رووداوی هاتووچۆ لە پیرانشار ٤ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
22:35 - 30 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە جادەی نێـوان پیرانشار- نەغەدە ٤ هاووڵاتیی کورد کوژراون و بریندار بوون.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا: رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٩ی جۆزەردان لە ئەنجامی پێکدادانی ٢ ماشێن لە سێرێیانی \"خاڵدار\"، شۆفیری یەکێک لە و ماشێنانە بەناوی \"عەلی محەممەدی\" تەمەن ٢٥ ساڵ دستبەجێ گیانی لەدەست دا.
لە ئەنجامی ئەو رووداوەدا ٣ هاووڵاتیی دیکەش بەتوندی بریندار بوون و بۆ چارەسەریی برینەکانیان رەوانەی نەخۆشخانی پیرانشار کراون.
رێگەی پیرانشار- نەغەدە یەکێک لە مەترسیدارترین و خراپترین رێگەکانی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا ئەژمار دەکرێت، کە بەهۆی تەسک بوون و خراپیی ئەو رێگەیە، ساڵانە رێژەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتییان بەرەوڕيووی مەرگ دەبنەوە.
لەلایەکی دیکەوەو بەپێی ئاماری رێکخراوی پزیشکی قانوونیی ئێران، لە سەرەتای مانگی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٩١ی هەتاوییەوە هەتا کۆتایی مانگی خەزەڵوەر، سەرجەم ٥٤٤ هاووڵاتی بەهۆی رووداوی هاتووچۆ لە ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوادا گیانیان لەدەست داوە کە لەکۆی ئەو رێژەیە ٩٩ کەسیان ژن بوون.