سنە؛ سێ هاووڵاتیی کورد بە دانانی بارمتە ئازاد کران

12:36 - 4 جۆزەردان 2720

ڕۆژی شەممە ٣ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "تاریق ڕەحیم‌پوور" کوڕی "مووسا" خەڵکی شاری سنە، بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی ئازاد کرا.

"تاریق و بنیامین ڕەحیم‌پوور"، ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی بانەمەڕ، بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کران و لە ماوەی دەسبەسەرکرانیاندا، لە "چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەیان و دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بوونه.

هەروەها و لە هەمان ڕۆژدا، هاووڵاتییەکی دیکەی کورد بە ناوی 'ئیدریس گەللـەداری" خەڵکی شاری سنە، پاش ١٩ ڕۆژ لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، "بنیامین ڕەحیم‌پوور" برای تاریق ڕەحیم‌پوور، بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی هەتا کاتی دادگاییەکەی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ئیدریس گەلـلەداری، ڕۆژی سێشەممە ١٦ی بانەمەڕ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و هێزە ئەمنییەتییەکان پاش دەسبەسەرکردنی ناوبراو، هێرشیان کردە سەر ماڵەکەی و دەستی بە سەر هێندێک کەرەستەی شەخسی ئەو هاووڵاتییە کوردەدا، گرتبوو.