سنە؛ ماوەی دەسبەسەرکرانی ئیبراهیم تاریمورادی درێژ کرایەوە

11:14 - 15 خەرمانان 2721

ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی خەرمانان، لقی ٢ی لێپرسی دادگای ئینقلابی سنە، ماوەی دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئیبراهیم تاریمورادی"، تەمەن ٥٥ ساڵ، کوڕی محەممەدساڵح و خەڵکی گوندی "ئەمرۆڵە" سەر بە سنەی، بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژی دیکە درێژ کردەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە "چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە" و "دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر"، بێبەری کراوە.

شەوی شەممە ٢ی گەلاوێژ، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و پاش پشکنینی ماڵەکەی، ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

هێزە ئەمنییەتییەکان لە کاتی پشکنینی ماڵی ئیبراهیم تاریمورادی، هەندێک کەرەستەی کەسیی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.