دوو کەس لە چالاکانی ئینیستاگرام لە ئیلام دەسبەسەر کران
13:29 - 3 جۆزەردان 2720
بەرپرسی پۆلیسی ئاگایی هێزە ئینتزامییەکانی پارێزگای ئیلام باسی لە دەسبەسەریی دوو کەس کە بەڕێوەبەرانی پەیجی ''ئینیستاگرام" لە شاری ئیلام کرد.
عەلی مێهری، ڕایگەیاند: "ئەو دوو کەسە بەهۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاستی نرخی زێڕ و دراو، لە ئینیستاگرم دەسبەسەر کراون.
بە وتەی ئەو بەرپرسە نیزامییە، ئەو دوو پەیجە ئینیستاگرامییە، نزیکەی ٩٠ هەزار ئەندامیان هەیە و لە بواری نرخی زێڕ، سکە و دراو هەواڵی ناڕاستیان بڵاو کردووەتەوە و بە شێوەی نایاسایی لەو دوو پەیجە چالاکییان کردووە.
بەرپرسی پۆلیسی ئاگایی هێزە ئینتزامییەکانی ئیلام، هەر چەند ئاماژەی بە شوناسی ئەو دوو کەسە نەکردووە، بەڵام ڕایگەیاند: ئەو دوو کەسە ڕادەستی ناوەندە قەزاییەکان بۆ لێپرسینەوە کراون.