زیاتر لە دوو لە سێی دەسەڵاتی باڵای ئێران فارسەکان پێکی دێنن

15:20 - 15 رەشەمه 2716
ئاژانسی کوردپا: نەتەوەکانی دانیشتووی ئێران کەمترین بەشداریان لە پێکهاتەی دەسەڵات لە حکوومەتی ئێران دا هەیە.

لە ٢١٦ پلەی دەسەڵاتی گەورەی پێکهاتەی سیاسی ئێران، ١٦٩ پلەی دەسەڵاتی باڵای ئێران لەلایەن کەسایەتییە فارسەکانەوە بەڕێوە دەبرێت.

لە دەسەڵاتی بەرێوەبەری ئێراندا، کوردەکان و بەلووچەکان کەمترین ڕێژەی بەشدارییان لە بەڕێوەبردنی وڵاتی ئێران هەیە.

فەرماندەی هێزە چەکدارەکان، بەرپرسانی هێزی دادوەری، شوورای نیگەهبان، هێزی بەڕێوەبەری، کۆڕی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزام، مەجلیسی خێبرەکان، شوورای باڵای تەناهی نەتەوەیی، شوورای باڵای شۆڕشی فەرهەنگی و هێزی یاسادانان لە پێوانەی ئاماری \"ناوەندی لێکۆڵینەوەی تەوریز (مرکز مطالعات تبریز)\" کەوتووەتە بەر هەڵسەنگاندن و لێکۆڵینەوە.

\"\"
پێکهاتەی سیاسی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران
قۆرغکردنی دەسەڵاتەکان لەلایەن نەتەوەکانی ئێران بەم شێوەیە:دانیشتوانی ئێران پێکهاتوو لە نەتەوەی فارس، تورک، لوڕ، عەرەب، کورد و بەلووچ بە شێوەیە ٧٨% ،٨% ،٤% ،٦%، ٥% و ١% پێکدێنن.

نزیکەی ٨%ی دەسەڵاتەکانی حکوومەتی لە لایەن کەسانێکەوە بەڕێوە دەبڕێت کە شوناسی ئێتنیکییان ناڕوون ڕاگەیەنراوە.

ئەو سەرچاوەیە لە ڕاپۆرتەکەی خۆیدا نوسیوویەتی؛ بە پشت بە ستنی زارەکی\" بەرپرسی باڵا\" لە کتێبی بڵاوکراوە لەلایەن جێگیری پەرەپێدانی بەرێوەبەری و سەرمایەی مرۆیی سەرکۆماری، ناوەندی بارهێنانی بەرێوەبەری دەوڵەتی لە ژێر ئاشنایەتی لەگەڵ پێکهاتەی نیزام و حکوومەتی ئیسلامیی ئێران و بەڵگەی دوور داهاتوو ئەو ڕێژەیە راگەیەنراوە.

ناوەندەکانی فەرمی حکوومەتی ئیسلامی بە پێی ڕێسای کاری \"گەورە بەرپرسەکان\"، لە دانی هەر جۆرە ئامار و داتای تێکەڵاوی نەتەوەکانی دانیشتووی ئێران خۆیان دەبوێرن.

پێکهاتەی زمانی حەشیمەتی ئێران بەپێی\"کتێبی راستییەکانی جیهان سیا\" ٥٣%فارسی و زاراوەکانی، تورکی ئازەربایجانی ١٨%، ١٠%کوردی، ٧% گیلەکی و مازندەرانی، ٦% لوڕی، ٢% بەلووچی، ٢% عەرەبی و ٢% زمانەکانی دیکەی ئێران پێکدێنن.