دوایین گەمارۆكان بازاری كڕین و فرۆشی سكە و دولاری لە ئێراندا راگرت

14:10 - 4 رێبەندان 2711
وەزیرانی دەرەوەی یەكیەتیی ئورووپا هاوكات لەگەڵ تەحریمی نەوتی حكوومەتی ئێران ، هەناردە كردنی زێڕ و بردە بە نرخەكانیشیان لە ئورووپاوە بۆ ئێران قەدەغە كرد.

دوابەدوای گەمارۆ نوێیەكەی یەكیەتیی ئورووپا نرخی دولار دوانێوەرۆی 3ی رێبەندان لە 2050 تمەنەوە بۆ 2100 تمەن بەرز كرایەوە و لە 24 كاتژمێردا 100 تمەن چوونە سەری بە خۆیەوە بینی.

هەر لەو پێوەندییەدا سكە نرخەكەی گەیشتە سنووری یەك میلیۆن و 100 هەزار تمەن، بە چەشنێك كە نرخی سكە لە مانگی رێبەندانەوە هەتا كۆتایی رەشەممەی ساڵی رابردوو 135% چوونە سەری بە خۆیەوە بینیوە و لە یەك مانگی رابردووە هەتا ئێستا نرخی سكە 500 هەزار تمەن چۆتە سەر.

هەواڵدەریی \"موج\" بڵاوی كردەوە، بە هۆی هەڵكشان و داكشانی ئابووری رێكەوتی 3‌ی رێبەندان هیچ چەشنە كڕین و فرۆشی سكە و دولار لە بازارەكانی ئێران ئەنجام نەدراوە.

لەماوە 30 رۆژدا \"ریال\"ی ئێران لەسەدا 30 بایەخی خۆی لە دەست داوە.

ئەرسەلان فەتحی پوور لێپرسراوی كۆمیسیۆنی ئابووری لە مەجلیس هۆكاری راوەستانی بازاری \"ئەرز\"ی لە ئێران گەڕاندۆتەوە بۆ ئەو گەمارۆیانەی كە لەلایەن وڵاتانی رۆژئاواو و ئەمریكاوە خراوەتە سەر ناوەندە بازرگانی و ئابوورییەكانی حكوومەتی ئێران.