\"دوو ڕۆژ تا کۆتایی مۆڵەتی ڕێککەوتنی بەرنامەی ناوەکی\"

19:43 - 2 سەرماوەز 2714
Unknown Author
سامان حەسەن‌خاڵی

یەکێک لە داخوازییە سەرەکییەکانی تیمی دانوستانکار و بەرپرسانی ئێران لە وتووێژی ناوکی لەگەڵ پێنج ئەندامی دایمی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای ئەڵمانیا (١+٥)، لەناوبردنی تەحریمەکان لەسەر ئێرانە. ٢ ڕۆژ بەر لە دوایین مۆڵەتی وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ ڕێککەوتن لەسەر بەرنامەی هەستەیی لەگەڵ ئێران، کارناسانی هەستەیی و هەروەها نوێنەرانی ئەنجومەن نیگەرانییەکانی خۆیان دەردەخەن. هەروەها بەرپرسانی ئێران جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە تەحریمەکان سەرەڕای ئەو یاسا ئاڵۆزانەی کە هەیانە، وەلابنرێن.

لە ١٨ی تشرینی دووەم دا عەلی شەمخانی وەزیری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ڕایگەیاند: بەبێ هیچ گومان و دڕدۆنگییەک دەبێ تەحریمەکان هەڵگیرێنەوە. دەنا گفتوگۆ کردن بێ‌فایدەیە. هەروەها ئیبڕاهیم ئاقا محەممەدی، ئەندامی کۆمیتەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیس دەڵێت: ئەگەر بێت و سەرجەم تەحریمەکان هەڵنەگیرێنەوە، ئیتر گفتوگۆ کردن بێ مانایە. بەوهۆیە کە ئێران گفتوگۆی لەپێناو کۆتایی پێ‌هاتنی بێعەداڵەتی و لەناوچوونی تەحریمەکان دەست پێ کردووە.

ئەوەیکە ئێران و ١+٥ درێژە بە گفتوگۆکانیان دەدەن یا پێک دێن، لەهەرحاڵدا هەڵگیرانەوەی خێرای هەموو تەحریمەکان بەعیدە. مەسعوود بەراتی شرۆڤەکاری ئابووریی ئێران دەڵێ ئێمە پێکهاتەی تەحریمەکانمان بەهۆی ئاڵۆزییەکی کە هەیانە بەباشی نەناسیوە. بەراتی لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵدەری تەسنیمڕایگەیاند: بۆ تاوتوێ کردنی گفتوگۆکان سەرەتا دەبێ پێکهاتەی تەحریمە نێونەتەوەییەکان بناسین و لێیان تێ‌بگەین ئینجا بڕۆینە سەر میزی گفتوگۆ.

کاتێک ئێران لە تشرینی دووەمی ٢٠١٣ لە ژێنۆ مامەڵەی هەستەیی بەشێوەی کاتی ئیمزا کرد،\"کە قەرار بوو ئێران کار و چالاکی هەستەیی خۆی لەهەمبەر کەم کردنەوەی ڕێژەیەک لە تەحریمەکان و هەروەها ئازاد کردنی پارەی ڕاگیراو کەم کاتەوە\"، وەکوو براوەی مامەڵەکە سەیری خۆی دەکرد. ئەوەش بەو مانایەیە کە ئێران پێکهاتەی تەحریمەکانی بەباشی نەناسیبوو.هێستاش هیچ وردەکارییەک لەسەر تەحریمەکانی ئێران نیشان نەدراوە و کەسیش باسی لێ نەکردۆ.

لەو تەحریمانەی کە لە کۆنگرەی ئەمریکالەساڵی ٢٠١١ دا هاودەنگی لەسەر کرا ویلایەتە یەکگرتووەکان ئاماژەی بە هەموو چەشنە کێشەیەک لەگەڵ ئێران کردووە. تەنانەت ئاماژەی بە زیندانی کردنی ٣ گەشتیاری ئەمریکی لەساڵی ٢٠٠٩ لەسەر سنووری نێوان ئێران و ئێراقیشی کردووە.

پێویستە بە جیاکاری ئەو تەحریمانەی کە لەسەر ئێرانە، ئەوانەی کە لەگەڵ بەرنامەی ئەتۆمی لەپەیوەندی دان جیا بکرێنەوە. ئەگەر بێت و لە مۆڵەتی دیاریکراودا هیچ پێشکەوتنێک نەیەتە دی بێ‌گومان تەحریمەکان لەسەر بانکی ناوەندی و نەفتی ئێران هەڵناگیرێتەوە. ئەوەش بەواتای پیەدار بوون و نەبڕانی مەترسییەلەسەر بازاڕی کەسپ و کار یان بەگشتی ڕەوشی ئابووریی ئێران. هەر بۆیە بەرپرسانی ئێرانیشهەست بە مەترسیدار بوونی ئیستراتێژی ئەمریکا دەکەن و جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە تەحریمەکان دەبێ وەلابنرێن.

ئێستاش حکومەتی ئێرانکاتی بەلاڕێدابردنی بیروڕای گشتی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بۆ ماوەی نیزیک بە ١٠ ساڵ و تەفرە ڕۆیشتن بەمەبەستی پەرەپێدان بە سیاسەتی ناوەکی و وەپشتگوێ خستنی دەست ڕاگەیشتن بە تەسلیحاتی ئەتۆمینەماوە و لەگەڵ لایەنی گفتوگۆی خۆیلەفەزای بێ‌باوەڕی دا هەوڵی گەیشتن بە ئاکامیڕێچارەیئەو پرسە دەدات.

ئێران نیزیک بە ٣٥ ساڵە لەگەڵ تەحریمی جۆراوجۆر دەست و پەنجە نەرم دەکات و زۆربەی توندترین گوشارەکانیش لەلایەن بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەروەها تەحریمەکانی یەک لایەنەی ئەمریکاوە پەرەی سەندووە.

ئەم بابەتە روانگەی نووسەرەکەیەتی و ئاژانسی کوردپا لەمەڕ ناوەرۆکەکەی بەرپرسیار نییە.