ره‌چه‌ڵه‌کناسی قه‌یران لەناو حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
16:12 - 20 بانەمەڕ 2714
Unknown Author
شاهۆ حوسێنی
پێشه‌کی:
بێ‌گومان حیزب و رێکخراوه‌سیاسیەکان، له‌ره‌وتی گه‌شه‌سه‌ندنی‌رامیاری هاوچه‌رخدا، یه‌کێک له‌گرینگترین ده‌سکه‌وته‌کانی مرۆڤن، به جۆرێ که له ره‌وتی گوزار به‌ره و مۆدێرنیته‌ی سیاسی، حیزب و رێکخراوه‌سیاسیەکان وه‌ک که‌ره‌سه‌یه‌کی حه‌یاتی پێناسه ده‌کرێن. حیزب و رێکخراوه سیاسییەکان له راستیدا پردی پێوه‌ندی نێوان خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات دێنه ئه‌ژمار، هه‌روه‌ها به‌شێکی گرینگ له کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نین و ده‌وری سه‌ره‌کێان هه‌یه بۆ وه‌دیهێنانی ویست و داخوازییەکانی کۆمه‌لگا، به‌و هۆیه‌ی که حیزب و رێکخراوه سیاسییەکان له ناخی کۆمه‌ڵگاوه هه‌ڵقوڵاون و شه‌رعییه‌ت له کۆمه‌ڵگا وه‌رده‌گرن، له‌هه‌مان کاتیش‌دا له ره‌وتی به‌شداری سیاسی، ده‌سه‌ڵات به ده‌سته‌وه ده‌گرن و حکوومه‌ت پێک‌ده‌هێنن، که وابێ باشترین ناوه‌نده بۆ کۆبوونه‌وه‌ی ویست و داخوازییەکانی کۆمه‌ڵگا. ده‌وری سه‌ره‌کی حیزب و رێکخراوه‌سیاسییەکان له کۆمه‌ڵگادا بریتیه له: دامرکاندنی ئاستی رادیکاڵی ناکۆکێ کۆمه‌ڵایه‌تییەکان، پێش‌گرتن له قوڵتر بوونی جیاوازییەکان، کانالیزه کردنی ویست و داخوازی چین و توێژه‌کان بۆ ناو کاناڵی حیزبی و گه‌ڵاڵه کردنی وانه وه‌ک به‌رنامه و سردێڕی کاری حیزبی له ده‌وره‌ییه‌کی زه‌مانی تایبه‌تدا.
توێژە‌ران لەسه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ن که حیزب وه‌ک رێکخراوه‌یه‌کی سیاسی له پاش پێکهاتنی پارلمان و چالاکییەکانی پارلمانی سه‌ری هه‌ڵداوه، به جۆرێ که سه‌ره‌تا به شێوه‌ی کۆمیته‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستی به چالاکی کردووه، به‌ڵام به‌ره‌به‌ره له‌گه‌ڵ په‌ره‌ئه‌ستاندنی زیاتری پارڵمان، هه‌ڵبژاردن و گه‌شەی زیاتری دێموکراسی هه‌ر ئه‌م کومیتانه به شێوه‌ی حیزبی سیاسی درێژه‌یان به چالاکی سیاسی داوه.
خاوه‌نرایان له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ن حیزب وه‌ک رێکخراوه‌یه‌کی سیاسی سه‌رده‌میانه به‌رهه‌می نۆژە‌ن بوونه‌وه‌ی سیاسی کۆمه‌ڵگایه، به واتایه‌کی‌تر گرینگ‌ترین ئاکامی نۆژه‌ن بوونه‌وه‌ی سیاسی پێکهاتن و سه‌رهه‌ڵدانی حیزب و رێکخراوه‌ی سیاسیه، ئه‌وان روه‌تی نۆژه‌ن بوونه‌وه‌ی سیاسی به‌م شێوه‌یه پێناسه‌ده‌که‌ن که په‌ره‌ی ئابووری به هؤی گه‌شه‌ی بازرگانی و پێکهاتنی ده‌سه‌ڵاتێکی موازی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی فێئۆداله‌کان، سه‌رهه‌ڵدانی رێفۆرمی ئایینی و رێنێسانس که بوو به‌هۆی گه‌شه‌ی ئۆمانیسم و رێز گرتن له مرۆڤ و ئینسانه‌کان وه‌ک بنه‌مای سه‌ره‌کی پێکهاتنی کۆمه‌ڵگا، ده‌سپێکێک بوو بۆ تێپه‌رین له کۆمه‌ڵگای نه‌ریتی فێئۆداڵی به‌ره و پێکهاته‌ی سیاسی ده‌وڵه‌تی مووتڵه‌قه (و له پاشان ده‌وڵه‌تی مۆدێرنی دیموکراتیک) که به‌ستێنێک بوو، بۆ گه‌شه‌ی ده‌وڵه‌ت - نه‌ته‌وه و سرینه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پاشا وه‌ک تاک له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا و گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و له ئاکامدا سه‌رهه‌ڵدانی نیزامی پارڵمانی و حیزبی سیاسی وه‌ک نیزامێک و ره‌وتێکی نۆی سیاسی. چاو خشاندنێک به ره‌وتی سه‌رهه‌ڵدانی حیزبی سیاسی له وڵاتانی په‌ره‌ئه‌ستاندوو، ئه‌و راستییه‌مان بۆ ده‌رده‌خا که سه‌رهه‌ڵدانی حیزب له به‌ستێنی سیاسی‌دا به‌رهه‌می ئه‌م ئاڵوگۆرانه‌ن که ئاماژه‌یان پێکرا.
به‌ڵام له سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی بیستی زایینی‌دا لێنین بۆچوونێکی تازه‌ی له‌مه‌ر چۆنییه‌تی، پێکهاتن و ئه‌رکی حیزبی سیاسی هێنایه ئاراوه، لایه‌نگرانی رووسی مارکس و به‌تایبه‌تی لێنین له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌بوون، که کۆمه‌ڵگای رووسیا به هۆی لاواز بوونی چینی بوورژوا و به‌و هۆیه‌ی که رووسیا هێشتا وڵاتێکی سه‌نعه‌تی نییه، که وابێ ناتوانین چاوه‌رێ بن هه‌تا به‌ستێن و زه‌مینه بره‌خسێ بۆ به‌دی هاتنی ئاڵوگۆری، پێوسیته حیزبی کۆمۆنیست وه‌ک پێشه‌نگی زه‌حمه‌تکێشان به هۆی چالاکان و رێبه‌ری شۆرشگێرانی حیرفه‌یی به شێوه‌ی ئینقلاب ئاڵوگۆر پێک بهێنێت، لێنین له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوو، که هیچ شۆڕشێک به‌بێ رێکخراوه‌یه‌کی رێک و پێک و خاوه‌ن نه‌زم ده‌وامی نابێت و هه‌ر به‌و ئه‌ندازه‌یه‌که تووده‌ی به‌ر بڵاوی خه‌ڵک له‌گه‌ڵ شۆڕش ده‌که‌ون، هه‌ر به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ش زه‌روورییه که ته‌شکیلاتێکی رێک و پێکی سیاسی( حیزب) به‌دی بێت، به‌گشتی ده‌وری باڵا ده‌ستی حیزب بۆ به‌دی هاتنی هه‌ر جۆره ئاڵۆگۆرییه‌ک یه‌کێک له بنه‌ما سه‌ره‌کییەکانی بیری لێنینیسم بوو، هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو به ئه‌سڵێکی بنه‌مایی بۆ هه‌موو ئه‌و حیزبانه‌ی که لەسه‌ر ئه‌ساسی سانترالیسمی دێموکراتیک وه‌ک پێشه‌نگی شۆڕش دامه‌زران، لێنین له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌رە‌بوو که رووسیە ده‌توانێ به‌بێ تێپه‌راندنی سه‌رمایه‌داری به که‌ڵک وه‌رگرتن له حیزب و به هۆی شۆڕشێکی پرۆڵتێری به سۆسیالیسم بگات.
نۆێ بوونه‌وه‌ی خه‌باتی سیاسی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
خه‌بات و به‌ربه‌ره‌کانی کورد له ئێران مێژوویه‌کی دوور و درێژی هه‌یه، به‌ڵام کۆماری کوردستان وه‌ک سه‌ره‌تای ئاڵوگۆڕ له خه‌باتی کوردا، گرینگایه‌تێکی تایبه‌تی له مێژووی سیاسی نوێ و هاوچه‌رخی کورددا هه‌یه، ئه‌م به‌شه له مێژووی سیاسی کورد شاهیدی چه‌ند تایبه‌تمه‌ندی گه‌وره‌یه که خۆی به‌ته‌واوی له مێژووی سیاسی کۆنی کورد جیا ده‌کاته‌وه.
یه‌که‌م ئه‌وه‌که: ئه‌م بزاڤه به‌پێچه‌وانه‌ی خه‌باته‌کانی پێش خۆی، خه‌باتێکی شاریه و له‌شار سه‌ری هه‌ڵداوه، مه‌هاباد (ئه‌و ده‌م به‌ساوجبڵاغی موکری ده‌ناسرا) وه‌ک شارێکی گرینگ و ناوه‌ندێکی ده‌سه‌ڵات و حوکمڕانی ئاوه‌دانی و په‌ره‌ی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی به‌خۆیه‌وە ده‌بینێ، له‌سه‌رده‌می قاجاره‌کاندا سنووری بوونی مه‌هاباد بوو به‌هۆی په‌ره‌ی توجاره‌ت و بازه‌رگانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و شاره‌کانی تری ئێران، به‌جۆری که‌سه‌را و کاروانسه‌را گه‌لێک له‌مه‌هاباد ساز ده‌بێ، ناوه‌ند گه‌لێکی بازرگانی که‌که‌لوپه‌لی بازرگانی له‌شام وعێراق را ده‌هاته‌مه‌هاباد و له‌وێش را ده‌گوازرایه‌وه‌بۆ شاره‌کانی ناوخۆی ئێران، هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه‌مه‌هاباد یه‌ک له‌م شارانه‌بوو که‌زلهێزێکی وه‌ک رووسیه‌له‌م شاره‌کونسوولی هه‌بوو. هه‌روه‌ها به‌هۆی په‌ره‌ی بازرگانی و چوونه‌سه‌ره‌ی رێژی خوێنده‌وار له‌گه‌ڵ هاتنی قوتابخانه‌ی نوێ، چینێکێ تا راده‌یه‌ک مام ناوه‌ندی به دی دێ، لەگه‌ڵ پێوه‌ندی بازرگانی مه‌هاباد له‌گه‌ل ته‌ورێز برێ له‌رووناکبیران و خوێنده‌وارانی مه‌هاباد له‌گه‌ڵ رووناکبیران و چالاکانی سیاسی له ته‌ورێز له پێوه‌ندیدا ده‌بن، له هه‌مان کاتیش‌دا رووناک بیرانی کوردی رۆژهه‌ڵات له‌گه‌ڵ جوڵانه‌وه‌ی ناسیونالیستی له‌باشوور و به‌شه‌کانی تر له پێوه‌ندی داده‌بن
دووهه‌م ئه‌وه‌که: بۆ یه‌که‌م جار حیزبی‌سیاسی وه‌ک پێکهاته‌یه‌کی‌سیاسی نۆی و مۆدێرن دێته خزمه‌ت خه‌باتی سیاسی کورد
سێهه‌م ئه‌وه‌که: بۆ یه‌که‌م‌جار ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌ربه‌خۆی کوردی له چوارچێوه‌ی فۆرم‌و قه‌واره‌یه‌کی نوی سیاسی واته \"کۆمار\" دا داده‌مه‌زرێ
چواره‌م ئه‌وه‌که: بۆ یه‌که‌م جار ناسیونالیسم به خوێندنه‌وه‌یه‌کی ئینسانی و دێموکراتیک وه‌ک ئه‌ندێشه‌هارموونی ساز ده‌کات له‌ناو چین و توێژه‌کانی به‌شدار له‌م بزاڤه‌دا
پێنجه‌م ئه‌وه‌که: ئه‌م بزاڤه به پێچه‌وانه‌ی بزاڤە‌کانی پێش خۆی هه‌موو چین و توێژ‌ەکان تیا به‌شدار بوون
شه‌شه‌م ئه‌وه‌که: رێکخه‌ر و رێبه‌ری ئه‌م بزاڤه به پێچه‌وانه‌ی بزاڤه‌کانی پێش خۆی که چینی نه‌ریتی کۆمه‌ڵگا بوون، چینی رووناک‌بیر و خوێنده‌واری کۆمه‌ڵگا بوون.
به له‌به‌ر چاو گرتنی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه، ده‌شێ بگووترێ که کۆماری کوردستان سه‌ره‌تا و ده‌سپێکی نۆژە‌ن بوونه‌وه‌ی سیاسی لەرۆژهه‌ڵاتی کوردستان بوو، که بۆ یه‌کم جار هارمۆنی ئه‌ندێشه، فۆرم و کرده‌وه‌ی به خۆیه‌وه بینی واته به‌که‌ڵک وه‌رگرتن له ئه‌ندێشه‌ی ناسیونالیسمی کوردی و حیزبی دێموکرات، کۆماری کوردستان دامه‌زرا
کۆماری کوردستان- حیزبی دێمۆکرات- بیرۆکه‌ی ناسیونالیسمی کوردی
لەپاش رووخانی کۆماری کوردستان، حیزبی دێموکرات وه‌ک فۆرم و پێکهاته‌یه‌کی نۆی سیاسی، ده‌شێ بگووترێ که لێک بڵاو ببوو، له هه‌مان کاتیش‌دا هیچ کرده‌وه و جموجۆڵیک به‌دی نه‌ده‌کرا، که وابێ ئه‌ندێشه و فۆرم و کرده‌وه به ته‌واوی لێک دابرابوون.
خه‌باتی چه‌کداری ساڵه‌کانی کۆتایی ده‌یه‌ی چل له کوردستان، حه‌ولیدا که ئه‌م دابه‌ڕانه‌ی که به‌سه‌ر ئه‌ندێشه و فۆرم و کرده‌وه‌ی خه‌باتی کوردا هاتبوو، له ناوی به‌رێت، دابرانێکی که خه‌سار و قه‌یرانی ئاشکرای تووشی بزاڤی کورد له رۆژهه‌ڵات کردبوو، به‌ڵام هۆکاری ده‌ره‌کی و ناوه‌کی ئه‌م حه‌وله‌شی بێ‌ئاکام هێشته‌وه و قه‌یرانی و کێشه له‌ناو حیزب‌دا هه‌ر مایه‌وه، هه‌تا سه‌رکه‌وتنی شۆرشی گه‌لانی ئێران، که حیزبی دێموکرات به ته‌شکیلاتێکی تازه‌وه گه‌رایه‌وه ناو گۆره‌پانی خه‌باتی سیاسی، ته‌شکیلاتێکی که بتوانێ رێکخه‌ری کرده‌وه‌ی شۆرشگیری و به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی بێ، هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌شدا کۆمه‌ڵه وه‌ک رێکخراوه‌یه‌کی چه‌پی رادیکاڵ هاته گۆره‌پانی سیاسی به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ل ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی، به‌م شێوه‌یه کرده‌وه‌ی شۆرشگێرانه و خه‌باتی چه‌کداری وه‌ک رێگا و شوێنێک بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کان ره‌چاو کرا، به واتایه‌کی تر هارمۆنێک له نێوان ئه‌ندێشه‌ی سیاسی حیزبه‌کانی کوردی، فۆرم و پێکهاته‌ی حیزبی و کرده‌وه‌ی سیاسی‌دا ساز بوو.
١- کرده‌وه‌ی شۆڕشگێرانه(خه‌باتی چه‌کداری) - حیزبی دێموکرات- بیرۆکه‌ی ناسیونالیسمی کوردی
٢- کرده‌وه‌ی شۆڕشگێری(خه‌باتی چه‌کداری) - کۆمه‌ڵه - بیرۆکه‌ی چه‌پی رادیکاڵ(مارکسیسم- لێنینیسم)
به‌رده‌وام بوونی خه‌باتی چه‌کداری و کرده‌وه‌ی شۆرشگێرانه( ئه‌گه‌ر چی له ناو حیزبه‌کاندا قه‌یرانیش هه‌بوو) رێگر بوو، له تووش بوون به قه‌یرانێکی به‌ر بڵاو، به‌واتایه‌کی تر هارموونی نێوان گووتار و فۆرم و کرده‌وه رێگر بوو له قه‌یران و کێشه‌ی به‌ربڵاو(وێنه‌ی ئه‌و قه‌یرانه‌ی که ئێستا به‌رۆکی حیزب و رێکخراوه‌کانی گرتۆته‌وه.)
ئاکام:
هه‌ر وه‌ک لەپێشه‌کیدا باس کرا، حیزب و رێکخراوه سیاسییەکان له ژێر کارتێکردنی دوو ره‌وت به گشتی سه‌ریان هه‌ڵداوه‌و به‌هه‌مان شێوه‌ش ئه‌رک و چالاکیان جیاواز بووه له‌گه‌ڵ یه‌کتر.
ره‌وتی یه‌که‌م: ره‌وتێکه که حیزبه‌کان به‌رهه‌می ئاڵوگۆڕی هه‌نگاو به هه‌نگاون له ناو کۆمه‌ڵگادا، هه‌ر ئه‌م ره‌وته‌ی که وه‌ک نۆژه‌ن بوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی باسی لێوه ده‌کرێ، به جۆری که له باری کۆمه‌ڵایه‌تییەوه کۆمه‌ڵگا فێئۆدالیسم به جێ دێڵێ و به‌ره‌و کۆمه‌ڵگایه‌کی بۆرژوازی گووزار ده‌کات، له ئاستی سیاسی‌دا پێکهاته‌ی سیاسی ده‌وڵه‌تی مووتڵه‌قه به‌دی دێت و حیزبه‌کان له ژێر کارتێکردنی ئه‌م ئاڵوگۆرێ عینیانه له ته‌نیشت ئاڵوگۆری زه‌ینی به شێوه‌ی گه‌شه‌ی ئۆمانیسم و په‌ره‌ی بایەخه‌کانی ئینسانی سه‌ر هه‌ڵده‌دن، له وه‌ها که‌ش و هه‌وایه‌کدا حیزبه‌کان به ته‌نیا نوێنه‌ری چین و توێژێکی کۆمه‌ڵگان و نوێنه‌رایه‌تی ویست و داخواییەکانی چین و توێژێک ده‌که‌ن، له ئاستی کردار و کرده‌وه‌شدا حیزبه‌کان به‌شداری له پڕۆسهی‌سیاسی ناو کۆمه‌ڵگادا ده‌که‌ن و به دوورن له هه‌ر جۆره کرده‌وه‌یه‌کی شۆڕشگێڕانه.
ره‌وتی دووهه‌م: ره‌وتێکه که حیزبه‌کان له ژێر کارتێکردنی ئه‌ندێشه‌ی لێنینن له‌مه‌ر حیزب و ئه‌رکه‌کانی به‌دی هاتوون، سیاسه‌توانانی به‌شێکی زۆر له وڵاتانی دوا که‌وتوو له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌بوون، که ئه‌وان ناتوانین چاوه‌رێ بین هه‌تا به‌ستێن و زه‌مینه بره‌خسێ بۆ به‌دی هاتنی ئاڵوگۆری که وابێ پێوسیته حیزبێکی پێشه‌نگ به هۆی چالاکان و رێبه‌ری شۆرشگێرانی حیرفه‌یی به شێوه‌ی شۆرشگێرانه ئاڵوگۆری پێک بهێنێت، که حیزبه‌کانی دێموکرات و کۆمه‌ڵه به‌رهه‌می ئه‌م ئه‌ندێشه‌یه‌ن.
حیزبی دێموکرات ئه‌گه‌رچی له ژێر کارتێکردنی ئه‌ندێشه‌ی چه‌پدا سه‌ری هه‌ڵدا، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی حیزبی کۆمۆنیست، نه‌ته‌نیا هیچ باوه‌رێکی به مارکسیسم نه‌بوو، به‌ڵکوو رێک به هۆێ ناسیسونالیسته حیرفه‌ییه‌کانی پێگه‌یشتوو له ناو کۆمه‌ڵه‌ی ژ-کاف دا سه‌ری هه‌ڵدا، له هه‌مان کاتیش‌دا حیزبی دێموکرات به پێچه‌وانه‌ی کۆمۆنیسته‌کان شۆڕش و ئینقلاب وه‌ک تاکه رێگا و شێوه‌ی ساز بوونی ئاڵوگۆری نازانێ به‌ڵکه باوه‌رێکی فره ره‌هه‌ندی هه‌یه. که وابێ حیزبی دێموکرات ئه‌گه‌رچی فۆرم و پێکهاته‌ی خۆی له چه‌په‌کان وه‌رگرتوه به‌ڵام حیزبێکی ته‌واو ناسیونالیسته، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌رچی حیزب وه‌ک رێکخراوه‌یه‌کی سیاسی هه‌ڵقوڵای ویست و داخوازی چین و توێژێکی کۆمه‌ڵگایه و پێداگره له‌مه‌ر به ئه‌نجام گه‌یاندنی داخوازییەکانی چین و توێژێک، به‌ڵام حیزبی دێموکرات هه‌ڵگری ویست و داخوازی و مافی هه‌موو چین و توێژه‌کانه به واتایه‌کی تر حیزبی دێموکرات به هۆی ئه‌وه‌که خه‌بات ده‌کات بۆ له ناو بردنی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی حیزبێکی گشتگیره و له ناخی خۆیدا هه‌موو بیر و بۆچۆنێک ده‌بینێته‌وه ، له حاڵێکدا حیزب وه‌ک رێکخراوه‌یه‌ک زۆر لاواز و چکۆله‌یه بۆ ئه‌م به‌رپرسیارێتێ و ئه‌مه ئه‌رکی به‌ره‌یه‌کی سیاسێ، هه‌ر ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه و‌ایان کردوه، که حیزبی دێموکرات له به‌تنی خۆیدا به‌ستێن و زه‌مینه‌ی هه‌بێ بۆ قه‌یران و کێشه.
کۆمه‌ڵه‌ش وه‌ک حیزبێکی چه‌پ و رادیکاڵ هه‌ر به‌م شێوه‌یه له پاش دامرکانی کرده‌وه‌ی چه‌کداری تووشی قه‌یران و لێک‌دابران بووه. به هؤی ئه‌وه‌که به‌شێک له ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه روو له ناسیونالیسم ده‌که‌ن، هه‌ر چه‌ند فۆرم و پێکهاته‌ی رابردووی خۆیان ده‌پارێزن، و به هۆی ئه‌وه که ئه‌م فۆرمه تایبه‌ت به سه‌رده‌می کرده‌وه‌ی شۆرشگێرانه بوو و ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ش دامرکا بوو، دابران به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ.
له‌راستیدا روانگه‌ی شۆرشگێرانه له‌ناوحیزبه‌کاندا ده‌بێته هۆی ساز بوون و پێکهاتنی فۆرمێکی تایبه‌ت و گوونجاو له‌گه‌ڵ ئه‌م رووانگه‌یه و ئه‌م ره‌وته‌ش‌ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی کرده‌وه‌ی شۆرشگێرانه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که روانگه‌ی شۆرشگێرانه ئه‌مرۆکه خۆی تووشی قه‌یران و ململانی بووه به هۆی سه‌ر هه‌ڵدان و په‌ره‌ی روانگه‌ی جیاواز، له هه‌مان کاتیش‌دا به هۆی دامرکانی کرده‌وه‌ی شۆرشگێرانه و نەبوونی به‌ستێن و ئیزن بۆ ئه‌م جۆره‌کرده‌وه‌یه، جۆرێک لێکترازان له نێوان ئه‌ندێشه و فۆرم و کرده‌وه‌ی حیزبه‌کاندا ساز بوه، هه‌ر ئه‌مه‌ش بنه‌مای لێک‌دابران و قه‌یرانی ناو حیزبه‌کانه، حیزبه‌کان بۆ له‌ناو بردنی ئه‌م قه‌یرانه یان ده‌بێ کرده‌وه‌کانیان لەگه‌ڵ ئه‌ندێشه و فۆرمی خۆیان رێکبخه‌نه‌وه، یان ده‌بێ مێعمارێکی کارامه قۆڵ هه‌ڵماڵێ و به له به‌ر چاو گرتنی باروودۆخی ئێستا، ئه‌ندێشه و فۆرم و کرده‌وه‌یه‌کی نۆی و گونجاو دابرێژێت.
ئەم بابەتە روانگە و بۆچوونی نووسەرەکەیەتی و ئاژانسی کوردپا لەمەڕ ناوەرۆکەکەی بەرپرسیار نییە