سنووری بانە؛ کۆڵبەرێک لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی گیانی لەدەست دا

11:06 - 30 جۆزەردان 2721

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی جۆزەردان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سەعدوون ئەحمەدی"، خەڵکی بانە، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "هەنگەژاڵـ"ـی ئەو شارەوە گیانی لەدەست داوە.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەی ڕاستەوخۆیان لەو کۆڵبەرە کردووە.

سەعدوون ئەحمەدی، بە گومانی پێبوونی شتومەکی قاچاخ دراوەتە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی هەینی ٢٨ی جۆزەردان، بەسیر ئەحمەدزادە، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی "دشە" سەر بە پاوە، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکان و بەرکەوتنی گولـلە بە سەری، بەهۆی قورسیی برینەکانییەوە لە نەخۆشخانەی تالقانیی کرماشان گیانی لەدەست دا.