دێمۆکراسی و هاوسه‌نگی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌له‌ئێران
15:03 - 31 خاکەلێوه 2714
Unknown Author
ئه‌فشین ئیسماعیلی
یه‌كێك له‌پێشمه‌رجه‌كانی سه‌قامگیركردنی دێمۆکراسی له‌وڵاتێكدا په‌یوه‌سته‌به‌چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندی نێوان ده‌وڵه‌ت و هاووڵاتیانی. لێره‌دا پرسیارێك دێته‌ئاراوه‌كه‌ئایا چۆنیه‌تی ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ده‌توانێت پرسی دێمۆکراسی له‌وڵاتێكدا جێیه‌جێ بكات؟
ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه‌ده‌سته‌واژه‌یه‌كی كۆن و به‌سه‌رچوو نییه، به‌ڵكو له‌سه‌رده‌می مۆدێرن و به‌جیهانیبوونیش دا زه‌ق و جێی باسه. هه‌رچه‌نده‌به‌جیهانیبوون به‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌ك له‌دژی ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه‌ده‌زانرێت، به‌ڵام چه‌مكی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام باو و رۆڵێكی سه‌ره‌كیشی هه‌یه‌له‌پاراستنی سنووره‌كان و سیسته‌می نوێی جیهانیدا.
به‌ڵام لێره‌دا زۆرتر پێده‌چی ئه‌وه‌پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌بێت كه‌تووشی قه‌یران بووبێ. پێكهاته‌یه‌ك كه‌ده‌توانرێت پێی بوترێت ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌ی وێكچوو ( ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ن كه‌ته‌نیا له‌یه‌ك نه‌ته‌وه‌له‌ناو هه‌رێمێكی جوگرافیایی دیاریكراو پێكدێن وه‌كوو ژاپۆن، ئه‌ڵمانیا، پورتوگال و هتد) و ناوێكچوو ( ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ن كه‌له‌چه‌ند نه‌ته‌وه‌ی جیاواز له‌هه‌رێمێكی جوگرافیایی دیاریكراو پێكدێن وه‌كو سویسرا، ئێران و ئێراق. ئایا وێكچوون و ناوێكچوونی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك كارێگه‌ری ده‌بێ له‌سه‌ر پێكدادان و ناكۆكییه‌كان له‌وڵاتێكدا؟
له‌م وتاره‌دا به‌شێوه‌یه‌كی كورت باس له‌هۆكاره‌كانی هه‌بوونی ناكۆكی و جه‌نگ له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست (به‌تایبه‌تی ئێران) ده‌كه‌ین به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی رۆژئاوا. لێره‌دا وڵامێك بۆ ئه‌و پرسیاره‌ده‌بینینه‌وه‌كه‌ئایا له‌وڵاتانیك وه‌كو ئێران كه‌نه‌ته‌وه‌ی جیاوازی تێدا ده‌ژێت یه‌دێمۆکراسی بوون ده‌توانێت ئه‌م وڵاتانه‌به‌ره‌و ئارامی و ئاشتی به‌رێت و كورد ده‌توانێ خۆی له‌چوارچێوه‌ی ئێرانێكی دیموكراتدا ببینێته‌وه‌یاخود ده‌بێت بیر له‌هه‌ڵبژاردنی رێگه‌چاره‌یه‌كی تر بكاته‌وه؟
ناسیۆنالیزمی ئه‌تنیكی
یه‌كێك له‌به‌ربه‌سته‌سه‌ره‌كییه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی به‌دێمۆکراسی بوونی وڵاتێك و سه‌رهه‌ڵدانی دێمۆکراسییه‌كی سه‌قامگیر له‌وانه‌یه‌جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌تنیكی و ئایینی بێت له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م وڵاته‌دا. ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی دروستكردنی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌له‌وڵاتێكی فره‌نه‌ته‌وه‌له‌سه‌ر بنه‌مای ناسیۆنالیزمی ئه‌تنیكی بێت، به‌و مانایه‌كه‌یه‌ك زمان، یه‌ك كلتوور، یه‌ك ئایین و یه‌ك نه‌ژاد باڵا ده‌ست بێت ئه‌وا قه‌واره‌ی سیاسی و یاسایی ئه‌م وڵاته‌هه‌رده‌م له‌مه‌ترسیدا ده‌بێت. له‌م شێوازه‌ی ناسیۆنالیزمدا، مافه‌مه‌ده‌نییه‌كان و ئازادییه‌كانی تاك یه‌كێك له‌بنه‌ڕه‌تیترین خاڵه‌كانی ده‌ستووری بنچینه‌یی ئه‌و وڵاته‌نابێت و زۆرتر پێداگری له‌سه‌ر مافه‌كانی كۆمه‌ڵ (گشت) ده‌كرێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌شێوازێك داده‌نرێت بۆ سنوورداركردنی مافی تاك و هه‌ڵاواردنی كه‌مینه‌كان به‌و بیانوویه‌كه‌خزمه‌ت به‌خۆشگوزه‌رانی و ئاسایشی گشتی ده‌كرێت.
ئێران و ئێراق دوو نموونه‌ی له‌بارن بۆ ئه‌م شێوازه‌له‌ناسیۆنالیزم.
ئێراق تاكو ساڵی ٢٠٠٣ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ناسیۆنالیسته‌عه‌ره‌به‌سوونییه‌كان دابوو و په‌یڕه‌وی له‌ئایدۆلۆژیای له‌ناوبردن و ئه‌سیملیه‌كردنی نه‌ته‌وه‌كانی تری ئه‌م وڵاته‌ده‌كرد. سه‌دام حوسێن، خۆی به‌رێبه‌ری گووتاری ناسیۆنالیستی دامه‌زاراندنی وڵاتێكی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو بۆ هه‌موو عه‌ره‌به‌كان ده‌زانی و به‌سه‌ركوتكردنی كورد له‌باكووری ئێراق و شیعه‌كان له‌باشوور ئێراق، شه‌رعیه‌تی به‌ده‌سه‌ڵاتداری خۆی ده‌به‌خشی.
ده‌رئه‌نجامی ئه‌م شێوه‌حكوومه‌تدارییه‌به‌روونی له‌قوولبوونی كه‌لێنی ناكۆكی و ركابه‌رایه‌تی نێوان نه‌ته‌وه‌كانی ئێراق له‌پاش سه‌دام ، ده‌بینرێت. كه‌كێشمه‌كێشی نێوان نه‌ته‌وه‌كانی ئێراق ئه‌م وڵاته‌یان كردووه‌به‌دۆزه‌خێك بۆ هاووڵاتیانی و ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه‌له‌داهاتوودا قه‌واره‌ی ئێراق له‌بری دێمۆکراسی، لێكتێگه‌یشتن و یه‌كگرتوویی به‌ره‌و لێكدابران و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی به‌رێت.
له‌كۆمه‌ڵگای فره‌نه‌ته‌وه‌یی ئێرانیش، داپلۆقان و سه‌ركوتی كه‌مینه‌سیاسی، كلتووری و ئایینییه‌كانی ، یه‌كێك بووه‌له‌ئه‌جێندا سه‌ره‌كییه‌كانی حوكمرانانی ئێران له‌سه‌رده‌مه‌جیاوازه‌كاندا. ناسیۆنالیزمی ئه‌تنیكی به‌شێوه‌كی روون له‌پێكهاته‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی فارس‌دا له‌به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌كانی تر ده‌بینرێت.
كه‌لێنی نێوان پێكهاته‌كان، به‌رده‌وامی دیكتاتۆریه‌تی فه‌رمانره‌وایان له‌دژی كه‌مینه‌كان و زه‌وتكردنی مافه‌كانی ئه‌وان، له‌وانه‌یه‌داهاتووی سیاسی ئێرانیش به‌ره‌و داهاتوویه‌كی وه‌كو ئێراق به‌رێت و ناكۆكییه‌ئه‌تنیكییه‌كان قوڵتربكات.
دیموکراسی وەکو ئەلتەرناتیڤێک
جیاوازی سه‌ره‌كی نێوان ده‌وڵه‌ته‌دیموكرات و دیكتاتۆره‌كان له‌وه‌دایه‌كه‌له‌وڵاته‌نادیموكراته‌كان هیچ پێویستییه‌ك به‌رێككه‌وتنی پێشتر له‌مه‌ڕ شووناسی جوگرافیایی ده‌وڵه‌ت نییه‌و هێزه‌جوداییخوازه‌كان به‌پشت به‌ستن به‌هێزی چه‌كداری سه‌ركوت ده‌كرێن. وه‌به‌پێچه‌وانه‌وه‌له‌وڵاته‌دیموكراته‌كاندا رێككه‌وتنێك له‌نێوان نه‌ژاده‌جیاوازه‌كانی پێكهێنه‌ری ئه‌م وڵاته‌دا هه‌یه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت‌و گرووپێكی ئه‌تنیكی له‌وڵاتێكی دیموكرات، مه‌شرووعییه‌تی ده‌وڵه‌ت و جوگرافیایی قه‌بووڵ نه‌كه‌ن، ئه‌وا دێمۆکراسی و یه‌كگرتوویی وڵات ده‌كه‌وێته‌قه‌یرانه‌وه.
كه‌واته، شووناسێكی نه‌ته‌وه‌یی یه‌كگرتووو به‌هێزی گشتی گه‌ره‌نتیده‌ری ده‌وڵه‌تێكی پلۆرالیستی و دیموكراته‌كه‌ماف و پشتگیرییه‌یاساییه‌كانی تێدا دابین بكرێت. به‌ڵام له‌وڵاتێكی وه‌كو ئێران به‌پشت به‌ستن به‌دێمۆکراسی ئایا كێشه‌ی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌له‌م وڵاته‌چاره‌سه‌ر ده‌بێت؟ یاخود ده‌توانین پرسیاره‌كه‌به‌شێوه‌یه‌كی تر بكه‌ین كه‌ئایا دێمۆکراسی ده‌توانێت ببێته‌هۆكاری ئاشتی و ئارامی و سه‌قامگیری له‌گه‌ڵ نه‌بوونی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌یه‌كی وێكچوو و هاوسه‌نگ له‌و وڵاته‌دا؟
پرۆسه‌ی بوون به‌دێمۆکراسییه‌كی لیبرال له‌ئێرانێكدا كه‌خوازیاری به‌دێمۆکراسیبوون بێت، كه‌زۆربه‌ی دژبه‌رانی حكوومه‌تی ئێستاكه‌ی ئێران هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌چه‌مكه‌كانی مافی مرۆڤ و دێمۆکراسی تێدا خۆی ببینێته‌وه‌شتێكی دژوار‌و جێگه‌ی مشت و مڕه. هه‌روه‌كو وتمان ئێران وڵاتێكه‌كه‌ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌یه‌كی لێكچوو و هاوسه‌نگی نییه، به‌و مانایه‌كه‌وه‌كو هه‌ندێك له‌لیبرال دێمۆکراسییه‌كانی رۆژئاوا ( وه‌كو ئه‌ڵمانیاو دانیمارك) له‌یه‌ك نه‌ته‌وه‌پێكنه‌هاتووه‌و پێكهاته‌یه‌كی زۆرتر وه‌كو به‌ریتانیا، هیندستان و ئێراقی هه‌یه. له‌وڵاتێك كه‌هاوسه‌نگییه‌ك له‌نێوان ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه‌كه‌ی نه‌بێت، له‌وانه‌یه‌دێمۆکراسی به‌پێچه‌وانه‌ی ئاكامه‌كانی، ببێته‌هۆی لاوازی حكومه‌ت و بژارده‌كانی، كه‌كلیلی سه‌ره‌كین له‌پرۆسه‌ی ئاشته‌وانی ناوچه‌یی دا.
له‌وانه‌یه‌له‌و ماوه‌یه‌ی كه‌ده‌وڵه‌تێكی دیكتاتۆر تێیدا ده‌گوازرێته‌وه‌به‌ره‌و دیموكراتیه‌ت، گرووپه‌ناسیۆنالیست و رادیكاله‌كان كه‌پێشتر له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه‌كه‌وتبوونه‌ژیر چه‌وسانه‌وه‌و هه‌ڵاواردن، ده‌سه‌ڵات بگرنه‌ده‌ست.
وه‌له‌وانه‌شه‌ئۆپۆزسیۆنی نیۆخۆش له‌رێگه‌ی هاندانی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی پێگه‌ی سیاسی و ئایینی خۆی له‌نێو جه‌ماوه‌ردا به‌هێزبكه‌ن و له‌ئه‌نجامدا خوازیاری داخوازی جیاواز بن له‌ده‌سه‌ڵات و بژارده‌سیاسییه‌كانی وڵات.به‌م شێوه‌یه‌دێمۆکراسی له‌وانه‌یه‌نه‌توانێت درزه‌ئه‌تنیكییه‌كان چاره‌سه‌ر بكات و زۆرتر ببێته‌هۆی زیادبوونی كێشمه‌كێش و ببێته‌هۆكارێكیش بۆ دژایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی له‌لایه‌ن گرووپ و نه‌ته‌وه‌جیاوازه‌كانی ئێرانه‌وه و ئه‌وان به‌ره‌و جیابوونه‌وه‌و سه‌ربه‌خۆیی هانبدات. له‌ئه‌نجامدا ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیش بۆ پاراستنی یه‌كگرتوویی قه‌واره‌ی وڵات كه‌ڵك له‌سوپا وه‌رگرێت بۆ له‌ونابردنی هێزه‌ئازادیخواز ه‌كان و ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌ك ژێرپێ خستنی دێمۆکراسییه.
یه‌كێك له‌نۆرمه‌سه‌ره‌كییه‌كانی دێمۆکراسی بریتییه‌له‌گواستنه‌وه‌ئاشتیخوازانه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌پارتێكه‌وه‌بۆ پارتێكی تر به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و به‌شداری دادپه‌روه‌رانه‌ی پارته‌كانه‌له‌هه‌ڵبژاردندا. یه‌كێكی تر له‌كێشه‌كانی به‌رده‌م دێمۆکراسی له‌وانه‌یه‌نه‌بوونی باوه‌ڕی سیاسی بێت له‌لایه‌ن لایه‌نه‌جیاوازه‌كاندا.
له‌كۆمه‌ڵگایه‌كی فره‌نه‌ته‌وه‌یی وه‌كو ئێران، ترس له‌ده‌ست به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات داگرتن له‌لایه‌ن پارتێك یاخود نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌به‌رامبه‌ر لایه‌نه‌كانی تردا، له‌وانه‌یه‌ببێته‌هۆی ئه‌وه‌یكه‌لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات نه‌بێت. ئه‌م شێوه‌یه‌له‌ناباوه‌رَی و هه‌ستی نه‌بوونی ئاسایش سه‌باره‌ت به‌داهاتووی وڵات، هۆكارێكه‌بۆ كێشانی ده‌وڵه‌ت به‌ره‌و دیكتاتۆری و تۆتالیتاریه‌ت. نموونه‌ی ئه‌م شێوه‌یه‌له‌كێشمه‌كێش و ناكۆكییانه‌به‌شێوه‌یه‌كی روون و ئاشكرا له‌وڵاتانێكی وه‌كو ئێراق، ئه‌تیۆپیا، نیجیریا، چاد، به‌حرێن و سریلانكا ده‌بینرێت.
پسپۆرانی بواری سیاسی بۆ ده‌ربازبوون له‌و سیناریۆیانه، فیدرالیزمیان پێشنیار كردووه. فیدرالیزم، به‌بڕوای زۆربه‌ی پسپۆرانی زانستی سیاسی گونجاوترین شێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارییه‌له‌وڵاته‌فره‌نه‌ته‌وه‌یی و كلتوورییه‌كان. فیدرالیزم شێوازێكی حكوومرانییه‌كه‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌نێوان ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی و یه‌كه‌بچووكتره‌كانی حكوومی دابه‌شكراوه. له‌ده‌ستووری وڵاته‌فیدرالییه‌كان جگه‌له‌ئه‌تیۆپیا مافی جیابوونه‌وه‌به‌ره‌سمیه‌ت ناناسرێت، به‌ڵام هیچ گه‌ره‌نتییه‌كیش بۆ جیانه‌بوونه‌وه‌ی هه‌رێمه‌پێكهێنه‌ره‌كانی حكوومه‌تێكی فیدرالیش نییه‌وه‌كو دابه‌شبوونی كۆماری فیدرالی یوگوسلاڤیا. هه‌رچه‌نده‌سیسته‌می فیدرالیزم له‌ئێراندا به‌چاره‌سه‌ر و گه‌ره‌نتییه‌ك داده‌نرێت بۆ پاراستنی مافی كه‌مایه‌تییه‌كان و له‌لایه‌ن زۆربه‌ی كه‌مایه‌تییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه‌پشتیوانی لێده‌كرێت ، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتیش‌دا دژایه‌تیشی ده‌كرێت. به‌بڕوای پان ئێرانیست و ناوه‌ندخوازه‌كان ئةوا فیدرالیزم، ته‌نیا بیانووو رێگه‌خۆشكه‌ره‌ێكه‌كه‌له‌لایه‌ن كه‌مایه‌تییه‌كانه‌وه‌پێشنیار ده‌كرێت بۆ دابه‌شكردنی ئێران و جیابوونه‌وه‌لێی.
به‌م شێوه‌یه، به‌دیموكراتیبوون له‌وانه‌یه‌دابه‌شبوونی پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌ت، به‌تایبه‌تی ده‌وڵه‌تانێك كه‌خاوه‌نی حكوومه‌تێكی ناوه‌ندی لاوازن ( ئێرانی فیدراڵ، یان ماوه‌ی گواستنه‌وه‌وڵات به‌ره‌و دێمۆکراسی) یان كێشمه‌كێشی ناوچه‌یی و ئه‌تنیكی لێبكه‌وێته‌وه. له‌به‌ر ئه‌مه‌بژارده‌و سیاسه‌تمه‌دارانی ئێران له‌نێوان دوو ئیختیاری پاراستنی قه‌واره‌ی وڵات و دیموكراسی، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه ئیختیاری یه‌كه‌م هه‌ڵده‌بژێرن.