كرێكارانی بەنداوی "چەپەراوێ"ی شنۆ ٥ مانگە مووچەیان پێنەدراوە

18:16 - 12 رێبەندان 2712
ئاژانسی کوردپا: شیركەتی بەڵێندەریی \"٣ کوه\" كە یەکێک لە شیركەتەكانی بەنداوی \"چەپەراوێ\"ی ناوچەی شنۆیە، ماوەی ٥ مانگە مووچە و مەزایای کرێکارانی نەداوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ماوەی ٥ مانگە بەرپرسانی شیرکەتی بەڵێندەریی \"٣ کوه\"ی بەنداوی چەپەراوێ\"ی ناوچە شنۆ بە بیانووی کەمیی بۆدجە لە دانی مووچەی کرێکاران خۆی دەبوێرن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: ئەو شیرکەتە لە ماوەی ١ حەفتەی رابردوودا سەرەڕای نەدانی موچەی کرێکاران، زیاتر لە ٢٠ کرێکاری خۆی بەبێ‌ هۆ و بە بڕیاری كارفەرما لەسەر کار دەکردووە.

\"10932.jpg\"
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، كرێكارانی بەنداوی چەپەراوێ لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی كەمیی مووچە و دواكەوتنی مووچەكانیان دوو جار دەستیان لە كار كێشابۆوە و مانیان گرتبوو.

لەلایەکی دیکەوە لە ئەگەری وەگەڕكەوتنی بەنداوی چەپەراوێ پێكهاتەی ئەو ناوچەیە دەكەوێتە مەترسییەوە و زۆربەی رەز و باخاتی هاووڵاتییان لە ناو دەچێت.

كەمیی مووچە، گرانی و دژوارییەكانی ژیان و دواخستنی مووچە و مەزایاكان و زۆر جار بڕینی مووچەی چەند مانگە، كرێكارانی تووشی كێشەی نەداری و هەژاری دەكاتەوە و دەبێـتە گرفتی دەروونی بۆیان.