قورس‌تر کردووه‌و هه‌ر وه‌ک چۆن نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی پێداوهبارودۆخی کورده‌کان بۆ قۆناغی پێش هێرشه‌کانی داعش ناگه‌ڕێته‌وه.
ئەو بابەتە بیر و بۆچوونی نووسەرەکەیەتی و ئاژانسی کوردپا لێی بەرپرسیار نیە.