دوو سەرکردە، دوو ستراتێژی، یەک کارەسات
18:11 - 19 خەرمانان 2715

شاهۆ حوسێنی
شەهید دوکتور قاسملوو:
دوکتور قاسملوو خوێندی باڵای له زانستگه‌کانی ئورووپا ته‌واو کردبوو، وه‌ک تێکۆشه‌رێک و چالاکێکی چه‌پ ئاگاداری بیر و هزری مارکسیستی بوو، کاره‌ساته‌که‌ی به‌هاری پراگ و دژکرده‌وه‌ی گه‌لانی ژێر چه‌پۆکه‌ی دیکتاتوریه‌تی مارکسیسم _ لێنینیسمی رۆژهه‌ڵاتی ئۆرووپا زۆر زوو گه‌یاندە ئه‌و قه‌ناعه‌ته که دێموکراسێکی سیاسی و ئابوورێکی سۆسیالیستی باشتر ده‌توانێ سه‌رچاوه‌ی عه‌داڵه‌ت به مانای یه‌کسانی و مافی به‌رابه‌ری مرۆڤه‌کان بێ، هه‌ر بۆیه دهحهولیدا به تێئۆریزه کردنی سۆسیالیسمی دێمۆکراتیک وه‌ک نه‌خشه‌ی رێگایه‌ک بۆ ده‌رباز بوونی کۆمه‌ڵگا له قه‌یرانی سیاسی و ئابووری، دوکتور قاسملوو له پاش سه‌رکه‌وتنی شۆرشی گه‌لانی ئێران زۆر باش تێگەیشتبوو که کاربه‌ده‌ستانی ده‌سه‌ڵاتی تازه هیچ چوارچێوه‌کی فکری و زه‌ینی گونجاویان لهدێموکراسی نیە، ئه‌وان نه‌ته‌نیا خاوه‌نی هیچ چوارچێوه‌یه‌کی گونجاو له دێموکراسی نه‌بوون که حه‌تتا خاوه‌نی هیچ گه‌ڵاڵه و ئه‌ندێشه‌یه‌کی گونجاو بۆ ئیداری وڵاتیش نه‌بوون. هه‌ر بۆیهدوکتور قاسملوو به هه‌موو شێوه‌یه‌ک حه‌ولی ده‌دا مه‌جالی وتوووێژ بره‌خسێ بۆ تێگه‌یاندنی وان له‌و دێموکراسیەیی کورد بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کا، له‌پاش هێرشی نیزامی ده‌سه‌لاتی تازه بۆ سه‌ر کوردستان، دوکتور قاسملوو بە کەڵک وەرگرتنی هاوکات لە ستراتژی وتوووێژ و خەباتی چەکداری، حه‌ولی ده‌دا هەم لە ئاستی گوتار و ئەندێشەدا کۆماری ئیسلامی تووشی قەیران و چالش بکات و هه‌م له ئاستی نیزامی،هێژمونی باوەر و ئیرادەی هێزی نیزامی کۆماری ئیسلامی که له‌ژیر کاریگه‌ری ئیسلامی سیاسی و ئایدۆلوژی شیعه‌دا بوون، تووشی قەیران و چالش بکات، به واتایه‌کی تر بۆ دوکتور قاسملوو وتوو وێژیش به‌شێک له ستراتێژی خه‌بات به دژ کۆماری ئیسلامی بوو که ئه‌ندێشه و ئایدۆلوژی کۆماری ئیسلامی ده‌پێکا، له هه‌مان کاتیش‌دا به که‌ڵک وه‌رگرتن له هێزی پێشمه‌رگه گوشاری نیزامی خستبووە سه‌ر کۆماری ئیسلامی، ئەمە لە کاتێک دا بوو کە رێژیم خەریکی شەرێکی کلاسیکی لە گەڵ عێراق بوو، هەر بۆیە رژێمی کۆماری ئیسلامی به هەست کردن به قوڵی ئەم قەیرانەی کە بوونی دکتور قاسملوو بۆی درووست کردبوو، گەڵاڵەی تێرۆری دکتور قاسملووی بردە پێش
دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی:
دوکتور شەرەفکەندی لە پاش شەهید بوونی دوکتور قاسملوو بوو بە سکرتێری حیزبی دێموکرات، دەورەی سکرتێری دوکتور شەرەفکەندی هاوکات بوو لەگەڵ بەهێزتر بوونی کۆماری ئیسلامی لەناوخۆ و نزیک بوونەوەی لە رۆژئاوا، کۆماری ئیسلامی توانیبووی قه‌یرانه‌کانی له‌گه‌ڵ رۆژئاوا به ئاراسته‌یه‌کی باش‌دا به‌رێته‌پێش و لێک نزیک ببنه‌وه، به‌گشتیی له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا ئۆپۆزسیونی دژبه‌ری خۆی خزاندبووە په‌راوێزه‌وه، له هه‌مان کاتیش‌دا به له سێداره‌دانی هه‌زاران به‌ندی سیاسی به سه‌رکه‌ش و هه‌وای سیاسی ناوخۆدا زاڵ ببوو تاراده‌یه‌کی زۆر، ئه‌وه‌له کاتێکدا بوو که شه‌ڕی کلاسیکی نێوان ئێران و عێراقیش ته‌واو ببوو و کۆماری ئیسلامی له باری نیزامیەوه ده‌ستی ئاواڵا بوو بۆ هه‌ر جۆرهجموجۆڵێکی نیزامیی له کوردستان و به دژ خه‌باتی چه‌کداری ئۆپۆزسیونی کورد. دوکتور شەرەفکەندی باش ئاگاداری ئەم مەسەلەیە ببو، که له‌م بارودۆخه‌دا هێزێکی یەکگرتووی سەراسەری به‌هێز به‌دژ کۆماری ئیسلامی لەناوخۆ ده‌توانێ رژێم تووشی قەیران و دارمان بکات، به واتایه‌کی تر حهولیدا جوغرافیایی خه‌بات له به‌ستێنی ته‌نگه‌به‌ری کوردستان بگوازێته‌وه بۆ سه‌راسه‌ری ئێران، هه‌ر بۆیه بۆ به‌ربه‌ره‌کانێ له‌گه‌ڵ هێژمونی ده‌سه‌ڵاتی زاڵی کۆماری ئیسلامی له ناوخۆ، هاوکات لەگەڵ خەباتی چەکداری، په‌ره‌به ئۆپۆزسیونێکی سه‌راسه‌ری بدات، هەر لەم پێوەندیەشدا حەولی نزیک بوونەوە و لێک‌نزیک کردنەوەی ئۆپۆزسیونی ئێرانی دەس پێ‌کرد، ئەوە لە کاتێکدا بوو کە ئۆپۆزسیونی ئێران تووشی قەیران و لێکدابرانێکی قوڵ هاتبوون و زه‌بری زۆر کاریگه‌ریان له کۆماری ئیسلامی لێکه‌وتبوو، کۆماری ئیسلامی باش دەیزانی زیندووکردنەوە و لێک‌نزیک کردنەوەی ئۆپۆزسیون چ خەسارێکە، هەربۆیە بە هەزینەیەکی زۆر قورس گەڵاڵەی تێرۆری دوکتور شەرەفکەندی بردە پێش
وته‌ی کۆتایی:
دوکتور قاسملوو و دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی وه‌ک دوو سه‌رکرده‌ی مۆدێرن و خاوه‌ن هزر و ئه‌ندێشه‌ی نوێ، بێ گومان له‌و ده‌ستە سه‌رکردانه بوون که زۆر باش له هه‌لومه‌رجی سیاسی، ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رده‌می خۆیان گه‌یشتبوون و ئاگاداری بوون، هه‌ر بۆیهوهک سه‌رکرده‌یه‌کی خاوه‌ن ستراتێژی بۆ به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ جمۆجۆڵی ستراتێژیکی رژێم به دژیبزاڤی رزگاریخوازی کورد، ستراتێژی گونجاویان گه‌ڵاڵه کرد و هه‌ر ئه‌م ستراتێژیهش ترسی گه‌وره‌ی خسته دڵی رژێم و قۆڵی هه‌ڵماڵی بۆ شه‌هید کردنیان، دوکتور قاسملوو و دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی مێعماری ستراتێژیکی کورد بوون که حه‌تتا له‌ناو ئۆپۆزسیونی گشتیی و سه‌راسه‌ریشدا وه‌ک کارێزما و سه‌رکرده‌یه‌کی دیار خاوه‌نی جێگه و پێگه بوون.
ئەم بابەتە روانگەی نووسەرەکەیەتی و ئاژانسی کوردپا لە ناوەڕۆکی بەرپرسیار نییە