راگه‌یاندنی رۆژی شه‌هیدانی کوردستان، نه‌ته‌وه‌یی کردنی ئه‌و نرخانهیهکهخهباتگێرانی کوردستان گیانیان له‌پێناوی به‌خشیوه
16:36 - 7 خاکەلێوه 2714
Unknown Author
مه‌جید حه‌قی
٦٧ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر لهبهرهبهیانی١٠یخاكهلێوهیساڵی١٣٢٦یههتاوی (١٩٤٧.٣.٣٠ زایینی) دا پێشه‌وا قازی، حه‌مه‌حوسێن خانسهیفیقازی(ئامۆزایپێشهوا) و ئهبولقاسمسهدریقازی( برایپێشهوا) بهدوایحوكم دران له‌دوو دادگایناعادلانهو فهرمایشیدا بهدهستیچهپهڵیدوژمنانیگهلیكورد لهچوارچرایشاریمههاباد، واته‌هه‌ر له‌و شوێنهیكه٢یرێبهندانی١٣٢٤ههتاوی(١٩٤٦.١.٢٢زایینی) دا كۆماریكوردستانیلێراگهیهندرابوو، له‌سێداره‌دران‌و شه‌هید كران‌و هه‌ر ئه‌و رۆژهلهسهر شان‌و پیلیخهڵكیبهشهڕهفیمههاباد لهگۆرستانیمهلا جامیبهخاكیپیرۆزینیشتمان سپێردران.
حیزبیدێمۆكراتیكوردستانی ئێران له١٠یخاكهلێوهی١٣٥٨ههتاوی (١٩٧٩.٣.٣٠ زایینی) ئه‌و رۆژهیوهك رۆژیشههیدانیكوردستانیراگهیاند. راگه‌یاندنی ده‌ی خاکهلێوهوهک رۆژی شه‌هیدان وه‌ک رووداوێکی له‌نه‌کاو و بۆنه‌یه‌کی حیزبی نابێ سه‌یر بکرێ، به‌ڵکوو ریشه‌ی ئه‌و راگهیاندنهدهبێ له‌رۆحی بزاڤی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی کورد له‌پێناو گه‌یشتن به‌مافی چاره‌نووسی خۆی ده‌بێ ببیندرێ.
هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ک خاوه‌نی هه‌ندێک نرخ و سه‌مبۆلی هاوبه‌شن، که‌ئه‌ندامانی کۆمهڵگاکهبهیهکهوهدهبهستێتهوه. هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان له٢٦ی سه‌رماوه‌زی ١٣٢٥ و دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان له‌دووی رێبه‌ندانی هه‌مان ساڵ خاڵ گۆرانی گرنگن له‌مێژووی بزاڤی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی کورد که‌به‌کورتی ده‌توانین ناوی \"په‌ڕینه‌وه\" له‌دۆخی خه‌باتی عێلهکی به‌ره‌و به‌نه‌ته‌وه‌کردنی گه‌لی کورد ناو ببه‌ین.
له‌و رووهوهدهکرێ ئه‌و دوو رووداوه سهمبۆلیکیهلهلانی که‌م روانگه‌ی ئاڵ و گۆری نرخهناوخۆیهکانی کۆمه‌ڵگای ئه‌و کاتی کوردستان ، هه‌ل و مه‌رج و نرخهسیاسیهکانی جیهانی ئه‌و کات، سه‌رچاوه‌سروشتیه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری و ده‌وروبه‌ر لێک بده‌ینه‌وه. به‌و پێیهراگهیاندنی ده‌ی خاکهلێوهوهک رۆژی شه‌هیدانی کوردستان، هه‌روه‌ک دیاری کردنی ٢٦ی سه‌رماوه‌ز به‌رۆژی پێشمهرگهبهههنگاوێک به‌ره‌و نه‌ته‌وه‌یی کردنی ئه‌و نرخهحیزبیانهدادهنرێن که‌شوێن دادهنێنهسهر نرخهناوخۆیی و سروشتیه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان و ده‌بنه‌هۆی گه‌شه‌سه‌ندنی ناسنامه‌ی هاوبه‌شی نهتهوهبندهست به‌ڵام خۆ راگرهمان.
ئا له‌و روانگه‌یه‌دا، ئه‌مرۆ خه‌باتی ئێمهلهپێناو دیاری کردنی مافی چاره‌نووس به‌پێێ هه‌ل و مه‌رجی ئه‌مرۆیی ناوخۆیی و ناوچه‌یی واتا به‌خشتر شی ده‌کرێته‌وه‌و فه‌لسه‌فه‌ی بوونی حیزبێکی نه‌ته‌وایه‌تی و بزاڤی نه‌ته‌وایه‌تی له‌روانگه‌ی گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵگادا روونتر ده‌بیندرێ. حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌راگه‌یاندنی رۆژی شه‌هیدان و رۆژی پێشمهرگهله٢٦ی سه‌رماوه‌زدا، ههنگاوێکی لهنهکا و \"ابتدا بهساکن\"ی هه‌ڵنه‌گرتووه، به‌ڵکوو وه‌ک درێژه‌ی ره‌وتی گه‌شه‌کردنی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی کورد، وه‌ک ئه‌رکی حیزبێکی پێشره‌و له‌بزاڤی نه‌ته‌وایه‌تیدا ده‌ست پێکه‌ری جۆڵانه‌وه‌یه‌کی رادیکاڵی نه‌ته‌وایه‌تی – کۆمه‌ڵایه‌تی و دێکۆنستراکتیڤی کۆمه‌ڵگا بوو. ئه‌و ههنگاوهخاوهنی ریشه‌ی مێژوویی خۆی بوو، له‌یه‌ک جێ‌دا له‌ده‌ستی پێنه‌کردو دیارده‌یه‌کی کورتخایه‌ن نه‌بوو، بۆیهدیاردهکانی پێوه‌ندیدار به‌ده‌ستپێک و خه‌باتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ده‌کرێ و ده‌شێ لهروانگهجۆراوجۆرهکانهوهلێی نزیک ببین و گوتاری نه‌ته‌وایه‌تی بزاڤی گه‌لی کورد له‌رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌روانگه‌ی نرخهنهتهوایهتیهکانی ئه‌و بزاڤهدهشێ شی بکرێنه‌وه.
په‌یامێک کهپێشهوای نه‌مری کوردان، قازی محه‌مه‌د به‌گه‌لی کورد دا، لهوهسیهتنامهکیدا روونه، ئه‌و داوای خه‌بات، یه‌کگرتوویی، خوێندن و پێشکه‌وتنی بێ وه‌ستان و بڕوا به‌خۆبوون و که‌سایه‌تی خۆ ده‌کات. دۆزینه‌وه‌ی که‌سایه‌تی \"خۆ\" دۆزینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی تاقه‌که‌سی و نرخههاوبهشهکان و له‌ئاکامدا دۆزینه‌وه‌ی پێناسه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی خۆیه. له‌و رووهوهدامهزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان له‌مه‌هاباد، راگه‌یاندنی دووی رێبه‌ندان و بهداخهوهلهسێدارهدانی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و زۆر له‌رێبه‌رانی جۆڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیمان له‌رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ستراتێژی بزاڤی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی کوردیان به‌پلانێکی نوێ و خوێندنه‌وه‌یه‌کی تازههێنایهکایهوهکهگهشهکردن و به‌ئامانج گه‌یاندنی ئه‌رکی نه‌وه‌ی ئه‌مرۆیه. له‌و رووهوهبهنهتهوهیی بوونی رۆژی شه‌هیدان له‌راستیدا به‌نه‌ته‌وه‌یی کردنی هه‌موو ئه‌و به‌ها گرانانهیهکهشههیدانی کوردستان له‌پێناوه‌ی ئامانجه‌کانیان گیانیان فیدا کردووه.
به‌هیوای ئه‌و رۆژه