زیندانییەک بە تاوانی "کوشتی بەئەنقەست" لە زیندانی سنە ئێعدام کرا

11:41 - 8 بانەمەڕ 2720

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ٨ی بانەمەڕ، زیندانییەک بە ناوی "کەیوان ئەڵڵامورادی" خەڵکی گوندی "بڵواناوا"ی شاری دێولان، بە تاوانی "کوشتنی بەئەنقەست" لە زیندانی ناوەندیی سنە لەسێدارە درا.

ئەو زیندانییە پێنج ساڵ پێش، لە کاتی شەڕ و دەمەقاڵێدا، هاووڵاتییەکی قوروەیی بە ناوی "عیماد خالدیان" کوشت.

ئەو هاووڵاتییە ئێعدامکراوە، پاش دەسبەسەرکردنی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە، لەلایەن دادگای کەیفەریی ٢ی سنە، بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" بە قیساس مەحکووم کرابوو.

ئەو زیندانییە پاش ماوەیەک لە زیندانی قوروە بۆ زیندانی سنە ڕاگوێزرابوو.

"کەیوان ئەڵڵامورادی" خێزاندار و خاوەنی منداڵێکە.