سالار ڕەهەوی بە دانانی بارمتە لە گرتنگە ئازاد کرا

21:57 - 4 رەشەمه 2720

ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سالار ڕەهەوی"، خەڵکی مەهاباد بە دانانی بارمتە، لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ئەو شارە، ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە، پاش دەسبەسەرکرانی بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئەلمەهدیی ورمێ ڕاگوێزرابوو و دواتر ڕەوانەی مەهاباد کرابوو.

سالار ڕەهەوی، ڕۆژی شەممە ۲۰ی بەفرانبار، هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی شەپۆلی بەرینی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لە کوردستان، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە مەهاباد دەسبەسەر کرابوو. 

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد لە بەردەستدا نییە.