دوو هاووڵاتیی دیکەی کورد لە زیندانەکانی سنە و ورمێ لە سێدارە دران

12:11 - 9 بانەمەڕ 2720

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٩ی بانەمەڕ، زیندانییەک بە تاوانی "کوشتنی بە ئەنقەست" بە ناوی "فایەق شەریفی" خەڵکی شاری دیواندەرە لە زیندانی ناوەندی شاری سنە، لە سێدارە درا.

ئەو زیندانییە خەڵکی گوندی "تازاوا"ی شاری دیواندەرەیە و ٥ ساڵ پێش بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" دەسبەسەر دواتر بە قیسان مەحکووم کرا.

لەلایەکی دیکەوە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران رایگەیاندووە کە سەر لەبەیانی ئەمڕۆ حوکمی لە سێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "یاسر ڕەسووڵی" خەڵکی شاری بۆکان لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا.

ئەو زیندانییە بۆکانییە، ساڵی ٩٠ بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" دەسبەسەر  کرابو و لەو کاتەوە هەتا کاتی لە سێدارەدانەکەی لە زیندان دابووە.