دەبێ پشتیوانی لە ڕاسانی نوێی رۆژهەڵات بکرێت
21:00 - 2 گەلاوێژ 2716
Unknown Author
شەماڵ بۆکانی
بەیاننامەو هاوخەمی وسۆز دەربڕین هەرچەند لە شێوەیی کرداری سیاسیدا جێگەی بایەخە ، بەڵام ئەمانە نابنە پشتیوانی ڕاستەقینەی ڕاسانی نوێی ڕۆژهەلات و ناکرێت هەروا بە ئاسایی چاوەڕیی هەواڵی دڵتەزێنی شەهیدبوونی لاوانی رۆژهەلات بکەین و بەڕاگەیاندراوێکیش مەترسی کۆماری ئیسلامی و هێرش بۆ سەر بارەگای پارتەکانی رۆژهەلاتی لە ناو خاکی باشووری کوردستاندا ئیدانە بکەین ، دەبێت ئەم مەترسییە بەلەبەرچاوگرتنی سیاسەتی دووجەمسەری هەرێمی کوردستان و ترسی تیرۆر وڕفاندنی دووبارەی خەباتکارانی ڕۆژهەڵاتی لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە زۆنی سەوزونیلیدا بەهەند وەربگیرێت و پشتیوانی وڵاتانی زلهێز لە ناوچەکەدا بۆ ئەوشۆڕشەچەکدارییەی هاتۆتە ئاراوە بخەینە خاڵی دووای سفرەوە .
هەموومان ئاگادارین دوو جەمسەری سیاسەتی ئیمپریالیستی لە شیوەی ئابوریدا زۆر پەیمان وخاڵەکانی یاسایی دیپلۆماسی دەخاتە ژێر پۆستاڵەوەو ئەگەر بڕیارێکیش لە شیوەیی پشتیوانی سەربازی درابێت ئەوا بە باشووری کوردستان دراوە ، واتە سیاسەت لە سەرتیوریکی ڕاسیۆنالیزمی بکەنە پیشەوبەس خۆتان بەپەڕتوک و یاساکانی دەسەڵاتی خەیاڵی هەڵواسن و باوەڕتان وابێت مەیدانی کردەوە یاسا دەچەسپێنێت ، لەبەر ئەوەی بەوتێگەیشتنەی کە یاسایەک لە لای نوێنەری خوداوە لەسەر زەوی پەیڕەو بکرێت نەگۆڕەو باوەڕ بە خەباتی مەدەنی کە ئێستاکەش نایزانن مانای چییەو لە ئەسڵدا ئەو جەماوەرەی کە دەبێت لەناوخۆدا پشتیوانی لە خەباتی سەردەمیانە بکات وداوای ئازادی ومافی یەکسانی بکات دەبێت بچێتە بازنەی خەباتی نافەرمانی مەدەنی و چاوەرێی ئیزنی حکومەتێکی توتالیتەری تیوکراسی نەبێت کە بێتە سەرشەقام و داواکانی خۆی بەگوێی ناوەندەکانی مافی مرۆڤ بەگەێنێت و داوای مافی چارەی خۆنوسین بکات . لە ئەسولی سیاسەتدا کاتێک ئیزندارا جەماوەرلە دەسەڵاتێکی دیکتاتۆریدا ڕێپێوان بکەن بۆ مافی ڕەوا، واتە لۆژیکی دەسەڵات ئاوێتەی بیرۆکەو خواستەکانی کۆمەلگا بووەو ناتواندرێ وەک داوایەکی رەوا ئەژمار بکرێت . بەم تێگەیشتنەوە زۆر بە ڕاشکاویسەرکردەکانی ئەحزابی ڕۆژهەلاتی بێجیاوازی دەخەمە بەردەم ویژدانی مێژوویەکی خوێناوی لەخوێنی کوڕان وکچانی شەهیدی هەژارانی ولاتەکەم . داوایان لێدەکەم جڵەوی ئەسپی سەرکێشی خۆبەزلزانینی خۆتان کەمێک شل کەنەوەو ئیتربەس گەمە بەمێشک و ئیحساسی پاکی نیشتمان پەروەران بکەن . لە دەستدانی ئەم هەلە بۆ ڕاسانی رۆژهەلات و پشتیوانی نەکردنی پەڵەیەکی ڕەش دەخاتە ناوچاوانتانەوە و دڵنیام ڕوناکبیران و ئەمەکناسانی خوێنی شەهیدان ڕیسوای مێژووتان دەکەن و ڕابوواردنەکانی ئەوروپاو غارە فڕۆکەکانتان کە چەندین ساڵە نەیتوانی یەک لۆبی بۆ کەیسی خەباتی ڕۆژهەلات بکاتە پشتیوان دەبنە بەڵگەنامەی مەحکەمەی ویژدانی گەڵ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان . هەرچەند نابێت لە بیرمان بچێت کە پارتی ئازادیی کوردستان لە رێگەی هەڵۆکانی ئازادیی کوردستان – ڕۆژهەڵات – ڕۆڵی یەکەمی لە بووژانەوەی خەباتی چەکداری دا بووەو ئێستاش هەیە ، بەلام بەحەق قورسایی ئەم ڕاسانە لە ئێستادا لە سەرشانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانەو کەس ناتوانێ نکۆڵی لێبکات .
هەرچەند لە لایەن کەسان و چەند لایەنێک ڕەخنە لە شیوەیی بەڕێوەبردنی چالاکیەکانیان گیراوە ، ڕەنگە ئەوە لە جێگەی خۆی دابێت و منیش هاوڕام بەڵام ئەمە نابێتە هۆکارێک بۆ پاڵپشتی نەکردن بە شێوەیی کرداری . حەق وایە ئایدیا و بۆچوونە تیوریەکان وهەڵەکانی ڕابردوو لە هەرکام لە شێوەکانی سیاسی وچەکداری و ڕیکلامی بخرێنەلاوە .
واتە بەزوترین کات یاسایەکی ئەمنی سیاسی بۆ پێکهێنانی هێزی هاوبەش بنوسرێتەوەو خەباتی چەقبەستوی ڕۆژهەڵات لەسەر خاڵەهاوبەشەکانی ڕاسانی نوێ خۆی ساغ کاتەوەوجەماوەری رۆژهەڵاتیش چێژ لە ئازادی ببینن .
دڵنیاشم رۆژهەلات پشتیوانمان دەبێت و یەکگرتنمان دەبێتە خاڵێکی وەرچەرخان بۆڕووانینی نوێی دیپلۆماسیەتی جیهانی لە بوواری بەرژەوەندی هاوبەشی ئابوری سیاسی و هەولێریش سەرچاوەو پێگەی قونسولی وڵاتانی خاوەن بڕیارەو غارەفڕۆکەشمان کەمدەبیتەوە .
ناوەرۆکی ئەم بابەتە روانگەی نووسەرەکەیەتی و ئاژانسی کوردپا لێی بەرپرسیار نییە.