زیرەکترین نۆ منداڵ لە جیهاندا

14:01 - 22 بانەمەڕ 2714
Unknown Author
رەزا شوان

زۆر دانا و زانا و بیرمەند و نووسەر و هونەرمەند و وەرزشوان و ئاشتیخواز و تێکۆشەر و داهێنەری زیرەک و بلیمەت لە بوارە جیاوازەکانی ژیاندا هەڵکەوتن وناو و ناوبانگیان دەرکرد و ناسران و بە ئەو پەڕي رێزەوە ناویان لە ( تۆماری کەڵەناودارانی جیهان ) دا تۆمارکران و لاپەڕە زێڕینەکانی مێژووی مرۆڤایەتیش لە باوەشی گرتن .. شایانی ئەوەن کە تا هەتایە بەنەمری بمێننەوە .. بوونە مایەی رێز و شانازیش بۆ گەل و وڵاتەکانیان .

ئێمە ئەمجارەیان باسی كەڵە ناودارانی گەورەکانی ( بە تەمەن گەورە ) ی جیهان ناکەین .. بەڵکو بە کورتی باسی (زیرەکترین و بەهرەمەنترین نۆ منداڵان لە جیهاندا ) دەکەین، کە لە توانا بەدەرن و هەریەکەیان لە بوارێکدا هەڵکەوت و دەرکەوت .. نۆ منداڵی بلیمەتی لە رادەبەدەر .. بێ گومان ئەم منداڵە بلیمەتانە داهاتوویەکی مەزن دەبێت .. یەکێک لەو زیرەکترین منداڵانەش خونچەگوڵێکی کوردە کە ناوی( بەفـرین کەریـمی ) یە، لە وڵاتی نەرویج دا دەژین .. ئەو نۆ منداڵانەش ئەمانەن:
١ـ ئەلیتا ئەندریا: بە بچوکترین کچە هونەرمەندی شێوەکاری جیهان دەزانرێت، ئەلیتا لە تەمەنی دوو ساڵیدا، چەند وێنەیەکی رەنگاوڕەنگی نایاب و جوانی کێشا .. تابلۆکانیان خستە پێشانگایەکی هونەریی بە ناوبانگاوە .. جێی سەرنج و سەرسوڕمانی بینەران بوون .. بۆیە ئەلیتا شایانی خۆیەتی کە وەکو منداڵێکی زیرەک بەدەرناوی لەم ( لیستی زیرەکترین منداڵان لە جیهان ) دا تۆمار بکرێت.

٢ـجادلین سمیس : کوڕی ئەکتەری سینەمایی بە ناوبانگ ( ویل سمیس )ە، ئەم کوڕە منداڵە لەگەڵ باوکیدا، لە فیلمی ( گەڕان بە دوای شادی) دا، بەشداری کرد و رۆڵی پاڵەوانێتی لەم فیلمەدا هەبوو، بە هۆی رۆڵی سەرکەوتووی ( جادلین) نەوە .. ئەم فیلمە زۆرترین داهاتی بە دەست هێنا .. هەروەها جادلین پاڵەوانی فیلمی( کوڕە کاراتێکە) ش بوو کە لەلایەن ئەکتەری بە ناوبانگ جییهانی ( جاکی شان ) نەوە راهێنرابوو .. جادلین بەشێوەیەکی زۆر سەرسوڕێنەر رۆڵەکەی ئەنجام دەدا.

٣ـ ئیلینا سمیس : بچووکترین پێشکەشکەری بەرنامەی تەلەفزیۆنی یە لە جیهاندا .. کە لە تەمەنی حەوت ساڵیدا، بە شێوەیەکی جوان و بە زمانێکی شیرین و،بە روویەکی گەشەوە، بەرنامەیەکی راستەوخۆی ( ئامۆژگاری و هۆشیارکردنەوە) ی هەفتانەی لە تەلەفزیۆندا پێشکەش دەکرد .. کە لە میانەی بەرنامەکەیەوە راستەوخۆ ئامۆژگاریی هەزاران بینەران و گوێگرەکانی دەکرد .. خەڵکییەکی زۆر هەفتانە چاوەڕیی پێشکەشکردنی ئەو بەرنامەیەیان دەکرد، کە ئیلیناپێشکەشی دەکرد.

٤ـ ئەکرێت جایسواڵ : ئەکرێت جایۆ کە بە ( ئەکرێت جایسواڵ ) ناسراوە .. بە( زیرەکترین منداڵی جیهان ) ناودەبرێت .. ئەکرێت کوڕێکی هیندی یە، تێکڕای زیرەکی گەیشتە ( ١٤٦) پلە .. ئەکرێت لە تەمەنی (حەوت ساڵ )یدا، نەشتەرگەرییەکی گرنگ و گەورەی ئەنجامدا .. لە تەمەنی ( یانزە ساڵ ) یشدا، هێندەی نەمابوو کە چارەسەری شێرپەنجە بدۆزێتەوە .

٥ـ کیلۆپاترا ستران : بە بچووکترین ئەستێرەی هونەری گۆرانی لە جیهاندا ناسرا .. ئەم خونچە گوڵە لە تەمەنی ( سێ ساڵ ) یدا، یەکەمین ئەلبوومی گۆرانییەکانی خۆی تۆمار کرد و، لە گەلێ لە وڵاتانی جیهاندا بڵاوکرایەوە .. کیلۆپاترا بچووکترین هونەرمەندەلە جیهاندا، کە زیاترین پارەی لە فرۆشتنی سیدیی گۆرانییەکانی دەسکەوت، ژمارەیەکی پێوەری جیهانی لە ناوبانگ و لە دەسکەوتدا بەدەست هێنا .. هەروەها کیلۆپاترای سترانبێژ، بچوکترین هونەرمەندە لە جیهاندا، کە لە تەمەنی سێ ساڵیدا، بۆ ماوەی دوو کاتژمێر بەبێ وەستان و پشوودان .. لەسەر شانۆدا، بە ئامادەبوونی خەڵکییەکی یەکجار زۆر گۆرانی پێشکەش کرد .. بچوکترین گۆرانبێژیشە کە خەڵاتی ( ئێم تی ڤی ) یانپێ بەخشی، لە ریزبەندی هونەرمەندەکانی وڵاتەکەشیدا،بە یەکەمین هونەرمەند تۆمارکراوە.

٦ـ سیسیلیا کاسینی : خونچەگوڵ سیسیلیا، بچووکترین دیزاینسازی جلوبەرگی ژنانە لە جیهاندا، ئەم نەشمیلەیە لە تەمەنی ( یانزە ساڵ ) یدا، ناوی لە لیستی ( بە ناوبانگترین منداڵانی جیهان ) دا تۆمارکرا، لەم دواییەدا سیسیلیا کۆمەڵێک مۆدێل تازەی جلوبەرگی ژنانی لە نیویۆرک نمایش کران.

٧ ـ کاتیا ترۆشیڤا : کچۆلەیەکی ئێسک سووکی روسی یە، ئەمساڵ تەمەنی سیانزە ساڵە و، لە پۆلی حەوتەمی قوتابخانەی بنەڕەتیدایە .. کاتینا لە سەرەتای ئەمساڵدا ( ٢٠١٤) دا، نموونەی خێراترین کەشتی ئاسمانی دروست کرد و، ناوی لێناوە ( ئەستێرەی زەوی )، کە جێی سەرسوڕمانی زانایانی بواری ئاسمانین .. بۆچوونی زانایان تا ئەمڕۆ ئەوە ئەوەیە، کە خێراترین رۆکێت و کەشتی ئاسمانی دەتوانێت بە (٥٠) هەزار ساڵ ئینجا بگاتە یەکێک لە ئەستێرە نزیکەکان لە زەوییەوە .. بەڵام ئەم کەشتییە داهێنانەی کاتیا دەتوانێت بە ( ٤٢) ساڵ بگاتە ئەستێرەیەکی نزیکی زەوی .. کاتیا ترۆشیڤا لە بارەی کەشتییەکەی خۆیەوە دەڵێ : \" کەشتییەکەم خێراییەکی زۆر لە رادەبەدەری هەیە .. لە هەموو ئەو رۆکێت و کەشتییە ئاسمانییانەی تا ئێستا دروست کراون چەندین جار خیراتر و تیژترە.

٨ ـ بەفرین کەریمی : خونچەگوڵ ( بەفرین شادۆست کەریمی )، لە رۆژی ( ٢٦ / ٦ / ١٩٩٨) ز، لە شاری کەلار لە باشووری کوردستاندا، لە خێزانێکی کورد و کوردستان پەروەر لە دایک بووە . دایک و باوکی خەڵکی ناوچەی کرماشانن لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ئێستا ئەم خێزانە کوردەمان لە شاری ( ئۆسڵۆ ) ی پایتەختی نەرویج پەنابەرن .. تەمەنی بەفرین چوار ساڵان بوو هاتنە نەرویج . بەفرین بە ماوەیەکی زۆر کورت لە باخچەی ساوایاندا،بە قسەکردن و بە خوێندنەوە و نووسین پێرفێکت فێری زمانی نەرویجی بوو .. بەفرین لە تەمەنی ( هەشت ساڵ) یدا چەند شانۆگەرییەکی بە زمانی نەرویجی نووسی و، لەسەر شانۆی قوتابخانەکەیاندا نمایش کران .. هەر لەم تەمەنەوە، تا ئەمڕۆ لە زۆربەی ئاهەنگ و بۆنە کوردییەکان و جەژنی نەورۆز و لە یادی هەڵەبجە و ئەنفالدا ..لە شاری ئۆسڵۆدا، بە زمانی نەرویجی وتە و پەخشانی پێشکەش کردووە و، سەرنجی هەمووانی راکێشاوە .. بەفرین کورد و کوردستان پەروەرەیی ناسراوە، شانازیش بۆ باوک و دایکی دڵسۆزیان دەگەڕێتەوە، کە بە کوردایەتی و خۆشەویستی بۆ کوردستان گۆشیان کردووە .. بەفرین کەریمی لە لە تەمەنی ( دە ساڵ)یدا بە زمانی نەرویجی رۆمانێکی نووسی و،لە ساڵی ( ٢٠١٠) دا چاپیکرد، رۆمانەکەشی لەژێر ناوی ( ماریا و زڕدایکەکەی ) دایە، کە باس لە کێشەیەکی ئەمڕۆی ئەوروپی، بەڵکو کێشەیەکی جیهانیشە، کە دایک و باوک لە یەک جیادەبنەوە، منداڵەکانیان دەبنە قوربانی و باجی ناکۆکیی نێوان دایک و باوکیان دەدەنەوە، سەرگەردان و بێ دەرتان دەبن و، سۆزی دایک و باوکیشیان کاڵ دەبنەوە، لەوانەشە بکەونە ژێر دەستی زڕدایکەوە، دەبيت چارەنووسی و دواڕۆژی ئەم منداڵانە بەچی بگەن .. بە چ لایەکدا بکەون ..؟ بەفرین رۆمانەکەی بە زمانێکی پاراو و پەتی و ناسکی نەرویجی و، بە شێوە و فۆرمێکی ئەدەبی زۆر رێک و جوان داڕشتووە .. بۆتە مایەی سەرنج ڕاکێشان و سەرسوڕمانی خوێنەرانی نەرویجی .. کە منداڵێکی کورد لە تەمەنی دە ساڵاندا رۆمانێکی وا جوان و، بە زمانی نەرویجی بنووسێت .. لە لایەن گەلێ کەس و لایەنی نەرویجی و کوردی ی ناسراوەوە، ئافەرینێکی زۆر و دەستخۆشیان لێ کرد .. بەفرین لە تەمەنی ( یانزە ساڵ) یدا، رۆمانی دووەمیشی لە ژێر ناوی ( خەونێکە و دێتە دی ) هەر بە زمانی نەرویجی نووسیوە .. نیاز وابوو لە ساڵی ( ٢٠١١) دا، چاپ بکرێت .. بەڵام لەبەر کێشەی ئابووری چاپ نەکراوە .

بەفرین کەریمی ئەندامی ( کۆمەڵەی منداڵانی کورد ـ لە نەرویج) ، ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ( کوردیلەکان ) نیشە ، کە بە زمانی نەرویجی نووسینەکانی خۆی لەم گۆڤارەدا بڵاودەکاتەوە .. تا ئێستاش چەند چیرۆکێکی بە نەرویجی نووسیوە و بڵاوی کردوونەتەوە .

بەفرین ئێستا لە ( پۆلی دە ) دایە، نمرەکانی لە هەموو وانەکاندا لە لە شەشدا شەشن، واتا سەد لە سەدان، ساڵی داهاتووش دەچێتە، قۆناغی ئامادەییەوە .. من پێشبینی ئەوە لە نەشمیلەی رووخۆش و بلیمەت ( بەفرین کەریمی ) دەکەم، کە دواڕۆژێکی مەزن و، پلە و پایەیەکی گەوەرەی دەبێت و، دەبێتە مایەی رێز و شانازی بۆ کورد و کوردستان .

٩ـ نەوا رێنجەر : هۆی تۆمارکردنی ناوی نەوا رێنجەر لە ( تۆماری زیرەکترین منداڵانی جیهان ) دا هەر ئەوە نییە کە لە تەمەنی هەشت ساڵاندا وەکو ئەکتەرێکی بە توانای سینەمای رۆڵی سەرەکی لە فیلمی ( لاست ئایەربێندەر ) دا هەبوو، بەڵام لەبەر ئەوەی لەو تەمەندا خەڵاتی ( پشتێنی رەشی ) ی لە هونەری کاراتێدا وەرگرت .

( پیاژە ) لە بارە زیرەکی منداڵانەوە دەڵێ : \" منداڵفەیلەسووفێکە، لە رێی تاقیکردنەوەوە جیهانی دەوروبەری دەناسێت \"