زمانی دایکی چیه و بۆچی گرینگه؟
20:04 - 23 سەرماوەز 2712
Unknown Author
سدیقه عه‌داڵەتی
وه‌رگێڕ: فاتح ئاره‌ش
پێشه‌کیی وه‌رگێره‌وه:
ئه‌م بابه‌ته له لایه‌ن که‌سێکه‌وه به ناوی دکتور \"سدیقه عه‌داڵەتی\"یەوە نووسراوه و هه‌واڵێکی ئینتێرنێتی له ڕێگای فه‌یس بووکه‌وه بۆ منی نارده بوو، له ڕوانگه‌ی منه‌وه ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌که زۆرگرنگ و زانستییانه‌یه و وام به‌باش زانی که وهریگێڕمهوه بۆ کوردی وێڕای سووپاس بۆ جانمی عه‌داله‌تی له پێکهاتنی ئاڵوگۆڕی ساکار له وه‌رگێڕان دا داوای لێبوردن ده‌که‌م.
له رۆژهه‌لاتی کوردستان دا زۆر بنه‌ماڵه هه‌ن که خۆیان به پێشکه‌وتوو ده‌زانن و شانازی به‌وه‌وه ده‌که‌ن که منداڵه‌که‌یان زمانی فارسیی ده‌زانێت به‌ڵام سه‌د وه‌شه‌یی (زگماکی) کوردی نازانێت، لێره له‌م باسه‌دا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌وانه نه‌ک پێشکه‌وتوو نین به‌ڵکه‌و زۆر دواکه‌وتوون که ده‌وری نه‌رێنیان له بارهێنانی که‌سایه‌تی منداڵ/منداڵه‌کانی خۆیان داهه‌یه و له‌وان کۆیله ساز ده‌که‌ن. جا خوێنه‌رانی به‌ڕێز ئێوه‌ش ده‌تووانن بۆ زانیاری زیاتر بابه‌تی خواره‌وه له‌سه‌رخۆ بخوێننه‌وه.
زمانی زگماکی ( دایکیی) زمانێکه که له دایک، باب و نزیکانه‌وه فێری بووین، به‌گوێره‌ی ڵێکۆڵینه‌وه‌ی توێژه‌ران منداڵ له کاتێک دا که له زگی دایکی دایه له‌گه‌ڵ زمانی دایکی ئاشنا ده‌بێت و قۆناخی هاتنه دونیاوه‌ی به‌گریان ده‌ست پێ ده‌کات و ئه‌گه‌ر به زمانی دایکی له‌گه‌ڵی بدوێت هێمن ده‌بێته‌وه و گوێ بیس ده‌بێت.
منداڵ به تێپه‌ربوونی کات و بیستنی هه‌میشه‌یی زمانی دایکی فێرده‌بێت و ده‌ستده‌کات به دووپات کردنه‌وه‌ی و که‌م که‌م هه‌وڵی ڕێزکردنی ڕه‌سته‌ی کورت کورت ده‌دات و له ئاکامدا ده‌ست ده‌کات به‌دوان به زمانی دایکی.
له ماوه‌یه‌کی کورت دا فێرده‌بێت تا به زمانی دایکی خۆی هه‌ستی ده‌روونیی و پێداویستییه‌کانی له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ری خۆی به‌یان کات و به زمانی دایکی پێوه‌ندی له کۆمه‌ڵگادا داده‌مه‌رزێنی، هه‌ر به‌م زمانه کایه ده‌کات، پێده‌که‌نێت، ده‌گرێت و کێشه و ململانێه ده‌کات. ته‌نیا به زمانی دایکییه‌تی که ده‌تووانێت دونیایی ده‌وروبه‌ری خۆی به‌ناسێت و باسی لێوه بکات، قسه‌کردن به‌زمانی دایکی ده‌تووانێت له ته‌نیایی ده‌ربازیکات و خۆی سه‌ربه تاقمێکی دیاری (تایبه‌ت) له کۆمه‌ڵگادا بزانێت، هه‌ستی خۆ به‌گرێده‌راویی، خۆشه‌ویستی و ئه‌وین، دڵنییایی و بڕوا به‌خۆبوونی تێدا پێداده‌بێت و به‌و هیوایه‌وه ده‌ژیت.
ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێت ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی زانستییانه‌مان هه‌بێت، ده‌بێت بڵێن که قسه‌کردن له شێوه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی ده‌روونییه‌وه (بیرگه‌ریی-زاکیره) سه‌رچاوه ده‌گرێت. ئێمه (مرۆڤ) له کاتی بیرگه‌ریی دا سه‌ره‌تا به شێوه‌یی بێده‌نگ له ده‌روونه‌وه له‌گه‌ڵ خۆمان باس ده‌که‌ین دوایی ده‌ست ده‌که‌ین به دوان، له ڕاستیی دا له کاتی ده‌م کردنه‌وه دا(کاتی قسه‌کردن دا) ته‌نیا بیرله شێوه‌ی سه‌وته‌که‌مان (تۆن) ده‌که‌ینه‌وه.
کاتێک که ئێمه به زمانی زگماکی قسه‌ده‌که‌ین پێوه‌ندییه‌کی ڕاسته‌وخۆ له نێوان زاکیره و ده‌م دا پێک دێت، لێردا ده‌مهه‌وێت هێندێک زیاتر له‌م پێوه‌ندییه دا ڕوونکردنه‌وه‌م هه‌بێت و بڵێم، کاتێک که مرۆڤ به زمانی دایکیی قسه ده‌کات له ڕاستیی دا پێوه‌ندییه‌کی نه‌پچڕاو له نێوان دڵ، زاکیره و زارمان دا(ده‌م) پێک دێت، یانی ئه‌م لێدوانه ئه‌زموون و پێوه‌ستکردنه‌وه‌ی بیر سه‌رده‌می ڕابردوومان زیندو ده‌کاته‌وه. به گوتنی هه‌ر وشه‌یه‌ک هه‌ستێکی ده‌روونی زیندو ده‌که‌ینه‌وه، خوشحال ده‌بین یان ناره‌حه‌ت، تامه‌زرۆ ده‌بین یان چاوه‌ڕوان ده‌مێنینه‌وه، به پێکهاتنی هه‌ر ڕه‌سته‌یه‌ک له زاکیره‌ماندا ژیانه‌وه‌ی دووباره‌ی هزرێکی دڵ ده‌ست پێ ده‌کاته‌وه و له ڕێگای ده‌م و زمانه‌وه هست و ئاره‌زوه‌کانی خۆمان بۆ خه‌ڵکانی دیکه دووپات ده‌که‌ینه‌وه. هه‌ر له‌م ڕووانگه‌وه‌یه کاتێک که به زمانی دایکیی قسه ده‌که‌ین میکانیزمێکی سێ لایه‌نی له نێوان ده‌م، دڵ و زاکیره‌ماندا پێک دێت که له‌گه‌ڵ یاسایی سرووشتی مرۆڤ یه‌کده‌گرێته‌وه، ده‌تووانین بڵێن که زمانی زگماکی کلیلێکه که له کردنه‌وه و پیشاندانی جیهانی ده‌روونیمان دا ده‌وریکی سه‌ره‌کی هه‌یە.
عه‌یب، به‌هره، حه‌یا و هونه‌ر هه‌موو نهێنیه‌کانی ده‌روونیمان له کاتێکدا دیاری ده‌دات که ئێمه به زمانی دایکیمان قسه ده‌که‌ین.
منداڵ له ته‌مه‌نی په‌نج ساڵه‌یی دا هه‌شتا له سه‌دی ئه‌و زانیارییانه که له ژیانی دا پێویستی پێیه‌تی له ماڵ دا له نێو بنه‌ماڵه‌که‌یی دا فێریان ده‌بێت و له ته‌مه‌نی 6 تا 7 ساڵه‌یی دا که سه‌رده‌می ڕۆیشتن بۆ قووتابخانه‌یه دوو ڕێگای جیاواز له به‌رده‌می دا سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن که بۆ باس لێوه کردن وهه‌ڵسه‌نگاندن به‌که‌ڵکن:
1- منداڵیک که ده‌ڕوات بۆ قووتانخانه‌ی زمانی زگماکی.
2- منداڵێک که ده‌ڕوات بۆ قووتابخانه‌یه‌ک که به ته‌واویی له‌گه‌ڵ زمانی دایکیی جیاوازی هه‌یه.
قوتابخانه زۆر کاریگه‌ری له سه‌ر دروست بوونی که‌سایه‌تیی منداڵ هه‌یه و پردێکه له نێوان بنه‌ماڵه و کۆمه‌ڵگادا، یانی قوتابخانه ته‌واوکه‌ری زانیاریه‌کانی منداڵ له باوه‌شی بنه‌ماڵه‌که‌یدایه و ئه‌و زانیارییانه زانستییانه ده‌کاته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و له باری به‌ده‌نیی و رۆحییه‌وه په‌روه‌رده و ئاماده ده‌کات بۆ کار و ژیان له کۆمه‌ڵگادا.
هه‌ستێکی خۆناسیی(ناسنامه‌یی) که منداڵ له باوه‌شی بنه‌ماڵه‌که‌ی دا پێدایی ده‌کات ده‌بێته هۆکارێک که ئه‌و منداڵه زیاتر خۆی به بنه‌ماڵه و نه‌ته‌وه‌که‌یه‌وه گرێ‌دراو بزانێت، له هه‌مان کات دا ئه‌و خۆناسیییه که هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ریی و خۆ به لێپرسراوه‌یی له ڕابیته ده‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگاکه‌یی تێدا په‌یدا ده‌کات.
لێره له سه‌ره‌تا دا باس له ئاکام و کارتێکه‌ری حاله‌تێک ده‌که‌ین که منداڵ له قووتابخانه‌ی زمانی دایکیی له گه‌ڵی به‌ره‌و روو ده‌بێته‌وه، هه‌رچه‌ند به‌داخه‌وه که ئێمه شاره‌زایی مان له سه‌ر ئه‌م حاله‌ته نییه، به‌ڵام ئه‌وه شتێک بووه که ئێمه هه‌میشه تامه‌زرویی بووین. له سه‌ره‌تا که منداڵ سه‌رده‌کات به قووتابخانه دا، ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌رده‌مێکه که منداڵ بۆ جاری یه‌که‌م له بنه‌ماڵه و نزیکانی خۆی دوور ده‌که‌وێته‌وه، شێوه هه‌ستێکی ته‌نیایی لێ پێدا ده‌بێت و به‌و وه‌زعه رۆحییه‌وه ده‌رواته ژوری قووتابخانه‌یه‌ک که که‌سێک له‌وێدا نا ناسێته‌وه، دوایی ماوه‌یه‌ک مامۆستای قووتابخانه‌که دێته ژورێ و ده‌ست ده‌کات به قسه کردن، مامۆستا جێگه‌ی تایبه‌تیی خۆی هه‌یه و منداڵیش هێندێک لێیی ده‌ترسێن و ئه‌و منداڵه‌ش له‌و ده‌ترسێت.
ئه‌و منداڵه له‌و حاله‌ته‌دا له‌گه‌ڵ زۆر کێشه‌یی ته‌نیایی و ناره‌حه‌تی دووری له بنه‌ماڵه‌که‌ی به‌ره‌ورووه، به‌ڵام هێزێکی یارمه‌تیده‌ری له‌گه‌ڵه که ده‌بێته هۆی پێوه‌ندی ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و نه ناسراوانه و هۆکارێکی دابین کردنی وه‌زه‌و تووان له‌و دا، ئه‌م هێزه یارمه‌تیی ده‌ره زمانی دایکیی منداڵه‌که‌یه که وه‌ک ئامرازێکی زۆرکاریگه‌ر له ژیانی ئه‌و دا له‌و سه‌رده‌مه دا ده‌وری تایبه‌تی خۆی ده‌بینێ و به زمانی دایکیی له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵکه نه‌ناسراوانه دا پێوه‌ندی دروست ده‌کات.
مامۆستاکه ناناسێت به‌ڵام زمانێک که مامۆستا قسه‌ی پێده‌کات بۆ منداڵه‌که ناسراوه و زۆر به‌باشی لێی تێده‌گات و له ژێر کارتێکه‌ری ئه‌و زمانه‌یه که ئه‌و منداڵه هه‌ست ده‌کات که مامۆستاکه‌ش تاکێکه له تاکی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی و له ده‌رسه‌که‌ش به‌باشی تێده‌گات چونکه به زمانی دایکیه‌تیی.
زمانێک که مامۆستاکه به‌کاری دێنێت زمانێکه که بۆ منداڵه‌که ناسراوه زۆر به‌گورجی ده‌تووانێت جوابی پرسیاره‌کانی مامۆستا بداته‌وه و خۆی له‌گه‌ڵ وه‌زعی مه‌وجوود ڕێکخات و ده‌بێته هۆی ئاماده بوونی زاکیره‌ی منداڵه‌که، له هه‌مان کات دا ده‌بێته هۆکارێک بۆ یارمه‌تیی رۆحی منداڵه‌که و کردنه‌وه‌ی ده‌رگای تێکۆشان به رووی دا.
منداڵه‌که ئه‌و ئیمکاناته‌یی هه‌یه که له سه‌ر قسه‌کانی مامۆستا شیکاریی هه‌بێت و لێیان بکۆڵێته‌وه و پرسیاری به‌جێ بکات، له‌م بواره دایه که منداڵ هێزی لێکۆڵێنه‌وه و ژێر و رووکردنی گه‌شه ده‌کات و تووانایی ده‌گاته قۆناخی پێویست.
چونکه فێرکردن به زمانی زگماییه هه‌ستی به‌خۆباوه‌ڕیی، هه‌ستی به هه‌ند گرتنی بنه‌ماڵه و به‌هایی نه‌ته‌وایه‌تیی له‌و دا زیاتر ده‌سته‌به‌ر ده‌کات و له سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسانه که‌سایه‌تی خۆی داده‌مه‌رزێنێت.
ئێستاکه با بزانین ئه‌گه‌ر فێرکردن به زمانی دایکیی نه‌بێت چ ڕوو ده‌دات.
له سه‌ره‌تا دا بۆچ ده‌بێت فێرکردن(خوێندن) به زمانی زگماکی نه‌بێت؟
له هه‌ر وڵاتێک دا که مرۆڤه‌کان له بارهێنان و فێرکردن به زمانی دایکیی خۆیان بێبه‌ش ده‌بن ئه‌وه به‌و مانایه که بناغه‌ی ئه‌و وڵاته له سه‌ر چه‌وسانه‌وه‌یی سیاسیی، زوڵم و زۆر و سه‌رکوت دانراوه، له‌و وڵاته چه‌وسانه‌وه هه‌یه، له‌و وڵاته دا زمانێک، کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک به سه‌ر زمانه‌کانی دیکه و خه‌ڵکانی دیکه دا باڵاده‌ستییان هه‌یه و بڕیارده‌ڕن.
ئه‌وه به‌و مانایه که له لاپه‌ڕه‌کانی مێژوویی ئه‌و وڵاته دا له مێژزه‌مانه بڕیاری \"استثماری\" تاوانده‌نه‌وه‌ی ئه‌و مرۆڤانه که له ده‌سه‌ڵات دا نین گڵاڵه کراوه.
بۆ تاوانده‌نه‌وه و له نێو بردنی کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک سێ ڕێگای گرینگ هه‌ن:
1- له نێو بردنی نه‌سلی ئه‌وان له ڕێگای فیزیکییه‌وه به بۆمبێکی ژه‌هراویی که ئه‌و کاره له وڵاتی ئێمه دا ئیمکانی نییه چوونکه نتهوهکانی ژێرده‌ست(غه‌یره فارس) له هه‌موو وڵات دا بلاو بوونه‌ته‌وه.
2- ناو بردنی ئه‌گه‌ری (هیپۆتێزم) گۆڕینی ژێنی بیخه‌وش (ژێن- شتێکه که له سلولی مرۆڤه‌کاندایه) و خوێنی خاوێن:
ئه‌و ڕێبازه له وڵاتی ئێمه دا کاری له سه‌رکرا به‌ڵام ئێستاکه جێگه‌ی سرنج نه‌ماوه به‌و هۆیه‌وه که مرۆڤه‌کان به درێژایی مێژوو له هاتووچۆ دا بوون و ئه‌م تێکه‌لاوییه هۆکارێک بووه بۆ نه‌مانی ژێن خاوێن و ئه‌گه‌ر ژێنی خاوێنیش مابێت ئه‌وه ژێنی نێگه‌تیفه و زانایان و ژێن ناسه‌کان سه‌لماندویانه که ئه‌وانه وا هه‌ڵگریی ژێنی خاوێنن ڕاده‌ی بیرکردنه‌وه و تووانایان زۆر له خواره و له هه‌مبه‌ر نه‌خۆشییه جۆرباجۆره‌کاندا ناتووانن زۆر خۆ ڕاگرن.
3- له نێو بردن له ڕیگای ژێنه‌کانی مه‌ده‌نی(موڵکی) و کولتوورییه‌وه.
ژێنه‌کانی کولتووری کامه‌ن؟
ژێنی کو‌لتووریی و مه‌ده‌نی به‌و شارستانییه‌ت و که‌له‌پورانه ده‌ڵێن که مرۆڤه‌کان له ڕابوردووانیی خۆیانه‌وه وه‌ک به‌هایی نه‌ته‌وه‌یی یان بنه‌ماڵه‌یی به میراس بۆیان ماوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌و شته‌یه که ڕامیاریکارانی نه‌ته‌وه و زمانی ده‌سه‌ڵاتدار بڕیار‌و هه‌وڵی له ناوبردنییان بۆ داوه‌و پرۆسه‌یی تێکپێچانه‌وه‌یان بۆیی هه‌بووه وهه‌یه.
نه‌ته‌وه‌یی ده‌سه‌ڵاتدار بۆ سڕینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ژێرده‌ستیی خۆی ده‌یهه‌وێت له ڕێگای قه‌ده‌غه کردنی زمانناسیی ئه‌و نه‌ته‌وه‌وه مێژوو، کو‌لتوور و ناسنامه‌یی له نێو به‌ڕێت و ئه‌وان به شێوه‌یی کۆیله و مرۆڤی پله‌ی دووهه‌م ده‌ربێنێ و له‌کۆتایی دا هه‌ویه‌تی نه‌ته‌وایه‌تییان له مێژوو بسڕێته‌وه، نه‌ته‌وه یه‌ک له‌نێو ده‌چێت که زمانی دایکیی خۆی له‌بیرکات و نه‌تووانێت به زمانی زگماکی قسه بکات.
له ڕاستیی دا له رۆژی یه‌که‌می قووتابخانه‌ی تاکه زمانییه‌وه پرۆسه‌یی تاوانده‌نه‌وه‌یی نه‌ته‌وه و زمانی ژێرده‌ست ده‌ست پێ ده‌کات و هه‌رچه‌ند ئه‌و پرۆسه به‌رده‌وام بێت خه‌ته‌ری تاوانده‌وه‌ی فیزیکی نه‌ته‌وه‌یی ژێرده‌ست زیاتر و زیاتر ده‌بێت.
منداڵ رۆژی یه‌که‌م که ده‌ڕوات بۆ قووتابخانه مامۆستا دێته ژوره‌وه و ده‌ست ده‌کات به قسه کردن، به‌ڵام منداڵه‌که به هۆی ئه‌وه‌وه که زمانی مامۆستاکه زمانی دایکیی نییه هیچی لێ تێناگات، حاله‌تێکی زۆر ناله‌بار ڕوویی تێده‌کات و گیرۆده ده‌بێت، زمانێک که له دایک و بابییه‌وه فێر بووه و جێگایی شانازیه‌تی لێره‌دا به‌کارنایه‌ت و بایی نییه، پێیان گوته بوو بڕۆ بۆ قووتابخانه تا ببیت به مرۆڤێکی حیسابی و ڕێزدار، به‌ڵام بۆ بوون به مرۆڤێکی حیسابی زمانی ئه‌و بایی نییه و ده‌بێت به زمانێکی بێگانه ده‌رس بخوێنێ، بۆ بوون به مرۆڤێکی ڕێزدار ده‌بێت به زمانی ده‌سه‌ڵاتدار قسه بکات، ئه‌مه یانی چی؟ یانی ئه‌وانه که توانی فێر بوونی زمانی ده‌سه‌ڵاتداریان نییه وه‌ک مرۆڤ حیسابیان بۆ ناکڕێت یان مرۆڤ نین!
ئاکامی ئه‌م کاره بۆ منداڵ ده‌بێت به‌وه که هه‌موو ئه‌و که‌سانه که وا به زمانی دایکیی ئه‌و قسه ده‌که‌ن له ده‌روونی دا به‌ها و ڕێزیان نه‌مێنێت، ئه‌م شێوه بیرکردنه‌وه تاڵه هه‌رسات و کات منداڵه‌که ئازار ده‌دات و ئاکامه‌که‌ی ده‌بێت به‌وه که هه‌ر سات و زه‌مان برواو هه‌ستێک که به زمان، بنه‌ماڵه و کو‌لتووریی هه‌یی بووه له ده‌روونی دا بمرێت، هه‌ر رۆژه زیاتر و زیاتر سووکایه‌تیی پێده‌کڕێت و ورده ورده دوایی ماوه‌یه‌کی کورت ناسنامه‌یه‌ک که له بنه‌ماڵه‌که‌یه‌وه وه‌رگرتبوو له‌نێو ده‌چێت، له ئاکامدا پێوه‌ندیی و بروایی به بنه‌ماڵه و نه‌ته‌وه‌که‌ی نامێنێت.
له‌و ڕووه‌وه که منداڵ زمانی مامۆستاکه‌ی نازانێت نا‌تووانێت ئه‌و بابه‌تانه که ئه‌و ده‌رسییان ده‌دات به باشی وه‌رگرێت، له مامۆستا باش تێناگات و نا‌تووانێت قسه‌کانی ئه‌و ژێر‌و رووکات، نا‌تووانێت پرسیاریی به‌که‌ڵک بکات، ئه‌گه‌ر شتێک حاڵی بێت نا‌تووانێت به زمان به‌یانی کات و بۆ که‌سانی دیکه شییان کاته‌وه چونکه زاکیره و زمانی به‌یانی لێک جودا کراونه‌ته‌وه و شێوه تێکه‌لاوییه‌کی تێدا دروست بووه، به زمانی دایکیی تێده‌گات به‌ڵام تووانی به‌یانی تێگه‌یشتنه‌که‌یی نه‌ماوه به‌کورتی پێوه‌ندیی نێوان زاکیره، دڵ (هه‌ناو) و زمان (ده‌م) ده‌پچڕێت و ئه‌مه زیانێکی قه‌ربوو نه‌کراوه‌یه بۆ پێگه‌یشتنی مرۆڤه و ئاسه‌واری زۆر خراپی له سه‌ر هه‌ناو، هه‌ست و که‌سایه‌تی ئه‌و ده‌بێت.
هه‌موو ئه‌م ڕاستییانه ئه‌وه‌مان پیشانده‌دات که بێبه‌ش کردنی منداڵ له خوێندن به زمانی زگماکی ئاکامه‌که‌ی ده‌بێت به‌وه که زۆربه‌ی ئه‌و منداڵانه که له قووتابخانه به زمانی دایکیی ده‌رس ناخوێنن هێزی بروابه‌خۆ بوون له ده‌ست ده‌ده‌ن و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه مه‌یلی رۆیشتنیان بۆ قووتابخانه زۆر که‌مه و ڕاده‌یی سه‌رپێچی کردن زۆره، ئه‌مه حاڵه‌تانه ده‌بنه هۆکاڕهایه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی که ژماره‌ی نه‌خوێنده‌وار له‌و وڵاتانه‌دا که خوێندن به زمانی زگماکی ئیمکانی نییه زۆر له سه‌رتربێت تا ئه‌و وڵاتانه‌یی که خوێندن به زمانی زگماکییه.
به‌و هۆیه‌وه‌وه که منداڵ زمانی مامۆستاکه‌یی نازانێت به‌شێکی زۆرکه‌می ده‌رسه‌که تێده‌گات و ئه‌مه ده‌بێته هۆکارێک بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌م جۆره منداڵانه هێواش هێواش هێزی بڕوا به‌خۆبوون له ده‌ست بده‌ن.
چونکه ئه‌م تاقمه منداڵانه هێزی بڕوا به خۆ، بنه‌ماڵه و گرێدراویی کۆمه‌ڵایه‌تییان به نه‌ته‌وه‌که‌یان لاواز ده‌بێت به ناچاری ده‌که‌ونه دوایی پێداکردنی هه‌وێتێکی دیکه‌وه.
به‌هۆی ئه‌وه‌وه که زمانی تێگه‌یشتنی ئه‌م منداڵانه له‌گه‌ڵ زمانێک که له قووتابخانه دا قسه‌یی پێده‌که‌ن(زمانی به‌یان) بێگانه‌یه ناتووانن ئه‌و گوتار و بابه‌تانه‌یی که‌وا لێی تێده‌گه‌ن به شێوه‌یی ئاسایی شیکاریی و توێژنه‌وه‌یان له سه‌ری هه‌بێت یان پرسیاری لێ دروست که‌ن، ده‌بێت بڵێن له ئاکام دا ئه‌م منداڵانه ده‌بنه قه‌شمه‌ر و مرۆڤێکی قسه دووپات که‌ره‌وه، به کورتی وه‌ک تووتییان لێدێت.
ئه‌گه‌ربمانهه‌وێت کورت و کراوه باسکه‌ین ده‌بێت بڵێم منداڵی ئه‌م چه‌شنه نه‌ته‌وانه له ئاکام دا له‌گه‌ڵ که‌له‌پوور و میراتی کولتوریی، بیر‌و و کردار، زمان و هویه‌تی ڕابوردوانی خۆیان بیگانه ده‌بنه‌وه و به گوێره پرۆسه‌یه‌ک که بۆیان گڵاڵه کراوه ده‌یانکه‌ن به نه‌سلێکی(به‌ره‌یه‌ک) ئاماده بۆ قبووڵی کۆیله‌یه‌تی، نه‌سلێک ته‌نها کاتێک ده‌گوردڕێت به کۆیله که له زمانی دایکیی، کو‌لتوور و مێژوویی خۆیی جودا کڕێته‌وه. هه‌رسه‌رکه‌وتووبن.