دووكەڵی شەڕی هیجری و حەسەنزادە دەچێتە چاوی رۆژهەڵات
13:46 - 12 بانەمەڕ 2715
Unknown Author
هاوار بازیان
دەرچوونی كتێبەكەی مستەفا هیجری (سكرتێری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران) بەناوی \"نسكۆ و دابڕان\" و هەڵدانەوەی چەند لاپەڕەیەك لە رابردووی رێبەرانی پێشووی دێموكرات كە بەشێكیان لە سەركردایەتیی لایەنەكەی تری دێموكرات واتە حیزبی دیموكراتی كوردستاندا هێشتا سیاسەت دەكەن، نەك هەر هەوڵەكانی یەكبوونەوەی دیموكراتی وەستاند، بەڵكوو دۆخەكەی ئاڵۆزتریش كرد و وەڵامی عەبدوڵڵا حەسەنزادە سكرتێری پێشووی حیزبی دیموكراتی لێكەوتەوە كە ئەویش لە كتێبێكدا بەناوی \"روون كردنە یان هەڵبەستنی مێژوو؟\"، بەشێكی زۆری زانیارییەكانی ناو كتبێبەكەی هیجری رەتكردەوە. ئەو رووداوە یارمەتیدەر بوو تا بەڕەسمی باس لە وەستانی پرۆسەی یەكگرتنەوەی هەردوو دیموكرات بكرێ.
سەرەتا بۆ ئەوەی لە مەترسییەكانی پشت هەڵئایسانی شەڕە كتێبی نێوان مستەفا هیجری و عەبدوڵڵا حەسەنزادە بكەین، پێویستە ئەوە بزانین كە سەرجەم قسە و باسەكانی دوایین لەتبوونی حیزبی دیموكرات دەگەڕێتەوە سەر ئەو دوو كەسایەتییە. هیجری وەك باڵی بەدەسەڵات گەیشتووی كۆنگرەی ١٣ی حیزب و حەسەنزادە وەك كەسی \"لێكەوتوو\"ی دەسەڵات لە حیزبەكەدا تۆمەتبار دەكرێن بەوەی هەر لە یەكەم رۆژانی پاش كۆنگرەكە بەیەكەوە هەڵیان نەكرد و لە ئەنجامی \"كێشە\"ی شەخسی نێوان خۆیان و كەسانی نێزیك و دەوروبەریان، حیزبیان كردەوە ٢ بەش و هەركەس بەشی خۆی برد! بوونی ئەو پێشینەیە لەسەر هیجری و حەسەنزادە فەزایەكی ئامادەی درووست كردووە كە بچووكترین هەڵبەزینەوەی ئەو ٢ سكرتێرەی حیزبی دیموكرات بە هەند وەربگیرێ و گرینگی پێبدرێ، بەتایبەت كە پرسی یەكبوونەوەی هەردوو دیموكرات بەرەو گەرمی دەرۆیشت.
هاوكات لەگەڵ كاڵبوونەوەی رەنگی یەكگرتنەوەی دیموكراتەكان پاش زیاتر لە ٨ ساڵ، هەندێك ئاماژەی مەترسیداریان لەنێواندا دەبینرێ كە بەهۆیەوە خەریكە دەست بۆ بەها پیرۆزەكانی كورد لە رۆژهەڵات و رابردووی یەكتریش دەبەن و هیچ بایەخ بەوە نادەن و فەرامۆشیان كردووە ئەگەر ئەمڕۆ ٢ دیموكراتن، بەڵام دوێنێ یەك حیزب بوون و رەنگە ناچاریش بن سبەی هەر ببنەوە بە یەك دیموكرات! سەبارەت بە نوێترین كێشەی كتێبەكەی هیجری و وەڵامەكەی حەسەنزادە، پێویستە بەكورتی ئاماژە بكەین:
١. نووسینی بیرەوەری یان تۆماری مێژوو هەرگیز كاریكی خراپ نەبووە و نییە، بەڵام ئەوەی مستەفا هیجری كردی زیاتر رەهەندێكی \"رق رشتن\" و \"كینە و كێشەی شەخسی\" بەرامبەر رێبەرانی پێشووی حیزب بەسكرتێریی عەبدوڵڵا حەسەنزادەوە پێوە دیار بوو كە ئەگەریش هەمووی راست و درووست بێ، ئەوە كاتی بڵاوكردنەوەكەی هەڵە بوو. هیچ پێویست ناكا لە ئێستەدا سكرتێری حیزبێكی وەك دیموكراتی ناو شۆڕش كە لە خراپترین دۆخی سیاسی، ئابووری، فكری، جەماوەری و تەنانەت رۆحی خۆیدا بەسەر دەبا دەست بۆ بڵاوكردنەوەی نووسینێك ببات كە نەك هەر خزمەت بە حیزب و نەتەوەكەی ناكا، بەڵكوو سوودی بۆ خودی نووسەرەكەیشی نییە و نابی.
٢. چاوەڕوان دەكرا عەبدوڵڵا حەسەنزادە وەك كەسێكی \"حەكیم و خاوەن ئەزموون\" وا بە ئاسانی دوای نەیارانی یەكگرتنەوە لە هەردوو باڵی دیموكرات نەكەوتبا و لانیكەم بۆ ئێستە وەڵامی بێدەنگی هەڵبژاردبا، چونكە بڵاوكردنەوەی كتێبێك بۆ وەڵامدانەوەی مستەفا هیجری دەرفەتێكی باشتری بە هەموو ئەوانە بەخشی كە بەرژەوەندییان لە پەرتەوازەبوونی حیزبی دیموكراتدایە. لەو كێشەیەدا رووی گلەیی زیاتر لە عەبدوڵڵا حەسەنزادەیە نەك مستەفا هیجری، چونكە هیجری نووسینێكی نووسی و (بەهەر مەبەستێكی خێر یان شەڕ) بڵاوی كردەوە، كەچی حەسەنزادە دەكرا بە شێنەیی و دوور لە گرژبوون مامەڵە لەگەڵ پرسێكدا بكا كە زۆر گەورەتر لە یەك كتێب و دوو كتێبی بیرەوەرییە.
٣. چەند رۆژ لەمەوبەر خالید عەزیزی سكرتێری حدك بەڕاشكاوی رایگەیاند \"پرۆسەی یەكگرتنەوەی دیموكراتەكان وەستاوە\". لێرەدا و لەو دۆخە نوێیەدا دوو ئەرك دەكەوێتە سەر كەسی یەكەمی حیزب: یەكەم ئەوەی خالید عەزیزی راشكاوانە بێتە مەیدان و بە روونی و ئاشكرا باس لە هۆكانی وەستانی پرۆسەی یەكبوونی حیزبەكەی بكا و ئەگەر بەڵگەیەكی لەبەردەستە هەموو خەڵكی لێ ئاگادار بكاتەوە و هەموو لایەك روون بكاتەوەی كە بەڕاستی لەمپەرەكانی بەردەم یەكبوونی حیزبی دیموكرات چین یان كێن. ئەگەر ئەو كارە نەكرێ، راستەوخۆ ئەو تۆمەتە ئاراستەی حیزبەكەی عەزیزی (بە عەبدوڵڵا حەسەنزادەوە كە سكرتێری سێبەرە لە حیزبی دیموكراتی كوردستان) دەكرێ كە بەرامبەر پرسی یەكگرتنەوەی دیموكراتەكان گەرم و گوڕ نین و ئەو گومانەش بەهێزتر دەبێ كە \"بەڵێ حیزبی دیموكراتی كوردستانیش زۆر حەزی بە تێكەڵبونەوەی دیموكرات نییە و ئەوەی دەیكا و كردوویەتی تەنیا بۆ پاكانە بووە و سوودێكی سیاسی و ئیعلامی لە خەمساردیی لایەنی بەرامبەری وەرگرتووە، ئەگینا هەردوو دیموكرات حەز بە دوو دیموكراتی دەكەن\".
٤. لەناو هەردو لایەنی دیموكراتدا بە رێژەیەكی باش ئەندام و كادیری حیزبی هەیە كە دركیان بە گرینگی یەكگرتنەوەی هەردوو دیموكرات كردووە. ئەركی ئەو بەشە لە دیموكراتەكان قورسترە لەوانی تر. ئەوانە دەتوانن هەڵوێستی توندتر وەربگرن و ئەو پەیامە بە سەركردایەتیی خۆیان بگەیەنن كە سەردەمی شەڕەقسە لەمێژە بەسەر چووە، بەتایبەت كە حیزبی دیموكرات وەك زۆربە حیزبەكانی دیكەی كوردی هەرگیز سوودی لە هەڵدانەوەی رۆژانی هەڵە نەبینی.
ئەنجام
شەڕ و هەڵبەزینەوەی دوو سكرتێری دیاری حیزبی دیموكرات كە هەركامیان زیاتر لە ١٠ ساڵ سكرتێری حیزبەكە بوونە و تەنانەت یەكیان ئێستەش سكرتێری حیزبە، بۆ حیزبێك كە خۆی و خەڵكەكەی لە رۆژهەڵاتی كوردستان چاوی لە یەكبوون و یەكگرتنەوەیانە، كارێكی پڕ لە شەرمە. ئەوەی رێبەرانی ئەو دوو لایەنەی دیموكرات دەیكەن، راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بە زیانی خەباتی كورد لە رۆژهەڵاتە، جگە لەوەی بێ هیوایی بەخەڵك دەبەخشێ و ئازاری چەوسانەوەكانی خەڵكی ژێر دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی زیاتر دەكات كە رۆژانە بە گرتن و سێدارە وەڵامی بچووكترین مافەكانی كورد دەداتەوە. دووكەڵی شەڕی هیجری و حەسەنزادە دواجار دەچیتە چاوی خەڵكی رۆژهەڵات و بەرهەمەكەی تەنیا نانەوەی دووبەرەكی زیاتر و شەڕی راگەیاندنی نێوان باڵەكانی حیزب دەبێ. هەروەها ئەو بۆچوونەی چاودێرانیش وەڕاست دەگەڕێ كە دەڵێن: خەبات و جووڵانەوەی ئەمڕۆی كوردانی رۆژهەڵات شایستە و لە ئاست گەورەیی ئەو پارچەیەی كوردستاندا نییە كە یەكەم كۆماری كوردانی لەسەر دامەزرا.
ئەو بابەتە را و تێبینی نووسەرەکەیەتی و ئاژانسی کوردپا لە ناوەڕۆکەکەی بەرپرسیار نیە