دوایین پەلەقاژەی رژیمی بەشار ئەسەدەوگەلی کورد پێویستە چی بکات
12:55 - 13 سەرماوەز 2712
Unknown Author
سمکۆ بێکەس
گەرچی زیاتر لە ساڵێکە شۆرشی گەلانی سوریا دژی دەسەڵاتی دیکتاتۆری بەشار ئەسەد، دەستی پێ کردووە و رۆژ لە گەل رۆژ کڵپەی شورشەکە پەرەی سەندووە و خەڵکی رۆژئاوای کوردستان بەشیک بوون لەم راپەرینە جەماوەری یە وجێگەی داخە کە زیاتر لە هەزاران کەس بوونە قوربانی بۆ سەرکەوتنی ئەم خەباتە بەڵام بە داخەوە دەتوانین دەست لە سەر ئەو خاڵە لاوازە دابنێین کە بۆ چی ئەم شۆڕشە ئەوەندە درێژەی کێشا و ئەو دەسەڵاتە لەرزۆکە، کە لە دوایین پەلەقاژەی خۆی دایە بۆچی داناڕمێ و ناڕوخێ.
بۆیە سەرەکیترین هۆکار نەبوونی هێزێکی پوختە و پتەوی ئوپوزسیونی یەکگرتووە لە ماوەی ئەم شۆڕشە دا تابتوانێ دەسەڵاتی بەشار ئەسەد بە یەکجاری لە ناو ببات کە خاڵی گرینگە بۆ وەدی نەهاتنی خەونی شۆرشگێران وخەڵکی راپەریوی سوریا و بەداخەوە بێ متمانەیی جیهانی دەرەوە بە شۆڕشی جەماوەری نەیتوانی لە ماوەیەکی کورت دا بە ئاکام بگات، لە لایەکی ترەوە دەوڵەتانی زۆر نزیک لە بەشار ئەسەد وەک ئێران، روسیا و چین کە بەرژەوندی گرینگیان لە ماندەوەی رێژیمەکەی ئەسەد دایە بە هەموو توانایانەوە دەستیان بە پشتی ئەم رژیمەوە گرتووە تا هەر چۆن بێت بۆ ماوەیەکی درێژتر بە لەرزۆکیش بێت رای بگرن، بۆیە دوایی ئەو ماوە درێژە دەتوانین بڵێن بە خۆشی یەوە لە چەند رۆژی رابردوو دا بە یەکگرتنی زۆرینەی هێزە سیاسی و کەسایەتی یە سیاسیەکانی سوریا خەونی یەکگرتوویی وەدی هێنا و هەر لە گەڵ کۆتایی کۆبوونەوە و راگەیاندنی بەیان نامەکەیان ،یەکسەر وڵاتانی عەرەبی، ئەمریکا، فەرانسە و تورکیا و چەند وڵاتێکی تر ئەم هێزەیان بە رەسمی ناسی و بە جێگرەوەی رێژیمەکەی ئەسەدیان دانا، بەڵام وەک دەردەکەوێ بە داخەوە بە هۆیی لاوازی پێگەی کورد لە ناو ئەو هێزانەدا هاوسەنگیی کورد لە دەسەڵاتی دوایی ئەسەد زۆر لاواز دەبیت و گەر کورد خەم لە خۆیی نەخوا ئەوا بە داخەوە جارێکی تر رەنج بە خەسار دەبێت.
هەروەها ئاشکرا بوو کە ئوپوزسیۆنی یەکگرتووی راگەیاندراوی جێگەی متمانەی وڵاتانی ئەمریکا، فەرنسا، تورکیا و وڵاتانی عەرەبی لە پشتی پەردەوە دیسان رێکەتنامەیەکی تریان بە دژی کورد ئیمزا کردووە کە ئەم جاریش بۆ لە بار بردنی دەسەلاتی کوردی لەو ناوچەیە کە خاکی کوردستانە و تەنیا مافی نشینگەی کوردانە.
جێگەی داخە کە بروا بە گورگ بکەی و مەری پێ بسپێری ، بەراستی وڵاتێک نی یە بە ناوی دۆستی کورد وبەرژەوەندی هەموو وڵاتەکان وا داوا دەکات کە نەهێلین کورد ببێتە خاوەن مافی یاسایی و ئاسایی خۆی.
بۆیە تەنیا چەکێک کە کورد هەیەتی و دەتوانێ بە کاری بێنێ هێزی خەڵکە، ئەویش تەنیا بە یەکگرتوویی هەموو هێز و کەسایەتی یە سیاسی و مەدەنیەکانی کوردەکانە کە دەتوانن یەک دەنگ و یەک بروا و یەک بیرو را بێنە ناو مەیدانی راستی ئەمرۆی سوریا و بڵین ئەم خاکەی کە کورد لە سەری دەژی خاکی کوردستانە مافی کوردانە و بۆیە تەنیا کورد بۆی هەیە خاوەنداریەتی بکات.
ئیتر کاتی ئەوە بە سەر چوو دەسەڵاتێک بێت و بە زوڵم و زۆر خۆی بسەپێنێ بە سەر خەڵکی کوردستان دا و تەنیا کورد بۆی هەیە لە کوردستانێکی ئازاد کراو دا خاوەنی حکومەت و دەسەڵاتی کوردانەی خۆی بێت.
گەر ئەمرۆ ئەم دەرفەتە لە دەست بدەین زەحمەتە جارێکی تر ئەم هەلە بێتە دی و کات بەرەو کۆتایی دەچێ و رێژیمەکەی بەشار ئەسەد لە گیان ئەڵایی مردن دایە و دوایین هەناسەی ژیانی دەسەڵاتی خۆی دەدا لە دیمەشقی پایتەخت کە لە گەل بێ دەنگ بوونی چەکەکانی هێزی ئەسەد لە دیمەشقدا، تەپڵی سەرکەوتن لێ دەدرێ و لەم نێوەدا رسوایی بۆ ئەو وڵاتانە دەبێت کە بە درێژایی ئەم ماوە پشتیوانی رژیمەکەی ئەسەدیان دەکرد وسەرکەوتن بۆ ئیرادەی گەل دەبێ ونەمری بۆ شەهیدانی رێی رزگاری گەل و سەربەزی بۆ بنەماڵەی ئەو شەهیدانە دەبیت کە بە خۆێنی خۆیان داری ئازادییان ئاودێر کرد.
بۆیە کوردینە کات کاتی یەکگرتنەو ب ائەمە ببێتە دەرس و ئەزمونیکی گرینگ بۆ کوردانی هەر چوار پارچەی دابەشکراوی کوردستان کە کەس دۆستی کورد نییە و تەنیا بەیەکگرتن دەتوانین ئازادی بۆ گەلەکەمان دەستەبەر بکەین و هیوادارین دوایی داڕمانی دەسەڵاتەکەی ئەسەد بەم نزیکانە لە ئێرانیش دا شۆڕشێکی جەماوەری بۆ روخانی رژیمی ئاخوندەکان سەرهەڵ بدات و دەسەڵاتی ئاخوندەکان رابماڵێ و ئازادی بۆ گەلانی ئێران وەدی بێت.
باشتر وایە لە ئێستاوە بۆ ئەوەی رەنج بە خەسار نەبین و خەباتی چەندین ساڵەمان بە فیڕۆ نەروات یەکگرتن بکەینە هەوێنی سەرکەوتن بۆئازادی گەلەکەمان.