روونکردنەوەیەک لە سەر روونکردنەوەی کۆمیتەی فینلاندی یەکیەتی نیشتمانی
14:08 - 16 رەشەمه 2714
Unknown Author
مەجید حەقی
دوای بڵاو کردنەوەی وتارێکی رەخنەگرانەم لە ژێر ناوی \"کۆماری ئیسلامی دەیهەوێ \"حقارەتێکی\" بێ کۆتایی بە یەکیەتی بکات\" لە پێوەندی لە گەڵ کردەوەی هێزی ئاسایش یەکیەتی نیشتیمانی لە کۆیە و هێرشیان بۆ سەر کەمپی ئازادی و بێحورمەتی و بیرێزی بە بنەماڵەکانی دانیشتووی کەمپەکە، دۆستانی یەکیەتی نیشتیمانی لانی کەم لە ئاستی تۆرە کۆمەڵایەتیەکاندا هەوڵیانداوە وەڵامی بۆچوونەکانی من بدەنەوە کە بەلایانەوە ناراست و \"ئاژاوەگێری\"بووە. ئەمرۆ هەینی ٦.٣.٢٠١٥ کۆمیتەی رێکخستنی فینلاندی ناوەندی دەرەوەی فینلاند روونکردنەوەیەکی گشتیان بلاو کردۆتەوەکە بە پێویستم زانی چەند تێبینیەک لە سەر روونکردنەوەی ئەو دۆستانە بنووسم:
ـ هەر وەک تاک مافی خۆیەتی بیرورای خۆی دەرببڕێت، گرووپ و رێکخراوەکانیش مافی رەوایانە وەڵامی ئەو رەخنانەی ئاراستەیان کراوە بدەنەوە و روونکردنەوەی پێویست بدەنەوە. بێگومان هیچ راستیەک \"حەقیقەتی ڕەها\" نیە و هەرکەس راستیەکان لە روانگەی خۆیەوە دەبینێت، بۆیە رەخنەگرتن و دیالۆگی مەدەنیانە تەنیا رێگای بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگاو کەمکردنەوەی هەڵە و نابەرەکیەکانی ناو کۆمەلگایە.
ـ من یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان وێرای هەموو رەخنەکانم لە بەرامبەری، هەمیشە بە یەکێک لە هێزە دیار و چارەنووسسازەکانی کوردستانم زانیوە و بەرپرسانی پێشوو و دڵسۆزانی ناو یەکیەتی بە جوانی شاهیدی کار و چالاکیەکانی من و هاوکاری من لە گەڵ کۆمیتەی ئەو رێکخراوەیە بووە لە ماوەی بیست ساڵی رابردوودا و لەو پێوەندیەدا چ وەک هاونشتیمانیەکی ئەرکناس و چ وەک بەرپرسێکی ئەو کاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە رادەبەدەریش هاوکاری ئەوانم کردووە .
ـ هەروەک لە راگەیاندراوەکەی رێکخستنی کۆمیتەی فینلاندی یەکیەتیدا هاتووە، یەکیەتی رۆڵی هەبووە لە ئازادی رادەدربڕین و خەبات کردن لە پێناو دێموکراسی دا. کەچی هەر لەو راگەیاندراوەدا دەستیان بە هەڕەشەکردووە دۆسیەیان بۆ من ساز کردووە کە دەبێ بەپێی ئەو دادگا بکرێم و سزا بدرێم. هەرەشەی لەوچەشنە مرۆڤ وەبیر ئەو حکوومەتە تۆتالیترانە دەخات کە ئازادی رادەبڕین تەنیا لە چوارچێوەی بیرورای ئەواندا دەبێ ببێت.
ـ هێروخان لە وتارێکدا لە مانگی دووی ساڵی رابردوو کە لە ١٤.٢.٢٠١٥ دا کاناڵی \"تەلەڤیزیۆنی گەل\"دا بڵاو کراوە دەنووسێت: \"مام جەلال فێری کردین، رەخنەکان و وشەکان بە رەخنە و وشە وەڵام بدەینەوە و یەکیەتی لە سەر ئەم مەبدەئە دامەزراوە و هەر لە سەر ئەو رێبازەش بەردەوام دەبین.\" پرسیارم لە ئێوە دۆستانی یەکیەتی هەیە ئێوە کە خۆتان رێبواری رێبازی مام جەلال دەزانن، شێوەی وەڵامەکانتان بەو شێوەیە کە مام جەلال وتوویەتی؟
ـ چەندین جار لە لایەن ئەندامانی یەکیەتیەوە و هەمیش لەو روونکردنەوەیەدا هاتووە کە گۆیا من بە هۆی کاری ناڕەوا و ناپاکی و بە قسەی خۆیان دزی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا دەرکراوم. لەو پێوەندیەدا بەداخەوە هەواڵی ناخۆشم بۆ دۆستانی کۆمیتەی فینلاندی یەکیەتی نشتیمانی هەیە: من هیچ کاتێک لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەرنەکراوم و نەش لەو پێوەندیەدا تەنانەت سەرکۆنەش کراوم. لە کاری رێکخراوەییدا لەوانەیە هەڵەم زۆر کردبێت بەڵام ویژدانم لە بەرامبەر هەموو رابردووی سیاسیمەوە ئارامە و بێترسم لەو پێوەندیەدا و گەر قەرار بێت کەسێک لێکۆلینەوە بیرورای لەو پێوەندیەدا هەبێت ئەوا حیزبی دێموکرات و رێکخراوەکانی سەر بەو حیزبەن و ئەوان لە هەموو کەس چاکتر رابردوو و کارو کردەوەکانی من دەزانن. من لە گەلاوێژی ساڵی ٢٠١٢ بەهۆی جیاوازی بیرورا لە گەڵ بەرپرسانی دەرەوەی وڵاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە مەڕ هاوکاری لە گەڵ رێکخراوەکانی سەربە \"حیزبی دێموکراتی کوردستان\" لە فینلاند و سزای بە کۆمەڵی کۆمیتەی حیزب لەو وڵاتە لە لایەن کۆمیتەی دەرەوەی وڵات حدکاوە دەستم لە کار کشاوە.
ـ بە پێچەوانەی نووسراوەی کۆمیتەی فینلاندی یەکیەتی نیشتیمانی من لە ساڵی ١٩٩٥لە لایەن ئاسایشەوە لە کۆیە نەگیراوم و ئەوکات جارێ هەرشاری کۆیەم نەبینیبوو. لەو رێکەوتە من لە لەندەن خەریکی خوێندن و هاوکاری رۆژنامەی ژینی نوێ بووم. من لە ٢٧.٧.٢٠٠١ لە دەروازەی کۆیە لە تاکسیدا کە بەرەو هەولێر دەهاتمەوە بە هۆی کراسی زەردەوە گیراوم و جەریمەش کرام. ئەو کات کاتێک داوای بەڵگەم کرد هیچ بەڵگەیەکیان نەدا چونکە وتیان جارێکی دیکە پێت بە کۆیە ناکەوێت و هەر ئەوکاتیش مەسەلەکەم لە گەڵ بەرپرسانی ئەو کاتی یەکیەتی لە فینلاند باس کرد و گلەیی خۆمم پێیان راگەیاند لە مەڕ ئەو کردەوەیە.
روونکردنەوەی کۆمیتەی رێکخستنی یەکیەتی لە فینلاند بەهۆی رەخنەکانمەوە هەڕەشەی سزادانم دەکات و داوا لە ئاسایشی یەکیەتی دەکات بە هۆی ئەوەی کە نووسراوەکانم \"هەڕەشەن لە سەر ئاسایش و ئارامی هەرێم\" دەبێ بخرێمە ناو لیستی رەشی ئەو رێکخراوە. هەرەشەی لەسەر ئاسایش و ئارامی هەرێم دەتوانێت سزای مەرگی بەدواوە بێت. لەمەو بەریش چەندین جار لە لایەن ئەو دۆستانەوە بە شێوەی دەمەکی هەڕەشەم لێکراوە بەڵام هێندم وەرنەگرتووە. ئەو روونکردنەوەی دۆستانی یەکیەتی هەڕەشەی فەرمی حیزبێکە کە ئیدیعای دێموکراسی و ئازادی رادەبڕین دەکات و بۆیە لە ئەگەری هاتنە پێشی هەرجۆرە کارەساتێک بەسەر من، یەکیەتی نشتیمانی کوردستان بە بەرپرس دەزانم. ئەوەش دەبێ بڵێم سەرەرای هەموو ئەو هەڕەشانە ئەرکی هەموومانە کار بکەین بۆ بەرزکردنەوەی \"سەقفی\" یەکگەیشتنی خۆمان و سینگفراوانی لە بەرامبەر رەخنەکاندا.
ئەم بابەتە روانگەی نووسەرەکەیەتی و ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا لێی بەرپرسیار نییە.