راستییه‌کانی بڕه‌وی کڕین و فرۆشی پایان‌نامه لەئیران
15:25 - 29 رەزبەر 2714
Unknown Author
ئیسماعیل زوورمه‌ند
لەماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا، له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی دا، به‌رده‌وام گوێبیستی هه‌واڵی فرۆشتنی پایان‌نامه و رساله‌ی ئاماده به خوێندکاران له شاره گه‌وره‌کان به تایبه‌ت له تاران ناوه‌ندی ئێران بووین و به ئاشکرا ئەو کاره له شوێنی تایبه‌ت و به نرخی جۆراوجۆر و له هه‌ر رشته‌یه‌ک، له هه‌ر ئاستێکی خوێندن (کارناسی، کارناسی باڵا، دوکتورا) به بابه‌ت گه‌لی جۆراوجۆر که خوێندکار ده‌یهه‌وێ، ده‌کرێ و رۆژبه‌رۆژ کرین و فرۆشتنی پایان‌نامه له حاڵی په‌ره‌سه‌ندن دایه و له چه‌ند رۆژی رابردوودا هه‌واڵێک له پێوه‌ندی به بڕه‌وی زۆری ئه‌و دیارده نه‌رێنی بڵاو بۆوه.
به سرنج‌دان به‌وه‌ی که نووسه‌ری ئه‌و بابه‌ته، قۆناغی کارناسی باڵا و شه‌ش واحدی ته‌رخان کراو به‌پایان‌نامه‌ی تێپه‌ر کردوو دروست‌بوونی ئه‌و هه‌واڵه پشت راست ده‌که‌مه و له نزیکه‌وه شاهیدی فرۆشتنی پایان‌نامه له هه‌ر چه‌ند لاپه‌ره‌یه‌ک و له هه‌ر بابه‌تێک دا ده‌تهه‌وێ بووم.
قوڵایی ئه‌و کاره‌ساته گه‌یشتۆته جێگایه‌ک که \"حه‌سه‌ن روحانی\" سه‌روکۆماری رژیمی ئیسلامی ئیران هاتۆته ده‌نگ و بریاری داوه که له‌گه‌ل پایان‌نامه‌فرۆشی به‌ربه‌ره‌کانی بکرێ و باس له‌وه ده‌کا که ئاستی زانیاری وڵات نابێ بچێته ژێر پرسیار و ناوه‌نده پێوه‌ندییداره‌کان ده‌بێ له گه‌ڵ ئه‌و جۆره کارانه به‌ربه‌ره‌کانی بکه‌ن.
پرسیاره‌کانی که له‌و پێوه‌ندییه دا دێته ئاراوه ئه‌مه‌یه که، هۆکارێ ئه‌وه‌ی که خوێندکار بیر له‌کرینی پایان‌نامه بکاته‌وه چییه؟ چ کاریگه‌رێکی له سه‌ر هێنانه خواری ئاستی زانیاری و گه‌شه‌ی وڵات دا ده‌بێ؟
یه‌کێک له گرینگ‌ترین کاروپرۆژه‌یه‌ک که یه‌ک خوێندکارله زانکۆ‌دا، له قۆناغی کارناسی باڵا و دوکتورا له ئه‌ستۆی ده‌گرێ نوسینی پایان‌نامه و رساله‌یه. له قۆناغی کارناسی باڵادا،له کۆی ٣٢ واحیددا، نزیک به٤ تا ٦ واحیدی بۆ ته‌رخان ده‌کرێ وماوه‌ی ترمێکت ده‌رفه‌ت هه‌یه که به هاوکاری ئوستاد راهنوما و یه‌ک یا دوو موشاور پرۆژه‌که‌ی جێبه‌جێ بکا، ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌شداخوێندکار به هه‌ر هۆکارێک نه‌یتوانی پایان‌نامه‌که‌ی ته‌واو بکا ده‌توانێ ماوه‌که‌ی بۆ تێرمێکی دیکه درێژکاته‌وه. له قوناغی دوکتوراشدارێک ده‌بێ نیوه‌ی کاتی خوێندنه‌که‌ت بۆ نووسینی پایان‌نامه‌که‌ت ته‌رخان که‌ی وئه‌و پایان‌نامه‌یه نیشانده‌داکه ئه‌و خوێندکاره چه‌نده له کار و رشته‌ی ده‌رسی خۆی دا پسپۆره و کاریکردووه.
بێ‌شه‌ک کرینی پایان‌نامه لەلایه‌ن خوێندکار، کاریگه‌ری نه‌رێنی هه‌م له سه‌ر ئاستی زانیاری خوێندکار و هه‌م له سه‌ر ئاستی عیلمی وڵات داده‌نێ و نه ته‌نیا سیستمی ئاموزشی وڵات ده‌باته ژێر پرسیار، به‌ڵکو خوێندکاریش تووشی خه‌رجێکی زۆر ده‌کا.
ئه‌وه‌ی که جێگای سرنجه، به‌رپرسانی پێوه‌ندیداری رژیمی کۆماری ئیسلامی ئه‌و کێشه‌یه‌ش هه‌ر وه‌ک زۆربه‌ی کێشه‌که‌کانی دیکه‌ی ئه‌ورۆی ئێران، ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌تی نوهوم و ده‌هه‌م و ئه‌و ده‌ڵه‌ته به تاوانباری سه‌ره‌کی ئه‌و کێشه‌یه (کرین و فرۆشی پایان‌نامه)ده‌زانن و باس له‌وه ده‌که‌ن که هۆکاری بازارگه‌رمی و فرۆشتنی زۆری پایان‌نامه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا، به‌رنامه و پلانه‌کانی هه‌ڵه‌و و نابه‌جێکانی ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد بووه.
له‌و پیوه‌ندییه‌دا باس له‌وه ده‌که‌ن خانه‌نشین‌کردنی مامۆ‌ستایانی به‌ئه‌زموون له ده‌وڵه‌تی نۆهەم و ده‌یه‌م، نه‌که‌وتنه‌بواری جێبه‌جێ کردنی به‌رنامه‌ی پێنجه‌م (ده‌وڵه‌تی خاته‌می)، نه‌بوونی خه‌ڵق و خۆی ئاکادمیک و هه‌روه‌ها زۆر بوونی زانکۆکان له ده‌وڵه‌تی پێشوودا، هۆکاری سه‌ره‌کی بازار گه‌رمی و بڕه‌وی بازاری پایان‌نامه فرۆشی له ئێران دا بووه.
به بۆچوونی من و به چه‌ند هۆکارێک له خواره‌وه ئاماژه‌ی پێده‌که‌م، راستییه‌کانی بڕه‌وی کرین وفرۆشی پایان‌نامه له ئێران به پێچه‌وانه وته‌ی به‌رپرسانی رژیمه‌وه وسیستمی حاکم واته رژیمی کۆماری ئیسلامی به سه‌ر ئێران دا، هۆکاری ئه‌سلی ئه‌و کاره‌ساته‌یه (کرین وفرۆشی پایان‌نامه) و بۆته هۆی ئه‌وه که خوێندکار هیچ ئه‌نگیزه و دڵگه‌رمیکی نه‌بێت به دوای کاری پایان‌نامه‌که‌ی دا بڕوا و به هه‌ر قیمه‌ت و نرخێک بێت له بیری ئه‌وه دایه پایان‌نامه‌که‌ی ته‌واو بێت و نومره‌ی پێویست بۆ ده‌رچون له‌و قۆناغه به ده‌ست بێنێ.
-ئیدۆلۆژیک بوونی سیستمی کۆماری ئیسلامی: هه‌ر وه‌ک ئاگادارین سیستمی کۆماری ئیسلامی سیستمێکی داخراو و ئیدۆلۆژیکه و له سیستمه‌داخراوه‌کاندا به که‌می گرینگی به کاری تاک و خوێندکار ده‌ده‌ن، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌و کاره‌ی که لێکۆلینه‌وه‌ی له سه‌ر ده‌کرێ له چوارچێوه‌ی باوه‌ڕ و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و یا ئه‌وه‌ی که مه‌به‌ستی ده‌سه‌ڵات بێ پشتگیری و بایخی پێ بدرێ. بۆ وێنه له‌و پایان‌نامانه‌ی که تایبه‌ت به شه‌ری نێوان ئێران و عێراق که رژیم به ناوی \" دێفاع موقه‌ده‌س\" ناودێر کردوو پشتگیری مادی و مهعنهووی ده‌کرێ، ئه‌مه له حاڵێک دایه که کۆمه‌لگای ئه‌ورۆی ئێران به ده‌ست هه‌زاران کێشه و ئاریشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسی ده‌ناڵێنه و پێویسته گرینگی و بایخ به‌و رساڵانه و لێکۆلینه‌وانه بدرێ که له‌و پێوه‌ندییه ده‌نوسرێن و پشتگیری و یارمه‌تیده‌ری خوێندکار بن و خوێندکار دڵگه‌رم که‌ن که خۆی به دوای کێشه‌کان دا بڕوا و له ڕاو و بۆچوونی که‌ڵک وه‌رگرن، به‌ڵام به پێچه‌وانه له‌کۆماری ئیسلامی دا زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و پایان‌نامانه که خوێندکار له پێوه‌ندی به کێشه کۆمه‌لایه‌تی و ئابووری و سیاسی کاری له سه‌ر ده‌کا بایخ و گرینگی پێنادرێ و ئه‌و ئاخونده‌کان و که‌سانی سه‌ر به رژیم و باوه‌ر پێکراو‌ی خۆیانن که له سه‌رجه‌م کێشه‌کان دا قسه‌ی کۆتایی ده‌که‌ن.
-گرینگی نه‌دان به کاری لێکۆلێنه‌وه له ئێران دا: له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی به کاری ته‌حقیقی و لیکۆلینه‌وه زۆر به که‌می گرینگی ده‌درێو پایان‌نامه‌ش به عنوانی کارێکی ته‌حقیقی که خوێندکار باشترین کاتی ژیانی بۆ ته‌رخان ده‌کا له ئاکام دا دوای دیفاع‌کردن و گرتنی نومره‌ی پێویست،زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان ده‌چێته گوشه‌ی کتێبخانه‌کانی زانکۆ و تۆز ده‌خوا و ته‌نیا جار و بار خوێندکارانی دیکه وه‌ک سه‌رچاوه ده‌توانن که‌ڵکی لێوه‌رگرن، ده‌نا هیج بایخ و گرینگێکی ج له لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و چ له لایه‌ن کۆمپانیا و ئۆرگانه‌کانی ده‌وڵه‌تی پێنادرێ.
-ته‌رخان نه‌کردنی بودجه‌ی پێویست بۆ کاری لێکۆڵینه‌وه: هه‌ر چه‌ند ئامارێکی ده‌قیق و راسته‌قینه له به‌ر ده‌ست دا نییه که کۆماری ئیسلامی چه‌ندی بودجه‌ی وڵات بۆ کاری لێکۆلینه‌وه ته‌رخان ده‌کا، به‌ڵام به پێی هێندێک سه‌رچاوه، که‌متر له یه‌ک ده‌رسه‌دی بودجه‌ی وڵات بۆ کاری لیکۆلینه‌وه ته‌رخان ده‌کرێ و ئه‌و یه‌ک ده‌رسه‌ده‌ش چۆن ته‌رخان ده‌کرێ دیار نییه و پایان‌نامه‌ش وه‌ک کارێکی لێکۆلینه‌وه هیج پشتگیرێکی مادی لێناکرێ و ته‌نیا به‌شێکی که‌م له‌و پاره‌یه‌ی که خوێندکار بۆ کار و نووسینی پایان‌نامه‌که‌ی خه‌رج ده‌کا له لایه‌ن زانکۆوه پێی ده‌درێته‌وه.
-نه‌بوونی ئامار و داتای پێویست و هاوکاری نه‌کردنی ئیداره و ئۆرگانه‌کانی حکومه‌تی له گه‌ڵ لیکۆله‌ر یه‌کێکی دیکه له کێشه‌کانی که ده‌بیته هۆی ئه‌وه که خوێندکار به دوای کاری پایان‌نامه‌ی دا به تایبه‌ت له زانسته مرۆڤییه‌کاندا نه‌ڕوا، نه‌بوونی ئامار و داتای پێویست و هاوکاری نه‌کردنی ئیداره‌کان و ئۆرگانه‌کان له گه‌ڵ لێکۆله‌ره، که به هۆکار گه‌ڵێکی زۆر وه‌ک ئه‌منییه‌تییه، نه‌هێنی‌بوون، ئاماده نیین زانیاری بده‌ن به خوێندکار و که‌سی لێکۆله‌ر. هه‌ر ئه‌وه ده‌بێته هۆی ئه‌وه که خویندکار عاجز بێت و داوای چه‌ند جار سه‌ردان بۆ ناوه‌نده‌کان و ئیداره‌کان و نه‌کردنی هاوکاری، له درێژدان به کاره‌که‌ی سارد بێته‌وه و به هه‌ر نرخێک و ئه‌گه‌ر هه‌زینه‌یه‌کی زۆری بوێ، ئاماده‌یه زوو کاره‌که‌ی بۆ راپه‌رێن و په‌نا بۆ کرینی پایان‌نامه به‌رێ.
-مه‌دره‌ک گه‌رایی: ئه‌ورۆکه له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی زۆرتر گرینگی ده‌درێ به مه‌دره‌ک نه ئاستی زانیاری خوێندکار و هه‌ر ئه‌وه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌که که خوێندکار به زوویی و به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت به زووترین کات پایان‌نامه‌که‌ی ته‌واو کات و به دوای ژیانی دا بڕوات و کارێک په‌یدا کات.
وته‌ی کۆتایی: راستییه‌کانی بڕه‌وی کرین وفرۆشی پایان‌نامه له ئیران به پێچه‌وانەی وته‌ی به‌رپرسانی رژیمی ئیسلامی ئیرانه و به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی وا باشتره به جێی ره‌خنه گرتن له ده‌وڵه‌ته‌کانی پێشوو و هێنانه گۆڕێی هێندیک هۆکاری بێ‌بنه‌مای بۆ بڕه‌وی کرین و فرۆشتنی پایان‌نامه، ئاوڕیکله راستییه‌کانی که بوونه‌ته هۆکاری زۆرتری کرین و فرۆشی پایان‌نامه که تا راده‌یه‌کد زۆر له سه‌ری ئاماژه‌ی پێکراوه بده‌نه‌وه و به شیوه‌ی پراکتیک و عه‌مه‌لی، هه‌نگاوی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و کاره‌ساته که به‌رۆکی کۆمه‌ڵگای عیلمی و ئاموزشی ئێرانی گرتۆته‌وه هه‌ڵێنه‌وه.
ئەم بابەتە روانگەی نووسەرەکەیەتی و ئاژانسی کوردپا لەمەڕ ناوەرۆکەکەی بەرپرسیار نییە.