زیندانییەک لە زیندانی سەڵماس لەسێدارە درا

12:08 - 1 پووشپەڕ 2721

بەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٣١ی جۆزەردان، حوکمی ئێعدامی زیندانییەک بە ناوی "حەبیب ڕەزایی"، خەڵکی سەڵماس، لە زیندانی ئەو شارەدا جێبەجێ کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە ئازەرییە، ٣ ساڵ پێش ئێستا لە شەڕێکدا هاووڵاتییەکی کوشتبوو و پاشان بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست"، لەلایەن دەزگای قەزاییەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.

حەبیب ڕەزایی گۆڵپارێزی یانەی تۆپی پێی سەڵماس بووە.

هەتا ئێستا، هەواڵی ئێعدامی ئەو هاووڵاتییە لەلایەن سەرچاوە قەزایی و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.