رۆژهەڵاتی كوردستان و لایەنە سیاسییەكان
13:20 - 13 خەزەڵوەر 2714
Unknown Author
شۆڕش گوڵكار
ئەو پەڕانپەڕ و چوارچێوە كولتووریەی كە لێی لەدایەك دەبین و تێیدا گەشە دەكەین، كاریگەریی راستەوخۆی هەیە لەسەر هەڵسەكەوتی ئێمە، بۆیە هەر تاكێكی ئەو کۆمەڵگەیە بە سەرنج و وردبینییەوە دەروانێتە هێز و پوتانسییەلی سیاسی وكۆمەڵایەتی نیشتمانەكەی و هەڵیاندەسەنگێنێ چونكە دەزانێ چارەنووسی ئەمیش بەستراوەتەوە بە هەڵسووكەوتی ئەوان چونكە تاك، نیشتمان و کۆمەڵگە و هێز و لایەنە سیاسییەكان سێ رەهەندن كە لە پەیوەندی بەردەوامدان و تەواوكەری یەكترن و گەشەی ئەم سێ تەوەرە کۆمەڵگەیەكی ئازاد و مافپەروەر و مرۆڤتەوەر پێكدەهێنێ ،بەم پێیە پرسیارێ دێتە ئاراوە كە ئەویش ئەوەیە ئەی بۆ هیچی بۆ ناكەن ؟
ئایا خەڵك، گیان خۆشەویست و ترسەنۆكن یان دەوڵەمەندن و ئاسایش و دڵنیایان هەیە و نایانەوێ لە دەستی بدەن یان بە واتایەكی دیكە قازانج و بەرژەوەندی تاكەكەسیی خۆیانیان خۆش دەوێ. بەڵام كە چی وانییە چونكە كاتێك سەیری رابردووی ئەم نەتەوەیە دەكەین دەبینین كە بە دەیان جار تامی تاڵی ئاوارەیی و ماڵوێرانیان چەشتووە و هەزاران رۆڵەی گیان لەسەر دەست و بە ئەمەگیشیان لە بەرگری رەوادا پێشكەش بە بارەگای ئازادی كردووە، كەوابوو دێینە سەر ئەو قەناعەتە كە هەوڵسوكەوتی نابەجێ و هەڵە و شكستە یەك لە دوای یەكەكانی هێز و لایەنە سیاسییەكانە كە ئەمانیشی تووشی بێ هیوایی و بێ دەرەتانی و بێ ئەنگیزەیی كردوووە یان بە شێوەیەكی سیاسیوو واقعبینانەتر دەبێ بڵێین كە ئەم كردەوە بێ پلان وسەلێقەیی و بێ دەسكەوتوو و بێ ئاكامەی هێزە سیاسییەكانە كە لەم سەردەمەدا خەڵكی بەرەو پاسیڤ بوون بردووە و راستەوخۆ كاریگەری نەرێنی لە سەر رۆح و دەروونی ئەو خەڵكە بووە و تووشی قەیرانێكیانی كردووە بە ناوی بێ خەیاڵ بوون لە چارەنووس و داهاتووی خۆیان .
هەروەها جگە لەمانە ئەم هێز و لایەنە سیاسیانەی كۆمەڵگەی ئێمە لە باتی ئەوەی ژێرخانی عەقڵییەتی سیاسییان هەنووكە بیركردنەوەیەكی رەخنەگرانە و بە خۆداچوونەوە بێت، كە ئەمە یەكێكە لە بنەماكانی دێمۆكراسی و بەرەوپێشچوون و گەیەشتن بە سەركەوتن، كەچی مەخابن ژێرخانی عەقڵییەتی ئەوان بە پێچەوانەی ئەمەیە و تەنانەت بە شێوەیەكی دوگم و یەك لایەنانە و پاوانخۆازانە ئەو تەوەر و مژارە سیاسی و كۆمەڵایەتییەی كە روبەڕووی گەلی ئێمە دەبێتەوە راڤەی دەكەن و هەر بەم مێتودەش لە گەڵ لایەنەكانی دیكە هەڵسوكەوت دەكەن كە ئەمە لە درێژخایەندا پێگەی کۆمەڵگە بەرەو رەمەكی بوون و دەمارگرژی دەبات و كوردستان دەكاتە گۆڕەپانی ململانی ئەو تاك و لایەنە قازانج خۆازانەی كە هەست بە بەرپرسیارێتی ناكەن و هەموو هێز و توانایی خۆیشیان وەگەڕ دەخەن تا بە فرت و فێڵ و چەواشەكاری بەرژەوەندیە تاكەكەسیەكانی خۆشیان دەستەبەر بكەن .ئەگەریش چەند دەیە جاریك هەلێك بۆ كورد بڕەخسێ ئەمانە ئەو هەلە مێژوویانەش فیدای قازانج و بەرژەوەندی تاكەكەسی خۆیان دەكەن و بە فیرۆی دەدەن.
بۆیە ئێستا بۆ بەرگری كردن لە هاتنە ئارای ئەم دۆخە پێویستە كە هێز و لایەنە سیاسیەكانی کۆمەڵگە كارێكی مێژووی بكەن و ریفورمێك لە خۆیاندا پێكبێنن تا ئیتر نەرۆنە نێو \"نادیاری و ئۆتۆپیایی\" و لە دۆخی هەنەووكەدا نەمێیننەوە و تەنانەت بە دۆخی دڵخوازیشی دابنەیین و لە باتی نووسین و هێنانە گۆڕیی بیرۆكەی سیاسی و تێز و رێكاری خۆماڵی، ببنە گێڕەوە و جێبەجێكەری تێوری بیانییەكان، بۆیە و لە قۆناخی هەنووكەدا ریفوورم لە بیركردنەوە پێكهاتە و هەڵسووكەوتی هێز و لایەنە سیاسیەكانی كوردستان پێویستییەكی مێژووییە كە پێویستە بكرێ چۆن ئەگەر وانەبێ كەڵێن و قۆژبنەكان یان باشتر بڵێین برینە سارێژ نەكراوەكانی نێو کۆمەڵگە كە بریتین لە جیاوازی ئایینی، تاقمچییەتی، عەشیرەتچییەتی، زاراوەچیەتی و ئیدولوژیچییەتی سەرهەڵدەداتەوە و ئاكامەكەشی دەبێتە زاڵبوونی پاشاگەردانی بە سەر کۆمەڵگە و لە كۆتاییشدا دووكەڵی ئەم نابەرپرسیارەتییانە دەچێتە چاوی خەڵكی كورد و دیسانەوە دەبێتە دەستپێك و سەرەتای كارەساتێكی نوێ.......
ئەم بابەتە روانگەی نووسەرەکەیەتی و ئاژانسی کوردپا لێی بەرپرسیار نییە.