دوو کچ و کوڕێک لە شارەکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

18:28 - 9 گەلاوێژ 2720

ڕۆژی چوارشەممە ٨ی گەلاوێژ، کچێکی مێرمنداڵ بە ناوی "شینا سێفی" کچی "جەهانگیر"، تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی گوندی "بورهانەدینـ"ـی شاری ڕوانسەر، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو کچە مێرمنداڵە لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لەلایەکی دیکەوە و لە هەمان ڕۆژدا، کچێکی دیکە بە ناوی "مۆنا باران ‌ڕیز" "کچی ئەمین" خەڵکی گوندی "ئامیرئاوا" و دانیشتووی جوانڕۆ، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەروەها لاوێکی تەمەن ٢١ ساڵ، بە ناوی "م. ئەلف" لە هۆتێلی ورمێ، خۆی فڕێ دایە خوارەوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەتا ئێستا هۆکاری خۆکوژیی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە ناڕوونە.