راپۆرتێک لەبارەی "نه‌خشه‌ی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا"وە
14:11 - 30 خەزەڵوەر 2712
Unknown Author
ئاژانسی کوردپا: پاش ئەوەی کە لەلایەن سولێمان چووکەڵی تویژەر و هونەرمەندی دیزاینەری کوردەوە نەخشەی پارێزگای ئازەربایجانی ساز کرا، لە ئاستێکی بەربڵاودا بڵاو کرایەوە.
نوسخەیەک لەو راپۆرتە لەلایەن خودی دیزاینەری ئەو نەخشەوە بۆ ئاژانسی کوردپا نێردراوە کە لێرەدا وەک خۆی بلاوی دەکەینەوە.
پاش ئه‌وه‌ی که ماوه‌یه‌کی دور و درێژ به‌سه‌ر کۆتایی پێهاتنی ئه‌م نه‌خشه‌یه‌دا تێپه‌ڕی، به خۆشیەوه ماوه‌یه‌ک له‌وه پێش ده‌رفه‌ت ره‌خسا و چاپ کرا و کاروباری بڵاوکردنه‌وه‌شی له باشووری کوردستان و هێندێک له وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ده‌ستی پێکردووه. بۆ ناساندنی زیاتری پڕۆژه‌که نووسینی راپۆرتێکی کورت به پێویست ده‌زانرا که‌له خواره‌وه ئاراسته‌ی خوێنه‌ر ده‌کرێ.
ئه‌و شوێنه‌ی که به ئوستانی ورمێ ناوبراوه ( ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا، هه‌ڵکه‌وتوو له باکووری رۆژئاوای ئێران) به‌پێی دوایین گۆڕانکارییه‌کانی دابه‌شکاریی ئوستانی و سه‌رانسه‌ری که له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئێرانه‌وه هه‌تا کۆتایی مانگی گه‌ڵاڕێزانی ١٣٨٨، له ١٧ شارستان، ٣٩ شار و ٢٨٦٣ گوند پێکهاتووه. ده‌وروبه‌ری ئه‌و ئوستانه له هه‌ر چوار لاوه له‌لایان ئوستان و ئه‌یاله‌ته‌کانی ته‌ورێز، زه‌نجان، سنه (له‌نێو سنوره‌کانی ئێران)، سلێمانی و هه‌ولێر (له‌نێو سنووره‌کانی عێراق) و هه‌کاری، وان، ئاگری و ئیدر (له‌نێو سنووره‌کانی تورکیە) و نه‌خجه‌وانی ئازه‌ربایجان گل دراوه‌ته‌وه.
ئوستانی ورمێ شوێنی ژیانی دوو نه‌ته‌وه‌ی سه‌ره‌کیی کورد و تورکی ئازه‌ری و چه‌ند که‌مایه‌تیی ئایینی وه‌ک ئه‌هلی حه‌ق (گۆران یان عه‌لییوڵایی)، مه‌سیحی، جووله‌که، زه‌رده‌شتی و به‌هاییه. به‌پێی به‌ڵگه مێژوییه‌کان و به‌تایبه‌ت له قۆناغه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌فه‌وی به‌ملاوه چه‌ندین هۆزی تورک که جۆری بیرکردنه‌وه، ره‌وشی کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌ی ئایینیان له‌گه‌ڵ کورد جیاواز بووه له‌و ناوچه‌یه‌دا جێگیربوون که هه‌ره دواییان واتە نیزیک به ٢٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر تورکه شاخییه‌کان بوون که له ده‌شتی شامات هه‌ڵکه‌وتوو له باشووری گۆمی ورمێ و ته‌نیشت جاده‌ی مهاباد - میاندواو نیشته‌جێ کران. زنجیره‌ی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌کان به راده‌یه‌ک بووه که قوڵایی کاره‌سات و راده‌ی چاره‌ڕه‌شی و خوێنڕژانی گه‌یاندۆته ئاستێک که‌له مێژووی ئێران و ناوچه‌که‌دا ئاماژه‌ی پێده‌کرێ و راسته‌قینه‌ی ژیانی ئه‌مڕۆی پێکهێناوه.
له هه‌مانکاتدا و به‌سه‌رن جدان به قه‌بووڵ کرانی\" پێکه‌وه هه‌ڵکردنی هه‌ر دوو نه‌ته‌وه‌ی کورد و تورک\"، جیاوازیی نه‌ته‌وه‌یی، کۆمه‌ڵایه‌تی، زمان، ئایینیه‌کان و شێوه‌ی ژیانیان، ده‌توانن کۆمه‌ڵه ره‌گه‌زێکی سه‌ره‌کی بن بۆ پێکئانینی ژیانێکی ئازاد و ئاشتیخوازانه و کۆمه‌ڵگا‌یه‌کی دێمۆکراتیک.
ئه‌م پڕۆژه‌یه وێڕای ده‌رک پێکردن به گشت ئه‌م کێشانه‌ی که له‌به‌رده‌م چاره‌سه‌ریی پرسی هه‌نووکه‌یی و یه‌کلا نه‌کراوه‌ی نیشتیمانی هه‌ردووک نه‌ته‌وه‌ی سه‌ره‌کیی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌یه هه‌وڵ ده‌دا به له‌به‌رچاو گرتنی گشت هه‌ستیارییه‌کانی شوێنی ئه‌م رووبه‌ره جوگرافیاییه بجوڵێته‌وه و به ئامار و داتاگه‌لێکی باوه‌رپێکراو و جێ متمانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکات.
به جۆریک که راستیه شاراوه و بڤه جوگرافیایی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌کان به نه‌خشه، خشته، دیاگرام و کۆمه‌ڵێک رێنما و به فۆڕمێکی مۆدێڕن و ئه‌ورۆیی بێنێته به‌رچاوی خوێنه‌ر و به‌رده‌نگ خۆی و رێ خۆشکه‌ر بێت بۆ خوێندنه‌وه‌یه‌کی زانستی و ستراتیژیک له‌سه‌ر ئه‌م شوێنه و شوینگه‌لی هاوچاره‌نووس. ئه‌م کاره له‌و هیوایه دایه بۆ ئه‌کته‌ر و پۆتانسییه‌له‌کانی هه‌رێمی ببێته پڕۆژه‌ی به‌رده‌ست و به چاوێکی کراوه و دور له ده‌مارگرژی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی کێشه‌کانی به‌رده‌م ئه‌و ئوستانه و ناوچه‌گه‌لی له‌و چه‌شنه چاره‌سه‌ر بکا.
چه‌ند خاڵێک:
١- ساڵی ٢٠٠٦ ده‌سپێکی پڕۆژه و نێوه‌نده‌کانی ساڵی ٢٠١٠ زایینی کۆتایی به‌شی سه‌ره‌کیی پڕۆژه‌که بوو. له‌و کاته‌وه‌ش هه‌تا کاتی چاپ کردنه‌که‌ی، واتە کۆتاییه‌کانی هاوینی ٢٠١٢ ورده گۆڕانکارییه‌کان له‌به‌رچاو گیراون و هه‌وڵ دراوه له ناوه‌رۆکی نه‌خشه‌که‌دا بگونجێندرێن.
٢- ئه‌م پڕۆژه‌یه له‌سه‌ر ویست و خواستی هیچ لایه‌نێکی سیاسی و ناسیاسی ئاماده نه‌کراوه و هه‌ڵقوڵاوی ئیراده‌یه‌کی تاکی به له‌به‌رچاو گرتنی کێشه‌یه‌کی گشتی و هه‌مه‌لایه‌نه‌یه.
٣- ساڵی ٢٠١٠ ئه‌و پڕۆژه‌یه له‌لایان ئه‌نستیتۆی کوردی پاریس مۆڵه‌تی زانستیی وه‌رگرت. ناوه‌نده به‌رچاوه‌کانی سیاسی و ناسیاسی، هه‌ندێک له داموده‌زگاکانی تری باشوور له‌به‌ر کۆمه‌ڵێک هۆکار نه‌یانتوانی به‌رپرسیارییه‌تی ئه‌م پڕۆژه‌یه وه‌ئه‌ستۆ بگرن.
٤- گشت خه‌رجییه‌کانی ئه‌و پڕۆژه‌یه شه‌خسی بووه، هه‌ر له رۆژی ده‌سپێکی پڕۆژه‌که‌وه واته له ساڵی ٢٠٠٦ه‌وه هه‌تا کاتی بڵاوکردنه‌وه‌ی، که نزیک به ٧ ساڵی خایاند، هیچکه‌س و لایه‌نێک ناتوانێ بانگه‌شه‌ی یارمه‌تی ماڵی بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه بکات.
٥ - رێبازه‌کانی لێکۆڵینه‌وه بنه‌مایه‌کی جوگرافیایی هه‌یه و له زۆربه‌ی رێبازه‌کانی وه‌ک: کتێبخانه‌یی، مه‌یدانی و وتووێژ که‌ڵک وه‌رگیراوه. سه‌ره‌کیترینیان مه‌یدانی واته دیداری راسته‌وخۆ له ناوچه‌کاندا بووه. له به‌شێکی سه‌ره‌کیی دیداره‌کاندا خۆم و له به‌شێکی دیکه‌دا هێندێک له دانیشتوانی ئه‌و شوێنانه یارمه‌تیده‌ر بوون.
٦- هیچ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک بێبه‌ری نییه له که‌موکورتی. به‌شێکی سه‌ره‌کیی ڵێکۆڵینه‌وه‌که و کۆکردنه‌وه‌ی زانیارییه‌کان واته دیدار و سه‌ردانی شۆێنه‌کان له دۆخێکی ناجێگیردا بووه. مه‌ترسیی ئه‌منی باڵی به‌سه‌ر به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونی پڕۆژه‌که‌دا کێشابوو، له دۆخێکی ئاوادا به دڵنیاییەوە زانیارییه‌کان بێ که‌موکورتی نابن.
٧ - خاوه‌نی پڕۆژه‌که هه‌ر جۆره پێشنیار، ره‌خنه و پێداچوونه‌وه‌ی زانستی به‌سه‌ر داتا و زانیارییه‌کاندا بۆ لابردنی هه‌ڵه و که‌موکورتییه‌کانی و به نییه‌تی ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی پڕۆژه‌که به دڵێکی گه‌وره‌وه وه‌رده‌گرێ.
٨ - توێژه‌ر خۆی به به‌رپرسیار ده‌زانێ له هه‌ر جۆره داتا و زانیاری و سنوورێکی دیاریکراوی جوگرافیایی له نێوان پێکهاته‌کاندا که‌له پڕۆژه‌که‌دا به‌کار هاتووه، گه‌ر به که‌موکورتیشه‌وه بێت.
٩ - به‌شێک له زانیارییه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به ژماره‌ی دانیشتوانی پێکهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و که‌مه ئایینی له هیچ به‌ڵگه و نوسراوه‌ێکی فه‌رمی و بڵاوکراوه‌ی جێ باوەڕ و متمانه‌دا ده‌ست ناکه‌وێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه له رێبازی مه‌یدانی و سه‌ردانی راسته‌وخۆ و وتووێژ که‌ڵک وه‌رگیراوه.
١٠ - ئه‌رکی ئه‌م پڕۆژه‌یه روونکردنه‌وه و باس کردن له راستییه‌کانی شوێنێکی جوگرافیایی هه‌ستیارە له ناوچه‌که به نیزیک ٣ میلیۆن حه‌شیمه‌ته‌وه‌یه.
١١ - \" کتێبخانه‌ی ئه‌ندێشه بۆ چاپ و بڵاوکردنه‌وه\"، وه‌ک ناوه‌ندێک ئه‌رکی بڵاوکردنه‌وه‌ی نه‌خشه‌که‌ی له کوردستان وه‌ستۆ گرتووه.
١٢ - نه‌خشه‌که ژماره‌ی ستانداردی نێونه‌ته‌وه‌یی کتێب یان ئایسبێنی هه‌یه. ئایسبێنه‌که‌ی له وڵاتی نۆروێژ وه‌رگیراوه.
هێندێک له ناوه‌ڕۆکی نه‌خشه‌که:
١ - چوارچێوه گشتییه‌کانی ئوستان و شارستانه‌کان به‌پێی دوایین دابه‌شکاریه سیاسی و ئیدارییه‌کانی ئێران.
٢ - نیشاندانی هه‌ڵکه‌وته‌ی جوگرافیایی هه‌رکام له شارستان، شار، گونده‌کان و به‌شێک له سیما سروشتییه‌کانی ئوستان.
٣ - ژماره‌ی دانیشتوانی ئوستان له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ر شارستان، شار و کۆی گشتیی گونده‌کان به سه‌رنج دان به گشت پێکهاته جیاوازه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی.
٤ - نه‌خشه‌که به سێ زمانی کوردی، فارسی و ئینگلیزی ئاماده کراوه.
٥ - ناوی گشت گونده‌کانی هه‌ر شارستان (سه‌رووی ١ بنه‌ماڵه و خاپوور و چۆڵ کراو هاتووە).
٦ - چۆنیەتیی به‌ربڵاویی زمان، ئایین و که‌مایه‌تییه ئایینیه‌کان وه‌کوو ئه‌هلی هه‌ق (عه‌لییوڵایی یان گۆران)، مه‌سیحی، جوله‌که و زه‌رده‌شتی و به‌هایی له‌سه‌ر بنه‌مای شوێن وه‌کوو شارستان، شار و گونده‌کانی ئوستان و به‌گشتی رووبه‌ری جوگرافیایی له رێگای هێماگه‌لێکی تایبه‌ت.
٧ - ساغکردنه‌وه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوی ره‌سه‌نی زۆربه‌ی شار و گونده‌کان.
٨ - بوونی خشته، دیاگرام، رێنما و نه‌خشه‌گه‌لێکی تری جیاواز ، که هه‌ر هه‌موویان په‌یوه‌ست کراوی نه‌خشه گشتییه‌که‌نن.
تێبینیه‌کان:
١ - له رووی رێژه و ژماره‌وه، پێکهاته‌ی دانیشتوانی هێندک له شاره‌کان (نه شارستانه‌کان) پاش لێکدانه‌وه‌یه‌کی هه‌مه‌لایه‌نه و ورد به شێوه‌ی خه‌مڵێندراو( تخمینی) لێکدراوه‌ته‌وه.
٢ - له شاره‌کاندا بوونی کورد و تورکی که‌متر له ٥% هه‌ژمار نه‌کراوه، هه‌روه‌ها رێژه‌ی دانیشتوانی زمانی و ئایینیه جۆربه‌جۆره‌کانی که‌متر له ١% ( جگه له ورمێ) له چاو رێژه‌ی دانیشتوانی ناوه‌ندی شارستانه‌کان له‌به‌ر چاو نه‌گیراوه و تێکه‌ڵ به هه‌ژمار کراوه‌کان نه‌کراوه.
٣ - گوندێک که که‌متر له ٢٥% کورد یان تورک بووبێت، وه‌ک گوندێکی تێکه‌ڵ هه‌ژمار نه‌کراوه، به‌ڵکوو وه‌ک گوندێکی تورک یا کوردنشین نیشان دراوه. به‌ڵام بۆ که‌مه ئایینیه‌کان (گۆران و مه‌سیحی) که‌متر له‌و رێژه‌یه‌ش هه‌ژمار کراوه.
٤ - ژماره‌ی دانیشتوانی بنکه و دامه‌زاوه‌ی هێزه چه‌کداره‌کان (تاسیسات نظامی یا پادگانها)، ناوچه پیشه‌یی و خزمه‌تگوزاریه‌کانی ده‌وروبه‌ری شاره‌کان که‌له سه‌رژمێرییه‌کانی حکوومی وه‌ک گوند هه‌ژمار کراوه‌ن، له‌گه‌ڵ هه‌ژمار کراوه‌کانی ئێمه‌دا نه‌گونجێندراون و به هه‌ژمار نه‌هاتوون.
٥ - ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌و گوندانه‌ی که به مه‌به‌ستگه‌لی سیاسی، ئابووری و سروشتی چۆڵ و خاپوور و کاول کراون به هه‌ژمار نه‌کراون، به‌ڵام له‌سه‌ر نه‌خشه‌که ئاماژه به ناوی زۆربه‌یان کراوه.
٦ - مه‌به‌ست له کوێره سونییه‌کانی ئوستان ئه‌وانه‌ن که‌له بنه‌ڕه‌تدا تورکی ئازه‌ری و به تورکی ده‌ئاخفن و سونین، هه‌روه‌ها ئه‌هلی هه‌قه‌کان (عه‌لییوڵایی) که کورده‌کان به گۆران ناویان دێنن به‌شێکی که‌میان که‌له باکووری ئوستان نیشته‌جین کوردن و ئه‌وانی دیکه تورکن.
٧ - مه‌به‌ست له مه‌سیحیه‌کان، گشت نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌و ئایینه له ئوستان دان ( ئه‌رمه‌نی، ئاشوری و کلدانی).
٨ - ژماره‌ی دانیشتوانی به‌هایی جیا له میاندواو و ورمێ له هیچ یه‌ک له شاره‌کانی دیکه‌ی ئوستاندا وه‌ک: بۆکان و مه‌هاباد به هۆی که‌میی رێژه‌ی و ژماره‌یانه‌وه له چاو گشت دانیشتوانی ئه‌و شارستانانه، له‌به‌رچاو نه‌گیراوه.
چۆنیەتیی وه‌رگرتنی نه‌خشه‌که:
هه‌روه‌ک له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێکرا، \"کتێبخانه‌ی ئه‌ندێشه بۆ چاپ و بڵاوکردنه‌وه\" له سلێمانی ئه‌رکی بڵاوکردنه‌وه‌ی نه‌خشه‌که‌ی له کوردستان وه‌ستۆ گرتووه و هاوکات له کتێب فرۆشی \" هه‌نبانه بۆرینه\" له هه‌ولێریش ده‌ست ده‌که‌وێت. له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان هه‌وڵی بڵاوکردنه‌وه‌ی نه‌خشه‌که دراوه.