زیندانییەک لە زیندان بە تاوانی "کوشتنی بە ئەنقەست" لە زیندانی ورمێ ئێعدام کرا

10:35 - 9 بانەمەڕ 2720

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٩ی بانەمەڕ، زیندانییەک بە ناوی "زورار پەیغامی" خەڵکی شاری شنۆ، بە تاوانی "کوشتنی بە ئەنقەست" لە زیندانی ورمێ لە سێدارە درا.

ئەو زیندانییە سێ ساڵ پێش لە ئەنجامی شەڕ و دەمەقاڵێدا، بوو بەهۆی کوشتنی هاووڵاتییەک بە ناوی "کاوە مەعرووفی".

هەوڵەکانی چالاکانی مەدەنی، مامۆستایانی ئایینی و هاووڵاتییانی شاری شنۆ، بۆ وەرگرتنی ڕەزایەت لە بنەماڵە کوژراوەکە بۆ لێخۆشبوونی لە ئێعدام‌کردنی زورار پەیغامی بێ ئاکام مایەوە و بنەماڵەی کوژراوەکە، داخوازیی  هاووڵاتییانیان بۆ لێخۆشبوونی ئەو هاووڵاتییە کوردە، ڕەتکردەوە.

لەو پەیوەنییەدا، ڕۆژی دووشەممە ٨ی بانەمەڕ، زیندانییەک بە ناوی "کەیوان ئەڵڵامورادی" خەڵکی گوندی "بڵواناوا"ی شاری دێولان، بە تاوانی "کوشتنی بەئەنقەست" لە زیندانی ناوەندیی سنە لەسێدارە درا.