رۆژئاوای کوردستان و بێ هه‌ڵوێستی رۆژئاوا!
13:36 - 22 رەزبەر 2714

هیوا به‌هرامی
لەده‌ستپێکی ناڕه‌زایه‌تیه مه‌ده‌نیه‌کانی سووریا دژ به حکوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د، زۆر که‌س و لایه‌ن چاوه‌ڕوان بوون چاره‌نووسی ئه‌و حکوومه‌ته‌ش وه‌ک چاره‌نووسی حکوومه‌ته دیکتاتورییه‌کانی تونس و مێسر و لیبی لێ بێت و حکوومه‌تێکی خه‌ڵکی جێگای دیکتاتوری چه‌ندین ساڵه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌د بگرێته‌وه.
به‌ڵام هه‌ر زوو ده‌رکه‌وت که وڵاتانی ناوچه‌که، له‌وانه عه‌ره‌بستانی سعوودی و قه‌ته‌ر و تورکیه، خه‌ونی دیکه‌یان بو سووریه بینیوه. ڕێکخراوه توندئاژووه ئێسلامییه‌کان، زۆر زوو توانیان به یارمه‌تی وڵاتانی ناوبراو سوکانی شه‌ڕی دژ به ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د بگرنه ده‌ست و به‌جۆرێک که پاش ماوه‌یەک دژبه‌ره دێموکراسی خواز و سێکولاره‌کانی وڵاتی سووریه بوونیان له گۆڕه‌پانی سیاسی ئه‌و وڵاته که‌مڕه‌نگ بوویه‌وه و عه‌مه‌له‌ن کۆنترۆڵیان به‌سه‌ر وه‌زعه‌که‌دا نه‌ما.
له لایێکی دیکه‌شه‌وه ده‌سه‌ڵاتی مه‌لاکانی ئێران و رووسیە و هەتا راده‌یەک چین، هه‌موو هه‌وڵی خویان ده‌دا تاکوو ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌د که هاوپه‌یمانێکی به‌هێزیانه له ناوچه‌که‌دا، له ڕووخان بپارێزن. بو ئه‌م مه‌به‌سته ڕووسیه و چین له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی و دیپلۆماسیدا هه‌وڵه‌کانی خویان بو پاراستنی ئه‌سه‌د چڕ کرده‌وه و ڕێژیمی ئێرانیش به ناردنی هێزی سه‌ربازی و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ڕێژیمی ئه‌سه‌دیان هەتا ئه‌مڕۆ پاراستووه.
له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا وڵاتانی ڕۆژئاوا و له پێش هه‌مووان ده‌وڵه‌تی ئامریکا رۆلێکی زۆر لاوازیان گێڕا و به‌وجۆره‌ی که پێویست بوو پشتگیری دژبه‌ره دێموکراسی خواز و سێکولاره‌کانی سووریه‌یان نه‌کرد. ته‌نانه‌ت هه‌وڵیاندا قه‌یرانی سووریه، چ له گه‌ڵ ڕووسیه و چ له گه‌ڵ ئێران بو سات و سه‌ودای سیاسی خویان به‌کار بێنن. ئه‌گه‌ر وڵاتانی رۆژئاوا به‌و جوره‌ی که پێویست بوو رۆلی خویان له سووریه گێڕابا، ئێمکانی ئه‌وه هه‌بوو پێش ئه‌وه‌ی زیاتر له سه‌د هه‌زار مرۆڤ له‌و وڵاته بکۆژرێن و دواتریش گرووپه تێرۆریستیه‌ئێسلامییه‌کانی وه‌ک داعش ببنه کێشه و مه‌ترسی نه‌ک هه‌ر بو ناوچه‌که به‌ڵکوو بۆ هه‌موو دونیا، ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتوری سووریه ڕووخابا و ده‌سه‌ڵاتێکی خه‌ڵکی جێگای گرتبایه‌وه و گرووپی وه‌ک داعش‌یش ئه‌و مه‌جاله‌ی بو نه‌ره‌خسابا ببێته‌ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ هه‌یه!
رۆلی کورد له‌م قه‌یرانه‌ی سووریه، رۆلێکی به‌رچاو نه‌بوو. به‌هۆی ئه‌وه‌ی که هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستێکی قه‌یران له سووریه‌دا، ته‌نیا یه‌ک پارتی سیاسی - ی پ گ - که به‌ستراوه‌ی ڕاسته‌وخۆی پارتی کرێکارانی کوردستانه هه‌موو ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و سه‌ربازی کوردی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستانی قورغ کرد، لایه‌نه سیاسیه‌کانی دیکه عه‌مه‌له‌ن مه‌جالی جووڵه‌یان لێبڕاو و ئه‌مه‌ش تا ئه‌مڕۆ درێژه‌ی هه‌یه. کێشه‌ی سه‌ره‌کی لێره‌دا ئه‌وه‌بوو که پارتی کڕیکارانی کوردستان تا ئه‌مڕۆش په‌یوه‌ندی زۆر به‌هێز و نیزیکی له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د هه‌یه و سرووشتیه که\" ی پ گ\" وه‌ک پارتێکی به‌ستراوه به پ ک ک وه ده‌بوایه ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌به‌هێزه‌ی له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د پاراستبا. هۆکاری ئه‌وه‌ی که له سێ ساڵی ڕبۆردوودا بێجگه له چه‌ند جارێک نه‌بێت، هیچ کات \"ی پ گ\" دژ به ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌د شه‌ڕی نه‌کردووه، ئه‌م په‌یوه‌ندیه به‌هێزه‌یه که له نێوانیاندا یان باشتر بڵێن له نێوان پ ک ک و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌د دا هه‌یه.
ئه‌م مه‌سه‌له‌یه نه ته‌نیا بو ڕۆژئاوای کوردستان کێشه‌ی سیاسی گه‌وره‌ی دروست کرد و په‌رته‌وازه‌یی زۆری تووشی پارت و لایه‌نه‌کانی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان کرد، له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییشدا بووه هۆکاری ئه‌وه‌ی که هیچ ده‌وڵه‌تێک ئاماده نه‌بێت هاوکاری کوردی ڕۆژئاوا بکات. هاوکاری نه‌کردنی کوردانی ڕۆژئاوا له لایه‌ن وڵاتانی ڕۆژئاواییه‌وه چه‌ند هۆکارێکی هه‌یه. به‌ڵام هۆکاری سه‌ره‌کی وهه‌ره گرێنگی ئه‌م وڵاتانه، بوونی پ ک ک له سه‌ر لیستی تێرۆری یه‌کێتی ئۆرووپا و ئامریکایه که عه‌مه‌له‌ن ده‌ستی زۆر وڵاتی به‌ستووه بو ئه‌وه‌ی چه‌ک بو شه‌ڕڤانانی ی پ گ (پ ک ک) بنێرن له بواری جوراوجوردا پشتگیریان بکه‌ن.
دیاره رۆلی تورکیه‌ش که دژبه‌ری سه‌ره‌کی \"پ ک ک\" یه و له هه‌مانکاتدا وڵاتێکی گرێنگی هاوپه‌یمان بو وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئامریکایه‌و به هیچ چه‌شنێک خوازیاری ئه‌وه نیه که پ ک ک له ڕۆژئاوادا ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسی بونیاد بنێت، ئێستدلالیکی گرێنگی دیکه‌یه و کۆبانێ و ده‌یان کۆبانی دیکه‌ش ده‌کرێنه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسی و ئابوورییه‌کانی وڵاتانی ڕۆژئاوا.
له ڕاستیدا ئه‌گه‌ر پ ک ک له سه‌ره‌تاوه پێشی به باقی پارت و ڕێکخراوه‌کانی ڕٶژئاوای کوردستان نه‌گرتبا تاکوو له به‌ڕێوبردنی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستاندا به‌شدار بن و هه‌مووان پێکه‌وه به‌ردی بناغه‌ی کیانێکی دێموکراتیک دابنێن، به‌جورێک که رۆلی پ ک ک به‌و شێوه زه‌قه‌ی که ئه‌مڕۆ هه‌یه به‌رچاو نه‌بوایا، له ئێستادا ئێمکانی هاوکاری کردنی کوردی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان له لایه‌ن ڕۆژئاواوه زۆر زیاتر ده‌بوو، هه‌روه‌ک چون بینیمان ئه‌م پشتگیریه‌بۆ باشووری کوردستان له ئاستێکی زۆر به‌ریندا ئێستاش درێژه‌ی هه‌یه.
ئەم باباتە روانگەی نووسەرەکەیەتی و ئاژانسی کوردپا لێی بەرپرسیار نییە.