سایکس پیکۆ دوای سەد ساڵ
22:12 - 28 بانەمەڕ 2716
Unknown Author
حەمە جاف
مێژوو بەتایبەتی مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستان گەلێک هەوراز و سەرەولێژ و هەڵدێری بەسامی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام کورد و دۆزەکەی نەشکاون دوای سەدساڵ دابەشکردنی بەفەرمی کوردستان وا لەسەر مێزی کاراکتێرە سیاسییە نێودەوڵەتیەکان دەوڵەتی کوردی خەریکە بە قووڵی موتالعە دەکرێ هەمان ئەو ئستراتیژیەی کە شێخ مەحموودی بەرزنجی شێخ عوبەیدوڵای نەهری فەرزەندە و سمکۆی شکاک تا سەرکۆماری کوردستان و هەنووکەش حیزبە نیشتمانیەکانی گۆڕەپانی خەباتی کورد لە هەر چواربەشەکەیدا وا خەریکە تێکۆشانیان ئەو بەرهەمە دەڕسکێنێ کە کورد بە پانتایی مێژوو خەونی پێوە دەبینێ! ئەویش چ خەونێک؟ خەونێک کە خەریکە لە ڕئال دا دەبێتە ئەو پوتانسێلە دووژمنانی کورد و ڕێکخەرانی پەیمانی شوومی سایکس پیکۆ بەردی پەشیمانی لە ئەژنۆی خۆیان دەدەن ئەیا کورد بێ توانابوو لە ڕێکخستنی کیانێکی سەربەخۆیی دا یان داگیرکەرانی ئاو و خاکی کوردستان بە هێز تر بوون؟ جوڵانەوەکانی دوای ئەو هەرەسە پێمان دەسەلمێنن کە کورد ناسەرکەوتوو نەبوو، ئەو سەرەنگرێبوونە وای لە کورد نەکرد ڕێگای ڕزگاری خۆیی نەناسێ ڕاستە هەتا ئێستاش ئەو هۆکارانەی ئەو پەیمانەیان ڕێکخست بە تەواوی قاشەبڕ نەبوون هەم فاکتە ناوخۆییەکان هەم فاکتە دەرەکیەکان تا بە هەنووکەش کارتێکەری نێگەتیڤی خۆیان هەر ماوەتەوە، بەڵام خاڵی پۆزەتیڤ ئەوەیە کە کورد لە ئیرادەکردنی ڕزگاری خۆیی دا لەوەش گرینگتر دامەزراندنی دەوڵەتی نەتەوەیی وا پلانی خۆی هەیە، دۆست و دوژمنانی کورد ئەوە دەزانن کە لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دا تا جوغرافیایەکی کوردستانی نەبێت ژئۆپۆلۆتیکی ئەو ناوچەیە ناتوانێ قسە لە بابەتی ژئۆئستراتیژیکی وەک دێموکراسی و سۆسیالیزم بکا کورد سەلماندوویەتی کە ئیرادەی ئەمڕۆی لێبڕاوترە لە ئیرادەی دوێنێی هەر چوار دەوڵەتی داگیرکەری کوردستان لە زۆر پەیمانی بە ئاشکرا و نهێنی دا سیاسەتی ژینۆسایدی کوردیان گەڵاڵە ڕێژی کردووە،لەگەڵ ئەوەشدا هەنووکە کورد لە گەڵ چوار دەوڵەتی داگیرکەر و دەوڵەتێکی تیرۆریزمی نێودەوڵەتی بەنێوی داعش لەشەڕ دایە و بەهیچ هێزێک ناتوانرێ چۆکی نەهامەتی بە بەژنی کورد دا بهێنرێ لە دونیای ئەوڕۆ دا کورد و پێناسەکەی پێشمەرگە لە دونیا دا توانیویەتی سیمایەکی دژە ترۆر و دژە داگیرکەر بە دونیا بناسێنێ و بەجیهان بوونی ئەو ڕاستی حاشا هەڵنەگرەی کە کورد دەتوانێ پاڵپشتێکی بەهێزبێت بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا و سەلمێنەری لۆژیکی دێموکراسییەکی بەرین و بێ هاوتا بێت لەکورتە نوسینێکی ئێرەدا ناکرێ بەوردی لەسەر هەموو فاکتەکانی چۆنێتی پێکهاتنی سایکس پیکۆ قسە بکرێ، چوونکە دەرەتانێکی ئاوا پێویستی بە چەمکی ماتریالێکی مێژووی هەیە کە لێرەدا دەرەتان تەنگەبەرە، بەڵام تەنیا خاڵێکی کە زۆر گرینگە لە ئەزموونی سایکس پیکۆدا پێداچوونەوەی پێدا بکرێ خاڵی دوبەرەکی نێو ماڵی کوردە ئەمڕۆ کورد دەبێ تێبگا کە بەشی زۆری کەوتنەکانی لە ئەنجامی ئەو فاکتە نێگەتیڤەیە کە کورد ئەرکدار دەکا بۆ کۆکردنەوە و وەسەریەک خستنەوەی وزە و هێزی نەتەوەیی شێلگیرانەتر هەوڵ بدا و فترهەنگ و دابوونەریتی دژایەتی و لە قەڵەمەی قاچی یەکدان بخاتە نێو زبڵدانی مێژووەوە دوای سەدساڵ پەیمانی سایکس پیکۆ هەنووکە کورد بەخولیاکانی دەگا ئەوەش بابەتێکە کەپێمان دەڵێ کورد بەهیچ پیلانێک ناسڕێتەوە و هیچ گەڵاڵەیەک ناتوانێ کورد بە نادەوڵەت و نەتەوە پێناسە بکات پەیمانی شوومی سایکس پیکۆ دووەمین تێخی پڕ ژەهرە لە جەستەی جوگرافیای کوردستان، تێخێکی ژەهراووی کە ڕۆژ نیە بەچاوی خۆمان نەیبینین و نەتوانین قەڵغانی بەرگری وەپێشی بخەین! ئەگەر چاو بەدەوروبەری خۆماندا بخشێنین دەبیین وڵاتانێکی زۆر هەنە کە بیست لە سەدی ئێمەی کورد خاوەن هیچ کلتوور و دابوونەریتێک نین، بەڵام خاوەن ژئۆپۆلۆتیکی تایبەت بەخۆیانن! مخابن ئێمەی کورد تا بە چەن دەیەی ڕابردوو نەمانتوانیوە خەونی بەرینی هەرتاکێکی کورد وەدی بێنین و ڕاسانی دەوڵەت بوون لەسەر نەخشەی جیهان زیندوو کەینەوە، لەدوای سەد ساڵ دابەش بوون و دابڕان و سەرهەڵدانی چەندین میرنشین و شۆڕشی مەزن لە هەر چواربەشی کوردستان بە خۆشحاڵییەوە وا دەبینرێ سەرەڕای بوونی چەندین فکر و هزری جۆراوجۆر بەیک دەنگ و یەک ڕەنگ لە وڵاتانی دەرەوە لەژێر یەک ئاڵا و بەزمانێکی پڕ حەماسەت کۆڕگێڕی و میتینگی مەزن بۆ یەکبوون و یەکڕیزی ماڵی کورد دەگیردرێ، وەهەروەها خاڵێکی گرینگ کە دەبێتە جێی تێڕامان و خەون و خولیای ئێمەی کورد زۆرتر دەبووژێنێتەوە ئەوەیە کە پاش ئەو هەموو پێکناکۆکیە بە دیالۆگ و دانوستان هەموو کێشە و گرفتەکانمان چارەسەر دەکەین و وەکوو پێشتر سەنگەری ناکۆکی و دژایەتی لەیەک گرین، هەموو ئاماژەکان ئەوەی دەردەخەن کە بۆ جارێکی دی شەڕێکی یەکتر سڕینەوە لەنێو ئێمەی کورد دا چێ نابێتەوە و هێمای یەک بوون و پاڵپشتی بەهێز بووە بە پاڵدەر و گووشارێکی قوورس بۆ بوون بە دەوڵەتی کوردی و ڕیسوا بوونی پەیمانی سایکس پیکۆ
ناوەرۆکی ئەم بابەتە روانگەی نووسەرەکەیەتی و ئاژانسی کوردپا لێی بەرپرسیار نییە.