ساڵڕۆژی تیرۆری د.قاسملوو و بەرپرسیارەتی ئەخلاقی
21:38 - 16 پووشپەڕ 2714
Unknown Author
مادح ئەحمەدی
ئەمساڵ (١٣٩٣)، چارەکە سەدەیەک بەسەر تیرۆری رێبەری مەزن \"دوکتور قاسملوو\" و هاوڕێیانی لە ڤییەن تێپەڕ دبێ. بۆیە ئەتوانین بێژین کە بەرز راگرتنی یادی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی، دەبێ ئەمساڵ لە چاو ساڵانی پێشوو جیاواز بێ و گرنگیی تایبەتی پێبدرێ. لە ماوەی رابردوودا هەر دوو لای حیزب کاریان بۆ ئەم بابەتە کردووە و هەر دوو لاش بۆ بەرز راگرتنی یادی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی، کۆمەڵێک بەرنامەیان بەدەستەوەیە. ئەوەی لێرەدا دەمەوێ قسەی لەسەر بکەم پێداگرییە لەسەر رەهەندێکی ئەخلاقی کە پێویستە هەموومان لە ساڵڕۆژی تیرۆی دوکتور قاسملوودا ڕچاوی بکەین.
بەداخەوە لە ماوەی ساڵانی رابردوودا ئەم خاڵە ڕەچاو نەکراوە و لە چوارچێوەی فەزایەکی ناسالم و رەقابەتێکی ناسالمدا هەر دوو لای حیزب مامەڵەیان لەگەڵ ساڵڕۆژی تیرۆری دوکتور قاسملوو و کەسایەتی دوکتور قاسملوودا کردووە.
لەبەر ئەوەی کە هەر دوو لا خۆیان بە میراتگری مێژووی حیزب دەزانن، زۆر جار بەشێوەیەکی ئامرازی و شکڵی مامەڵە لەگەڵ بۆنەکاندا کراوە و بەشێکی زۆری کار و بەرنامەکان لە دەرەوەی چوارچێوەیەکی ئەخلاقی بووە و ئەوەندەی بۆ ململانێ و هەڤڕکێ لەگەڵ یەکتری بووە، ئەوەندە بۆ ئەوە نەبوو کە باری مانایی بۆنەکان و کەسایەتییەکان بەرجەستە بکرێ. یەکێک لەو بۆنگەلەی کە بەم جۆرە مامەڵەی لەگەڵ کراوە، ساڵڕۆژی تیرۆری دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی بووە. هەر دوو لا بۆ ئەوەی بیسەلمێنن کە درێژەدەری رێبازی دکتۆر قاسملوون، ململانێ ئەوەیان بووە کە کامیان بتوانێ سیمینارێک یان کۆڕێک زیاتر لەوی دیکە لەسەر دوکتور قاسملوو بگرێ. رەخنەکە لێرەدا ئەوەیە کە لەم ململانێ و هەڤڕکێیەدا باری مانایی و ناوەرۆک رەچاو نەکراوە، بۆیە دەچێتە خانەی رەقابەتێکی ناسالمەوە و نەتەنیا بە قازانج نەبووە، بەڵکو غەدریش لە کەسایەتی دوکتور قاسملوو کراوە. بە واتایەکی دیکە ئێمە لەباتی ئەوەی هەوڵ بدەین کەسایەتی دوکتور قاسملووی مەزن، گەورەتر نیشان بدەین، هاتووین لە چوارچێوەی حیزبێک و دوو لایەندا کورتمان کردووەتەوە و زۆر جار لە پشتی ئەم کەسایەتییەوە دژی یەکتری سەنگەرمان گرتووە و هەڵە و کەموکۆڕییەکانمان پێ پاساوداوە. ئەمەش دوورە لە رەهەندێکی ئەخلاقی و دەچێتە خانەی کەڵک وەرگرتنی ئامرازی و شکڵییەوە و بەش بەحاڵی خۆم ئەمە بە غەدر دەزانم و پێموایە کەسایەتیی دوکتور قاسملوو زۆر لەوە گەورەترە کە ئێمە سەیری دەکەین و دەبێ بە قەبووڵ کردنی ئەم رەخنەیە لە روانگەیەکی ئەخلاقگەرایانەوە بڕوانییە کەسایەتی دوکتور قاسملوو و یادی بکەینەوە.
لەم پێوەندییەدا لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا زۆر ژێست بە دوکتور قاسملووەوە گیراوە و لە پشتی کامێراکانەوە زۆر بە دوکتور قاسملوودا هەڵوتراوە و دوور لە چاوی کامێراکانیش پێچەوانە رەفتار کراوە. بۆ وێنە دوکتور قاسملووش وەک هەر کەسایەتییەکی دیکە، دژبەر و رەخنەگری خۆی هەبووە و ئەمەش یەکێکە لە تایبەتمەندییەکانی کەسایەتییە گەورەکان. دوکتور قاسملوو جیا لە دەرەوە لە ناو حیزبەکەی خۆشیدا رەخنەگر!! و دژبەری!! هەبووە، کەچی ئێستا لە ئەنجامی ململانێیەکی ناسالمدا هەمان ئەو کەسانەی کە رەنگە دوکتور قاسملوویان قەبووڵ نەبێ، یان رەخنەیان لێ هەبێ، دەهێنرێنە پشتی کامێراکان و بە دوکتور قاسملوودا هەڵدەڵێن. لێرەدا من مەبەستم گرووپێکی دیاری کراو نییە و رنگە ئەم خوێندنەوەیە زۆر کەس بگرێتەوە و هەروەها رەنگە کەسیش لەو چوارچێوەیەدا خۆی نەبینێتەوە.
کاربەدەستی حیزبیم!!! پێ شک دێ کەلە کۆبوونەوەی چەند کەسی مەحفەلیدا، خەباتی دوکتور قاسملوو دەباتە ژێر پرسیار و تاوانباری دەکا بەوەی کە هەموو کێشە ناوخۆییەکانی حیزبی دێمۆکرات لە سەردەمی دوکتور قاسملوو و لەسەر دەستی د.قاسملوو سەری هەڵداوە، یان ئامادە نییە بەشداری رێوڕەسمی شەوی یەڵدا بکا کە دەکاتە ساڵرۆژی لەدایکبوونی د.قاسملوو، یان ئامادە نییە وێنەی دوکتور قاسملوو و رێبەرانی شەهید لە ژووری کارەکەی هەڵبواسێ و هیچ باوەڕی بە رێباز و هێڵە سیاسی و هزرییەکانی د.قاسملوو نییە، کەچی لە ساڵڕۆژی تیرۆری دوکتور قاسملوودا لە پشتی کامێرا و تریبوونەکانەوە دەردەکەوێ و به باڵای د.قاسملوودا هەڵدەڵێی. ئەوەی کە باوەڕت پێ نەبێ و رەخنەت لێ هەبێ زۆر ئاساییە، بەڵام ئیتر ئەوە ئاسایی نییە کە تۆ باوەڕت پێ نەبێ و بچیتە پشتی تریبوون و کامێراکانەوە دەست بە پێداهەڵگوتن بکەی. بە باوەڕی من ئەمن جۆرێک لە دیماگۆژیەت و خەڵک فریودان و بێ ئەخلاقی.
بۆ ئەوەی غەدر لە کەسایەتی دوکتور قاسملوو نەکەین و لە روانگەیەکی ئەخلاقگەرایانەوە یادی بکەینەوە، پێویستە لە چوارچێوەی فەرمییات و گەمەکانی دونیای سیاسەت و حیزبایەتی بینەدەرەوە و دوکتور قاسملوو وەک هەیە رێزی لێ بگرین و باسی بکەین. ئەگەر بەباشی نازانین کە رەخنە لە دوکتور قاسملوو بگرین، هیچ ناچار نین بچین لە پشتی تریبوون و کامێراکانەوە بە کاتژمێر و نیو کاتژمێر بە کەسایەتی دوکتور قاسملوودا هەڵبڵێین و بۆ خەڵک قسە بکەین و دوای ئەوەش بچینەوە لە کۆڕێکی چەند کەسیدا دەست بکەین بە رەخنەگرتن و سەرلەبەری ژیانی سیاسی دوکتور قاسملوو رەت بکەینەوە. لەچوارچیوەی فەرمییات و گەمەکانی دونیای سیاسەتدا لە ساڵانی رابردوودا زۆر کەس هاتوون قسەیان کردوو و دوکتور قاسملووشیان قەبووڵ نەبووە و پێانداهەڵوتووە و دواتر چووەنەتەوە ژوورەکەی خۆیان و لە کۆڕی چەند کەسیدا دەستیان کردووە بە رەخنەگرتن و رەت کردنەوەی خەباتی دوکتور قاسملوو. وەک ئاماژەی پێکرا، رەخنە گرتن لە دوکتور قاسملوو تاوان نییە، بەڵکو ئەوە تاوانە کە بڕوات پێ نەبێ و بچی نیوکاتژمێر پێیدا هەڵبڵێی و قسە بۆ خەڵک بکەی و دواتریش هەموو شتێکی دوکتور قاسملوو رەت بکەیتەوە. حافز وتەنی:\" واعظان کاین جلوه در محراب و منبر میکنند / چون به خلوت میروند آن کار دیگر میکنند\". ئەم شێوە مامەڵە کردنە لەگەڵ کەسایەتی دوکتور قاسملوو لە ساڵانی رابردوودا ناچێتە خانەی مامەڵەیەکی ئەخلاقییەوە. بەداخەوە یەکێک لە هۆکارەکانی ئەمەش ئەگەڕێتەوە بۆ ئەو دووبەرەکییەی کە دروست بووە و سەپاندوویانە بەسەر حیزبی دێمۆکراتـدا.
دوکتور قاسملووی مەزن، چوارچێوەیەکی مۆدێڕنی بە حیزبی دێمۆکرات داو ئێستاشی لەگەڵ بێ هەر دوو لای حیزب لەو سەرمایە دەخۆن کە دوکتور قاسملوو نەخشی سەرەکی لە پێکەوەنانی دا هەبووە، بۆیە لە گەمەکانی نێوان یەکتریدا، رەوا نییە بە شێوەیەکی ئامرازی کەڵک لە دوکتور قاسملوو وەربگیردرێ.
پێویست ناکات لە ململانێ لەگەڵ یەکتریدا هەوڵبدرێ ژمارەی کۆڕە و سیمینار و سەفەرەکان زیاتر بکرێ. هەرکەس سیمیناری زیاتر پێک بێنێ و سەفەری زیاتر بکات، بەو مانایە نییە کە ئەوە میراتگری سەرەکی و درێژەدەری راستەقینەی رێبازی دوکتور قاسملوویە.
دوکتور قاسملوو کە رەمزێکی گەورەی خەباتی کوردە، پێویست بە ئاراستەی بەهێز کردنی بزووتنەوەی کورد لە رۆژهەڵات و پارچەکانی دیکە کەڵک لە کەسایەتی و وانەکانی وەربگرین. ئەمە ئەرکی ئەخلاقی هەموومانە، نە ئەوەی لایەنێک بۆ لێدانی لایەنێکی دیکە لە پشتی کەسایەتی دوکتور قاسملووەوە سەنگەر بگرێ. بەداخەوە لە ماوەی ساڵانی رابردوودا زۆر هەوڵمان داوە لە پشتی کەسایەتی دوکتور قاسملووەوە خۆمان بشارینەوە، کەموکۆڕی و هەڵەکانمان پاساو بدەین و سەنگەر لە یەکتری بگرین.
دوای تێپەڕینی چارەکە سەدەیەک لە تیرۆری دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی پێویستە لەو بەرپرسیارەتییە ئەخلاقییە تێبگەین و چیتر درێژە بەو مامەڵە ناشیاو و نا ئەخلاقییە لە پێوەندیی لەگەڵ کەسایەتیی دوکتور قاسملوودا نەدەین. بیر و رێبازی دوکتور قاسملوو دەبێ بەو ئاراستەیەدا بمانبات کە خەباتی کورد لە رۆژهەڵات ببوژێنینەوە و بەرەو لێکنزیک بوونەوەی زیاتر و کاری هاوبەشی زیاترمان ببات.
لە بەرەبەری ٢٥ ساڵەی تیرۆری دوکتور قاسملووی مەزن و هاوڕێیان \"عەبدوڵا قادری ئازەر\" و \"د.فازڵ رەسوڵ\" (دۆستی حیزب)دا، هیوادارم ئەم رەهەند ئەخلاقییە رەچاو بکرێ و یادکردنەوەکانمان جیاواز بێ لە ساڵانی رابردوو، پێویستە واز لەو ململانێیە ناسالمە بهێنین و بەشێوەی نائەخلاقی و ئامرازی لە دوکتور قاسملوو و شەهیدەکانمان کەڵک وەرنەگرین.
ئەم بابەتە روانگەی نووسەرەکەیەتی و ئاژانسی کوردپا لێی بەرپرسیار نییە.