دوورنمای رشته‌ی زمان و ئه‌ده‌بیاتی کوردی زانکۆی سنه
14:05 - 12 گەلاوێژ 2715
Unknown Author
ئیسماعیل زوورمه‌ند
له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوو و دوای هاتنه‌وه‌ی وڵامی کنکۆری ١٣٩٤ هه‌تاوی، له ده‌فته‌رچه‌ی هه‌ڵبژاردنی رشتهکاندا، رشته‌یه‌ک به ناوی زمان و ئه‌ده‌بیاتی کوردی له زانکۆی سنه به زه‌رفیه‌تی ٤٠ که‌س به‌رچاو ده‌که‌وێ که له ڕاگه‌یاندن و تۆڕه کۆمهلایەتییهکان پروپاگه‌نده‌ی بۆ کرا و له دوای سه‌فه‌ری \"حه‌سه‌ن رووحانی\" سه‌رۆکۆماری رژیمی ئیسلامی ئیران بۆ پارێزگای سنه، خۆی راسته‌وخۆ ئاماژه‌ی به دانانی ئه‌و رشته‌یه له زانکۆی سنه کرد و وتی که ئامانجمان گه‌شه و به‌هێزکردنی زمان و ئه‌دبیاتی کولتووری کوردییه.
له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ر کاری رژیمی کۆماری ئیسلامی، پرسی خوێندن به زمانی دایکی (که کۆماری ئیسلامی هێچ کات باوه‌ڕی به خوێندن به زمانی دایکی نه‌بووه و ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ش ئامووزشی زمانی کوردی بووه) یه‌کێک له گرینگ‌ترین پرسه‌کانی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران و یه‌ک له‌وان نه‌ته‌وه‌ی کورد بووه. له ماوه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌و رژیمه‌دا له زۆربه‌ی کاته‌کان بێجگه له \"ده‌وره‌ی سه‌رۆکۆماری خاتمیو هێشتاکه‌ش له ده‌وره‌ی رووحانی‌دا\" ئه‌و پرسه په‌راوێز خراوه و رژیم بایخێکی پێنه‌داوه.
له ده‌وره‌ی خاتمی‌دا چه‌ند NGO له پێوه‌ندی له گه‌ڵ ئامووزشی زمانی کوردی له ناوچه‌کوردنشینه‌کان و چه‌ند واحد ده‌رسی ئیختیاری تایبه‌ت به ئامووزشی زمانی کوردی له زانکۆی سنه‌دا دانرا. واحد ده‌رسی ئیختیارێکه که تایبه‌ت بوو به ئامووزشی زمانی کوردی بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی ده‌وامی هه‌بوو و دوایه دڕێژه‌ی پێنه‌درا، به‌ڵام NGO کان هه‌ر له جێگای خۆیانن و هه‌ر چه‌ند جارێک رێگری له کار و چاڵاکی ئه‌وان ده‌گرن و له گه‌ڵ کێشه و گرفتیان روبه‌ڕوو ده‌که‌ن.
هێشتاکه‌ش له ده‌وره‌ی رووحانی‌دا پێشتر له شاری سه‌قز و له یه‌کێک له پۆله‌کانی خوێندن په‌رتووکی خوێندنی زمانی دایکی ته‌دریس کرا و هێشتاکه‌ش باس له دانانی رشته‌یه‌ک به ناوی زمان و ئه‌ده‌بیاتی کوردی له زانکۆی سنه ده‌کردرێ که بۆ ساڵی تازه‌ی خوێندن ٩٥-١٣٩٤، ٤٠ خوێندکار له ئاستی کارناسی له زانکۆی سنه وه‌رده‌گرێ.
پرسیار گه‌ڵیک که لێردا دێته ئاراوه ئه‌مانه‌یه که، ئامانجی به‌رپرسانی رژیمی کۆماری ئیسلامی له دامه‌زراندنی رشته‌ی زمان و ئه‌ده‌بیاتی کوردی چییه؟ ئایا ئامانجی رژیمی کۆماری ئیسڵامی له دانانی وه‌ها رشته‌یه‌ک له زانکۆ، گه‌شه‌و په‌ره‌پێدانی زمانی کوردییه یا مهبهستێکیتری له پشته؟ تا چه‌نده ته‌زمین و گارانتی ئه‌وه ده‌کرێ ئه‌و رشته‌یه له داهاتوودا ده‌وامی هه‌بێ؟ پێویستی ئه‌و رشته‌یه له کات و ساته‌دا چ زهروورهتیکی هه‌بووه؟ تا چه‌نده ناوه‌ڕۆکی په‌رتووکه‌کانی ئه‌و رشته کوردانه‌یه؟ تا چه‌نده خوێندکار روو له‌و رشته‌یه ده‌کا و هیوای به داهاتووی خۆی بۆ کار و پیشه هه‌یه؟و ...
له دوای ئه‌وه‌ی که سازمانی یونسکۆ له ساڵی ١٩٩٩ زایینی رۆژیکی وه‌ک رۆژی به جیهانیبوونی زمانی دایکی نێودێر کرد ئه‌و رۆژه له سه‌راسه‌ری جیهان به تایبه‌ت له‌و وڵاتانه‌ی که مافی خوێندن به زمانی دایکیان لی زه‌وت کراوه رێزی لێ ده‌گیرێ و له‌و رۆژه دا به شێوه‌ی جوراوجور له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی، نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کان و زولملێکراوهکان رێز له‌و رۆژه ده‌گرن و ناره‌زایه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵات ده‌ڕده‌بڕن. هه‌ر له‌و کاته‌وه ئه‌وه بۆته‌هۆی ئه‌وه که هێندیک له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی که له ئێران دا دێنه سه‌ر کار هه‌ر یه‌ک به شێوه‌یه‌ک هه‌م له کاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژرادن و هه‌م دوایه‌ش بۆ ڕاكێشانی سرنجی نه‌ته‌وه‌کانی ئیران جار و بار باس له خوێندنی زمانی دایکی (نه خوێندن به زمانی دایکی) بکه‌ن و ههنگاوێکی بۆ هه‌ڵێننه‌وه که چه‌ند ئامانجی له پشته: یه‌کم ئه‌وه‌یه که رژیم هه‌ر کات له لایه‌ن ریکخراوه‌کانی مافی مرۆڤه له ژیر فشار خرا باس له‌وه بکه‌ن که له وڵاتی ئێمه‌دا رێز له زمانی دایکی نه‌ته‌وه‌کان ده‌گیردرێ (ئاموزشی زمانی کوردی له قوتابخانه‌کانی شاری سه‌قز له کۆتایی ساڵی ١٣٩٣ و له سه‌ره‌تای مانگی ره‌شه‌ممه‌دا وێ ده‌چێ پروپاگه‌نده‌یه‌کی رژیم بێت بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و پرسه) و دووهه‌میشیان بۆ درێژه‌دانی ته‌مه‌نی نگریسی کۆماری ئیسلامی سرنجی به‌شێک له کۆمه‌ڵگا رابکێشن که بڵێن ئیمه واده و به‌ڵینه‌کانی خۆمان جێبه‌جێ کردووه. ئه‌مه له حاڵێک دایه که له یاسای کۆماری ئیسلامی دا باس له خوێندنی وێژه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران که رژیم به \"قه‌ومیان\" ناو ده‌با له قوتابخانه‌کان کراوه.
کۆماری ئیسلامی هیج باوه‌رێکی به فه‌ره نه‌ته‌وه بوونی ئێران نه‌بوو تا ئه‌ورۆ بێت باس له زمان و ئه‌ده‌بیاتی ئه‌و نه‌ته‌وانه بکا و کار بکا بۆ گه‌شه‌و په‌ره‌پێدانی زمانی ئه‌و نه‌ته‌وانه. له لایه‌ک رژیمی کۆماری ئیسلامی ده‌یهه‌وێ به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان بۆ ماوه‌یه‌ک ئه‌و پرسه له سه‌ر خۆی لابات، ده‌نا ئامانجی گه‌شه و په‌ره‌پێدانی زمانی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران و یه‌ک له‌وان نه‌ته‌وه‌ی کورد نییه و ئامانجیتری له پشته، ده‌نا ئه‌گه‌ر به‌راستی حوسنی نییه‌تی نیشان دابا له قۆناخی سهرتاییەوه به‌ره‌به‌ره تا کۆتایی زانکۆ ئه‌و کاره‌ی ده‌ست پێ ده‌کرد یا به دانانی ته‌رح و پلانی کورتخایه‌ن و نێوان‌ماوه و درێژخایه‌ن له بیری چاره‌سه‌ری ئه‌و پرسه‌دا ده‌بوو و ئه‌و ته‌رح و پلانانه به په‌سندی شوێن گه‌ڵێک که به‌رده‌وام کۆماری ئیسلامی وه‌ک فیلتر بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و مانه‌وه‌و درێژکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خۆی که‌ڵکی لێوه‌رگرتووه تێپه‌ر بێ. بۆ وێنه (باس له پلانێک ده‌که‌م ده‌نا شایه‌د رێگا چاره‌سه‌ری دیکه زۆر بن) له به‌رنامه‌ی کورتخایه‌ن که‌سانی کارناس و له به‌رنامه‌ی نێوان‌ماوه (میانمدت) له ئاستی کارناسی سه‌رێ و دوکترادا که‌سانی ئه‌و بواره په‌روه‌رده کا و له به‌رنامه‌ی درێژخایه‌ن دا له‌و پسپۆڕانه که‌ڵک وه‌رگرێ بۆ ئاستی خواروتر و له ده‌ورانی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی خوێندن به زمانه دایکی بۆ نه‌ته‌وه‌کانی ئێران و یه‌ک له‌وان نه‌ته‌وه‌ی کورد دابین کا و ئه‌و کێشه‌یه به ته‌واوی چاره‌سه‌ر کا. به‌ڵام رژیم تاکوو هێشتا هیچ پلان و به‌رنامه‌یه‌کی بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و پرسه نییه وئه‌وه‌ی کردووشێتی گومانی له سه‌ره. له لایه‌کی دیکه‌وه رژیم به‌و شێوه‌یه دێهه‌وێ که‌لێن بخاته نێو ئوپۆزیسیونی دژبه‌ری خۆی و چاڵاکان سیاسی که به‌شێکیان بێنێته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه که بهرهبهر مل بۆ داخوازێکانی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران و پرسه‌کانی دێکه راده‌کێشێ که پێشتریش کردوویه‌تی.
هیچ ته‌زمین و گارانتی ئه‌وه ناکرێ که ئه‌و رشته‌یه (زمان و وێژه‌ی کوردی) له داهاتوودا درێژه‌ی هه‌بێ. بارها له سیستمی کۆماری ئیسلامی‌دا به هاتنه‌سه‌رکاری که‌سانێک، هێندێک رشته له زانکۆ‌دا داندراون و هێندێکی تریشان حه‌زف کراون. بۆیه به بۆچوونی من ئه‌و کارهیکردراوه جێگای گومانه و ده‌یانهه‌وێ بۆ ماوه‌یه‌ک دڵی گرووپ و لایه‌نێک یا که‌سانێک بۆ مانه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی خۆش که‌ن که بڵین ئه‌و ده‌وڵه‌ته له گه‌ڵ پێشووتر جیاوازی هه‌یه و ده‌یهه‌وێ به‌ره‌به‌ره پرسه‌کانمان جاره‌سه‌ر کا. هه‌ر بۆیه مه‌ترسی ئه‌وه‌ی له سه‌ره بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵ درێژه‌ی بێت و دوایه به هۆکارگه‌ڵێکی ناروون ئه‌و رشته‌یه له زانکۆ‌دا نه‌مێنی.
هه‌ر وه‌ک ئاگادارین \"حه‌سه‌ن رووحانی \" له کاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ سرنج ڕاکێشانی ئه‌وان بۆ سه‌ر سه‌ندووقی ده‌نگدان، هێندیک درووشم و به‌ڵێنی سه‌باره‌ت به پرسی نه‌ته‌وه‌کان دابوو و پێ ده‌چێ به دامه‌زاردنی رشته‌یه‌ک به ناوی زمان و ئه‌ده‌بیاتی کوردی له زانکۆی سنه، بڵێ من به بهڵینیکانی خۆم وه‌فادارم و خستوومه‌ته بواری جێبه‌جێ کردن. بۆیه به بۆچوونی من دانانی رشته‌یه‌ک به ناوی زمان و ئه‌ده‌بیاتی کوردی له ناوه‌ندنی یه‌کێک له شاره کوردنشینه‌کان بۆ ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌ن رووحانی\" له هێشتادا و له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکۆماری داهاتوودا زه‌رووره‌تی هه‌بۆ و به شێوێه له شێوه‌کان ئه‌و پرسه له سه‌ر خۆی لابا ده‌نا ئه‌وان هیج به‌رنامه‌یه‌کیان بۆ درێژه‌دان و چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و پرسه له داهاتوو دا نییه.
تا چه‌نده ناوه‌رۆک و سهرفهسلی ئه‌و رشته‌یه کوردانه‌یه و تایبه‌ت به مێژوو و وێژه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌یه و که‌ڵێن و دووبه‌ره‌کی ناخاته ناو زاراوه‌کانی زمانی کوردی، جێگای پرسیاره و ده‌بێ چاوه‌ڕوان بین له چ سه‌رچاوه و که‌سانێک بۆ ناوه‌رۆکی په‌رتووکه‌کان که‌ڵک وه‌رده‌گرن و ده‌یانهه‌وی له داهاتوو دا چ کارناسانێک ته‌حویلی کۆمه‌ڵگا دهن. له لایه‌کی دیکه هه‌ر وه‌ک ئاگادارین له ئه‌ورۆی ئێران‌دا یه‌کێک له فاکتۆره هه‌ره گرینگه‌کانی یه‌ک خوێندکار بۆ هه‌ڵبژاردنی رشته‌ی داهاتوو کار و پیشه‌یه و له مه‌راحلی دواییدا هۆگری و عه‌لاقه به رشته دێته گۆڕێ، به سرنج‌دان به‌وه‌ی که هێشتا روون نییه که له ئاستی سه‌رێدا (کارناسی سه‌رێ و دوکترای زمان و ئه‌ده‌بیاتی کوردی) ئیزن ده‌درێ به خوێندکار درێژه به خوێندن بدا بۆ خوێندکار جێگای پرسیاره و له هه‌ڵبژاردنی رشته‌یه‌دا بۆی ده‌بێته پرسیار و کاریگه‌ری له سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌و رشته‌یه و درێژه‌دان به خوێندنی ده‌بێ.
پێویسته ئاماژه به‌وه‌ش بکه‌م که دانانی رشته‌یه‌ک به ناوی \"زمان و ئه‌ده‌بیاتی کوردی\" له زانکۆ سنه‌دا له حاڵێکدایه که له هه‌رێمی کوردستانی عێراق به سرنج‌دان به‌وی که زۆربه‌ی دانیشتوانی کوردن و زمانی خوێندن بۆ قوتابیان و خوێندکاران له‌و هه‌رێمه زمانی کوردییه وشایه‌د دانیشتوانی فارس لهوههریمه نه‌گاته چه‌ندسه‌د که‌س، رشته‌یه‌ک به ناوی زمان و ئه‌ده‌بیاتی فارسی له زانکۆکانیاندا بوونی هه‌یه.
به‌ڵام له حه‌شێمه‌تی چه‌ند مێلیون که‌سی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان خوێندن به زمانی کوردی بۆ قوتابیان و خوێندکاران بوونی نییه و زمانی‌دا سه‌پاو زمانی فارسییه. ئه‌وه‌ی جێگای سرنجه به پێ هێندێک زانیاری له کۆمه‌ڵگای فره نه‌ته‌وه‌ی ئێران‌دا ئه‌وکاره ته‌نها (دانانی رشته‌یه‌ک به ناوی زمان وئه‌ده‌بیاتی کوردی) بۆنه‌ته‌وه‌ی کورد و له ناوه‌ندی پارێزگای یه‌کێک له شاره کوردنشینه‌کان کراوه و ئه‌وه‌یکه بۆنه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ئێرانه جکارێک نه‌کراوه جێگای پرسیاره.
به بۆچوونی من دانانی رشته‌یه‌ک به ناوی زمان و ئه‌ده‌بیاتی کوردی له زانکۆی سنه‌دا کاتییه و به‌رپرسانی رژیمی کۆماری ئیسلامی به‌و شێوه‌یه پرسی خوێندن به زمانی دایکی له ئێران‌دا به دانانی ئه‌و رشته‌یه له سه‌ر خۆیان لابه‌رن و بڵێن ده‌وڵه‌تی یازده‌هه‌م به‌ره‌به‌ره به‌ڵێنیه‌کانی خۆی جێبه‌جی ده‌کا (یا به‌و شێوه‌ی جیاوازی بخه‌نه نیوان ده‌وڵه‌ته‌کانی که دێنه سه‌ر کار) و بۆ ماویه‌کی کاتی سرنجی خه‌ڵک بۆ لای خۆیان ڕاکێشن ده‌نا ئه‌م رژیمه له ئه‌ساسدا هیج باوه‌ڕێکی به فره نه‌ته‌وه بوونی ئێران نییه تاکوو ئه‌ورۆ بیت له فکری گشه‌ی زمانی ئه‌و نه‌ته‌وانه و یه‌ک له‌وان نه‌ته‌وه‌ی کورددا بێت. شیمانه ده‌کرێ ئه‌و رشته‌یه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک یا که‌متر ده‌وامی هه‌بێت به‌ڵام به دوای هاتنه سه‌ر کاری مۆره‌یه‌کی دیکه‌ی رژیم ئه‌و رشته‌یه له زانکۆ‌دا نه‌مێنێ و دوایه‌ش خه‌ڵک له حه‌سره‌ت و داخی ئه‌وه‌دا ڕاگرن که ئه‌و ده‌وڵه‌ته له فڵان ده‌وڵه‌ته باشتره و به‌و شێوه‌یه ته‌مه‌نی نگریسی کۆماری ئیسلامی به باش و خراپ، خراپ و خراپتر، درێژ و درێژتر که‌نه‌وه، هه‌ر وه‌ک له پێشوودا شاهیدی بووین.چونکه به راستی ئه‌گه‌ر رژیمی کۆماری ئیسلامی له ئه‌ساسدا ویستبای ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ر کا، ده‌با خاون به‌رنامه‌یه‌کی دروست و واقعی بایه و سه‌لماندبای که به کرده‌وه له فکری گه‌شه‌ی زمانی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران دایه.
له هێشتادا بۆ چاره‌سه‌رکردنی پرسی خوێندن به زمانی دایکی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران هیچ به‌رنامه‌یه‌کیان نییه و هیچ گارانتی و زه‌مانتێک ناکرێ که له دوا رۆژدا ئه‌و رشته‌یه له زانکۆ دا بمینێ.
ئەم بابەتە روانگەی نووسەرەکەیەتی و ئاژانسی کوردپا لە ناوەڕۆکی بەرپرسیار نییە