دوو زیندانی لە زیندانی ورمێ بە تاوانی "کوشتن" ئێعدام کران

12:21 - 6 گەلاوێژ 2720

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی گەلاوێژ، دوو زیندانی بە تاوانی "کوشتن" بە ناوەکانی "عەلی عەبدی" لە بەندی ١_٢ و "ئەمیر حوسێن" تەمەن ٢٤ ساڵ لە بەندی لاوانی زیندانی ورمێ ئێعدام کران.

هەواڵدەریی "هێرانا" لەو پەیوەندییەدا بڵاوی کردووەتەوە: "عەلی عەبدی ٩ ساڵ پیش بە تۆمەتی قەتڵ دەسبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، هەروەها ئەمیر حوسێن ٥ ساڵ پیش بە تۆمەتی کوشتنی ژنەکەی لە ئەنجامی کێشەی بنەماڵەیی دەسبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوو".

ڕۆژی یەکشەممە ٥ی گەلاوێژ، ئەو دوو زیندانییە مەحکووم بە ئێعدامە، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ورمێ کرابوون.