دوو لاوی مەهابادی بە دانانی بارمتە ئازاد کران

12:53 - 7 گەلاوێژ 2720

ڕۆژی دووشەممە ٦ی گەلاوێژ، لاوێکی مەهابادی بە ناوی "مەتین خولە" کوڕی "ئیدریس"، تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی مەهاباد، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی بە دانانی بارمتەی ٨٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە گرتنگە ئازاد کرا.

ئێوارەی ڕۆژی ١٧ی پووشپەڕ، ئەو لاوە بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرابوو.

هەروەها ڕۆژی شەممە ٤ی گەلاوێژ، لاوێکی دیکە بە ناوی "مەسعوود خولە" تەمەن ١٧ ساڵ پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی بە دانانی بارمتەی ٨٠ ملیۆن تمەنی ئازاد کرا.

"مەسعوود خولە" لە ناوەڕاستی پووشپەڕی ئەمساڵ، بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

وێنە: مەتین خولە