دوو زیندانی لە زیندانی ورمێ بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" ئێعدام کران

13:39 - 30 پووشپەڕ 2720

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ی پووشپەڕ، دوو زیندانی بە ناوەکانی "ئەسەد کشاوەرز و ئەمین سەفەرکەش" بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لەسێدارە دران.

ئەو دوو زیندانییە ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی پووشپەڕ، لەگەڵ زیندانییەکی دیکە بە ناوی "بەیتوڵڵا موتەلەبی" بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون.

"بەیتوڵڵا موتەلەبی" ئیزنی پێدراوە بۆ ماوەی مانگێک ڕەزامەندیی بنەماڵەی کوژراوەکە بەدەست بهێنێت، هەر بۆیە گەڕێندراوەتەوە بەندی تەلاش و لە ئەگەری وەرنەگرتنی ڕەزامەندیی بنەماڵەی کوژراوەکە، لەسێدارە دەدرێت.

ئەو سێ زیندانییە بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" دەسبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە قیساس مەحکووم کرابوون.

"ئەسەد کشاوەرز" لە بەندی ١_٢ی زیندانی ورمێ ٢٦ ساڵ پێش و "بەیتوڵڵا موتەلەبی" لە بەندی ڕاوێژ ١٠ ساڵ پێش، بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" لە زینداندان.

هەتا ئێستا ئێعدامکردنی ئەو دوو زیندانییە بە تۆمەتی "کوشتن" لەلایەن سەرچاوە فەرمییەکانەوە ڕانەگەیەندراوە.