زەخت و گوشار بۆ سەر چالاكانی عەرەبی لە خووزستان زیادی كردووە
22:21 - 11 پووشپەڕ 2712
كوردپا: پاش ئیعدامی چوار چالاكی سیاسیی عەرەبی خەڵكی ئەهواز، زەخت و گوشاری هێزە نیزامی و ئەمنیەتییەكان بۆ سەر چالاكانی عەرەب لە خووزستان پەرەی سەندووە و لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا چوار هاووڵاتیی عەرەب بوونەتە قوربانی.
بەپێی راپۆرتی چالاكانی مافی مرۆڤی عەرەبی ئەهواز كە بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا گەیشتووە، دوای ئیعدامی چوار چالاكی سیاسیی عەرەبی ئەهواز زەخت و گوشارەكان بۆ سەر هاووڵاتییانی عەرەب لە پارێزگای خووزستان پەرەی سەندووە.
سەید عەنایە هاووڵاتییەكی تەمەن 26 ساڵ لەسەر جادەی رامهورموز بۆ ئەهواز كەوتۆتە كەمینی هێزی ئینتزامیی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران و گیانی لەدەست داوە و كەسێكی دیكەش كە لەگەڵی بووە بریندار بووە و چوار هێزی ئینتزامیش لەو تێكهەڵچوونەدا بریندار بوون.
هەمان سەرچاوە لە هەواڵێكی دیكەدا ئاشكرای كردووە، لە رۆژانی رابردوودا سەعید كرووشات زیندانییەكی سیاسیی عەرەبی خەڵكی ئەهواز، پاش ئەشكەنجە و ئازار و مانەوە لە ژووری تاكەكەسی بەهۆیەكی ناڕوون گیانی لەدەست داوە و هێشتا تەرمەكەی رادەستی بنەماڵەكەی نەكراوەتەوە.
لە درێژەی راپۆرتی چالاكانی مافی مرۆڤی ئەهوازدا هاتووە، سیەد مووسا فازڵی تەمەن 41 ساڵ و سەید عەلی فازڵی تەمەن 34 ساڵ دوو وەرزێری عەرەب كە برا بوون لەناو مەزراكەی خۆیان هەڵكەوتوو لە گوندی \"عەبدولخان\" لە 30 كیلۆمیتریی باشووری شاری شووش بە تەقەی راستەوخۆی هێزی ئینتزامی كوژراون.
لە ساڵی 1386ەوە لەلایەن هێزی ئینتزامی و دام و دەزگاكانی دیكەی حكوومەەوە زەوی زار و مەزرای هاووڵاتییان عەرەب زەوت و داگیر دەكرێت و ئەمەش بۆتە هۆی كێشە و ناكۆكی و ئەو رووداوانە كوژران و بریندار بوونی چەندین هاووڵاتیی عەرەب و هێزی ئینتزامیی لێكەوتەوە وچەندین كەسی دیكەش قۆڵبەست كراون.
لە بەشێكی دیكە لە راپۆرتی چالاكانی مافی مرۆڤی ئەهوازدا هاتووە، دوو هاووڵاتیی عەرەب بەناوەكانی رەحیم سولێمانی كەعبی تەمەن 45 ساڵ كوڕی عەبدولحوسێن، ستار سولێمانی كەعبی 43 ساڵ و خەڵكی شەعیبیەی شاری شووشەتر رێكەوتی 10ی پووشپەڕ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانی شاری شووشتەرەوە دەستبەسەر و رەوانەی زیندان كراون.