دێموکراسی له‌پاڕادۆکسی خۆیدا
12:53 - 26 خەرمانان 2713
Unknown Author
وهاب یوسفی
دێموکراسی که‌له‌چوار چێوه‌ی وشه‌دا خه‌ڵک و حکوومه‌ت گرێدراوی یه‌کتری ده‌کات، په‌یوه‌ندی نێوان خه‌ڵک و حکومه‌ت چۆن پێکده‌هێنێ و مافه‌کانی خه‌ڵک له‌گۆمه‌ڵگادا چۆن ده‌چه‌سپێنێ و مانا گشتییه‌که‌ی خۆی چۆن ده‌گه‌یه‌نێت؟
خه‌ڵک و حکومه‌ت پێکهاته‌ی واژه‌ی دێموکراسینه‌و له‌شرۆڤه‌ی سیاسیش‌دا، دێمۆکراسی به‌حکوومه‌تی خه‌ڵک به‌سه‌ر خۆیدا تاریف کراوه. به‌ڵام ئه‌و شێوه‌حکومه‌ته(حکومه‌تی خه‌ڵکی) چۆن به‌دی دێت و به‌ڕێوه‌ش ده‌چێت؟ له‌هه‌ر سه‌رده‌مێکدا به‌شێوه‌یه‌ک لێکدانه‌وه‌له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌کراوه‌و له‌چوار چێوه‌ی عه‌قڵییه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندییه جیاوازه‌کاندا ڕاڤه‌ی له‌سه‌ر کراوه. سه‌ره‌ڕای گشت ئه‌و وڵاتانه‌ی که‌هه‌ڵبژاردن تێیاندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به‌مافی ده‌نگدان کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له‌حکومه‌تداریدا شه‌ریک و به‌شدار ده‌که‌ن، ده‌سه‌ڵاته‌دیکتاتۆره‌کانیش له‌گوتاریاندا به‌ناوی خه‌ڵک و نیشتمان حوکم ده‌گێرن و ته‌نیا به‌ڕێگای به‌کارهێنانی وشه‌ی \"خه‌ڵک\"، خۆیان به‌حکومه‌تی خه‌ڵکی ده‌ناسێنن. به‌ڵام چون خه‌ڵک له‌ڕیفڕاندۆمه‌کاندا مافی به‌شداری کردنیان پێده‌درێت، یان چون وشه‌ی خه‌ڵک له‌زاری ده‌سه‌ڵاتداراندا دێته‌ده‌ره‌وه، ده‌تواندرێ بگوترێ که‌حکومه‌ت دێموکراتیکه؟
ئه‌گه‌ر چی چه‌مکی دێموکراسی له‌دایکبووی عه‌قڵییه‌تی سه‌رده‌می کۆنه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ گه‌شه‌سه‌ندنی شعووری مرۆڤ گه‌لێک گونجاوتر بیری لێکراوه‌ته‌وه‌و ریفۆرم له‌به‌کارهێنانیدا کراوه. ئایینێکان، کۆمۆنیسته‌کان، لیبراله‌کان،... به‌شێوه‌ی جیاواز له‌یه‌کتری لێکدانه‌وه‌یان له‌سه‌ر دێموکراسی هه‌یه‌و به‌و پێیه‌ش سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداره‌تییان تایبه‌تمه‌ندییه‌تی خۆیانی هه‌یه. هه‌نووکه‌له‌زۆربه‌ی وڵاتانی دونیادا پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له‌چوارچێوه‌ی سیسته‌مه‌جیاوازه‌کاندا مافی ده‌نگدانیان پێده‌به‌خشرێت. ئه‌گه‌رچی یه‌کێک له‌بنه‌ماکانی دێموکراسی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه، به‌ڵام ته‌نیا به‌خشینی مافی ده‌نگدان به‌کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک هیچ به‌و مانایه‌نییه‌که‌حکومه‌ت ته‌واو دێموکراتیکه‌و ماف و ئازادییه‌کانی خه‌ڵک ده‌سته‌به‌ر ده‌کات. هه‌ر چه‌نده‌ش که‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌وڵاتاندا به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ده‌ستووری وڵاته‌که‌چه‌ندی و چلۆنایه‌تی ماف و ئازادییه‌کانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک دیاری ده‌کات و حوکمی له‌سه‌ر ده‌دات.
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له‌دیاریکردنی ده‌ستووری وڵات‌دا چه‌نده‌کاریگه‌رن و ئه‌و ده‌ستووره‌ش چه‌نده‌ماف و ئازادییه‌کان ده‌پارێزێت؟ بێگومان هه‌ر وڵاتێک فه‌رهه‌نگ و بیروبۆچوون و کولتور و دابونه‌ریتگه‌لێک تێیدا جێیان گرتووه‌که‌مێژوویه‌کی دوور و درێژیان پێک هێناوه‌و‌بوونه‌ته ڕێچکه‌یه‌کیش بۆ سه‌رچاوه‌ی عه‌قڵییه‌ت. دێموکراسی که‌به‌حکومه‌تی خه‌ڵک به‌سه‌ر خۆیدا ناوزه‌د کراوه‌و به‌ڕێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ش ده‌ست پێده‌کات، بێگومان له‌وڵاتانی دواکه‌وتووی وه‌ک ئه‌فغانستان و پاکستان و...، ناتوانێ به‌رهه‌می وه‌ک وڵاتانی پێشکه‌وتووی سۆئێد و نۆروێژ و... بێنێته‌ئاراوه. کولتور و داب و نه‌ریته‌داخراوه‌کان زۆر به‌زه‌حمه‌ت واز له‌کۆنگه‌رایی ده‌هێنن و هه‌نگاو به‌ره‌و پێشکه‌وتن ده‌هاوێژن. هه‌ر بۆیه‌هیچ جێگای دڵخۆشیش نییه‌که‌ئه‌گه‌ر له‌وڵاتانی دواکه‌وتوودا، دیاری کردنی ده‌سه‌ڵات و سه‌رجه‌م بابه‌تی په‌یوه‌ندار به‌ڕیفراندۆمه‌کان له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکه‌وه‌به‌ڕێوه‌بچێت و بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت. دێموکراسی که‌به‌پێچه‌وانه‌ی سیسته‌می مۆناڕشیسته‌کان خه‌ڵک مه‌زنی دێنێته‌گۆڕێ، به‌ڵام به‌دوو هۆی سه‌ره‌کییه‌وه‌ناتوانێ مانا گشتییه‌که‌ی خۆی بگه‌یه‌نێت و پاڕادۆکسی پێده‌کرێت: ١-عه‌قڵییه‌تی دیکتاتۆرانه ٢-هه‌لۆمه‌رجی دیکتاتۆرانه.
له‌کاتێکدا بیروڕای گشتی دڵیان به‌به‌هاری عه‌ره‌بی خۆش کردبوو، به‌کۆتایی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆرییه‌ت و سه‌ره‌تای دێموکراسیان ده‌زانی، به‌ڵام دیتمان که‌به‌هۆی دواکه‌وتوویی عه‌قڵییه‌تی زۆرینه‌یه‌کی خه‌ڵکه‌وه‌دێموکراسی پارادۆکسی پێکراو دیکتاتۆرییه‌تی ئایینی لێی که‌وته‌وه! ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆرانه‌ی ئایینی‌که‌بێجگه‌له‌خۆی هیچ لا‌یه‌نێکی دیکه‌به‌ڕه‌وا نازانێ و زۆر به‌توندوتیژی حوکمه‌کانی ده‌سه‌پێنێ، نه‌ته‌نیا هیچ پێشکه‌وتنێکی لێ چاوه‌ڕوان ناکرێ، به‌ڵکو ڕگرسیڤانه‌کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و دواه‌ش‌ده‌گێرێته‌وه. له‌چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆرییه‌تی ئایینی‌دا دێموکراسی بێمانایه‌و نه‌ته‌نیا خه‌ڵک له‌دیاری کردنی چاره‌نووسیاندا زۆر بێده‌سه‌ڵاتن، به‌ڵکو ماف و ئازادییه‌کانیش سنووردار ده‌بن.
ئایین که به‌په‌یامی خودا(الله) بۆ مرۆڤ داده‌ندرێ و چوارچێوه‌یه‌کی دیاری کراوه‌بۆ ژیان و یاساکانیشی نه‌گۆڕه، ئه‌و مافه‌به‌مرۆڤ ڕه‌وا نابینێ که‌گومان له‌کار و په‌یامی خوداکه‌یدا بکات و له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ئاییندا زۆر دێموکراتیکانه‌و به‌بیری ئازاده‌وه، بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆیدا بدات! له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه دێموکراسیش به‌و مانایه‌نییه‌که‌دیکتاتۆرییه‌ت بێنێته‌ئاراوه‌و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له‌دیاری کردنی چاره‌نووسیاندا بێ کاریگه‌ر بکات. ئه‌گه‌ر چی دێموکراسی سیسته‌مێکی تایبه‌ت نییه‌و ته‌نیا هه‌لومه‌رجێکی ئازادانه‌ده‌خولقێنێ و بیروبه‌یان سه‌ربه‌ست و ده‌رگا داخراوه‌کان به‌ڕووی گۆڕانکارییه‌کان کراوه‌ده‌کات، به‌ڵام عه‌قڵییه‌تی ئایینی و به‌رژه‌وه‌ندیخوازانه‌یه‌که‌دێموکراسی ده‌مرێنێت و سیسته‌می توتالیتێر و دیکتاتۆرانه‌ده‌خولقێنێت و گۆڕانکاری ئاسته‌م و ده‌سه‌ڵاتیش قه‌تیس ده‌کات.
عه‌قڵییه‌تی دیکتاتۆرانه که‌له‌ئاکامی بیرته‌سکی و به‌رژه‌وه‌ندی خوازی تایبه‌تی و کۆنه‌په‌ره‌ستییه‌وه‌دێته‌ئاراوه، دێموکراسی له‌چوارچێوه‌ی خواسته‌کانی خۆیدا به‌شێوه‌یه‌ک فۆرمالیته‌ده‌کات تا بتوانێ سه‌رجه‌م نیهاد و پرۆسه‌دێموکراتیکه‌کان له‌خزمه‌ت خۆیدا به‌کاریان بێنێت. به‌و پێیه مکانیزمی داڕشتنی دێموکراسی به‌شێوه‌یه‌ک پڕاگماتیزه‌ده‌کرێ که‌هه‌لومه‌رجێکی دیکتاتۆرانه‌له‌دایک ده‌بێ و دێموکراسی هیچ به‌هایه‌کی نامێنێ و به‌لاڕێدا ده‌چێت و ته‌نیا ده‌بێته‌نه‌مایشێکی سیاسی و دیماگۆجیانه هۆی شه‌رحییه‌ت به‌خشین.
ئه‌گه‌ر مێژووی دێموکراسی له‌به‌ر چاو بگرین و له‌سه‌رده‌می نوێشدا هه‌لیسه‌نگێنین، ده‌رکی ئه‌و ڕاستییه‌ده‌توانین بکه‌ین که‌دێموکراسی(حکومه‌تی خه‌ڵکی) به‌ته‌نیا بێمانایه‌و له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵبژاردندا ده‌مێنێته‌وه‌و...! هه‌ر بۆیه‌پێویسته‌چاو له‌ده‌وڵه‌مه‌ندترین و سه‌رکه‌وتوو ترینی دێموکراسی(سوسیال دێموکراسی) بکه‌ین که‌له‌دونیای ئه‌مرۆدا بوونی هه‌یه‌و نه‌ته‌نیا زۆربه‌ی مافه‌کانی خه‌ڵک تێیدا ده‌سته‌به‌ر کراوه، به‌ڵکو خه‌ڵک و حکومه‌تی له‌یه‌کتری گرێداوه‌و هه‌لومه‌رجێکی ئه‌وتۆی پێک هێناوه‌که‌زۆر به‌سانایی ده‌تواندرێ‌گۆڕانکاری له‌یاسا و ده‌سه‌ڵاتداراندا بێته‌گۆڕێ. ئه‌گه‌ر چی ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌ته‌زلهێزه‌ئابوورییه‌کان(ئیمپریالیسته‌کان) به‌هۆی دوو چه‌کی جیوپۆلیتیکه‌وه(هێزی ئابووری و نیزامی) له‌گۆڕه‌پانی سیاسی دونیادا دێموکراسییه‌که‌یانی به‌ناوبانگتر کردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ڕوون و ئاشکرایه‌که‌پێوانه‌ی دێموکراسی له‌ڕوانگه‌ی ئیمپریالیسته‌کانه‌وه‌بازاری ئازاد بۆ چه‌وساندنه‌وه‌یه و ده‌گینا هیچ به‌هایه‌ک بۆ ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵکی داناندرێ و هه‌ر وه‌ک لای خۆشیان که ئۆلیگارشی ماڵی له‌جێگای زۆرینه‌ی خه‌ڵکیانه‌وه‌بڕیار ده‌دات، له‌سیاسه‌تی نێو ده‌وڵه‌تیشیاندا به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان ده‌جووڵێنه‌وه‌و هه‌موو لایه‌کیش ده‌بێ گونجاو بن، ده‌گینا...!