ده‌مامکه‌کان و په‌یامی ئاشته‌وایی - ئه‌فراسیاب گرامی
16:39 - 1 پووشپەڕ 2712
Unknown Author
ئه‌فراسیاب گرامی
ئه‌و بارودۆخه سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تییه چ له ئاستی نێوخۆیی و چ له ئاستی ده‌ره‌کییدا به خاڵه لاواز و به‌هێزه‌کانییه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا درووست بوه، به‌رهه‌می گه‌شه‌ی سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تیی کورد له سه‌ده‌ی بیسته‌م تا به ئێستایه که به دڵنیاییه‌وه بارودۆخێکی سه‌خت و دژواری تێپه‌ڕاندوه و که‌وتۆته ململانێیه‌کی ناهاوسه‌نگی سیاسی و ئایدۆلۆژیی سه‌د ساڵی رابردوه‌وه. ئه‌وه‌ی پرسی نه‌ته‌وه‌یی کوردیان گه‌یاندۆته ته‌شقی سیاسه‌ت و ململانێکانی ناوچه‌که، دۆزێکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیی حاشالێکراوه له لایه‌ن نه‌ته‌وه باڵاده‌سته‌کانی ده‌ورووبه‌رییه‌وه. له کاتێکدا بزووتنه‌وه‌ی کورد سه‌رهه‌ڵدێنێ که گوشار و زه‌بروزه‌نگی نه‌ته‌وه تازه بهدهسهڵاتگهیشتوهکان و هه‌وڵدانیان بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه له ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا بوون و به توندی هه‌ر چه‌شنه جووڵه‌یه‌کی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی کوردیان سه‌رکوت کردوه. به خوێندنه‌وه‌ی رووداوه‌کان و گوتاره سیاسییه‌کانی سه‌د ساڵی رابردووی ناوچه‌که و ئێران به تایبه‌تی، بۆمان ده‌رده‌که‌وێ گوتاری رزگاریخوازی کورد نه‌یتوانیوه مه‌وداکانی گه‌یشتن به دۆزی نه‌ته‌وه‌یی خۆی کورت بکاته‌وه. هه‌رچه‌نده هۆکاره ده‌ره‌کییه‌کان قورساییه‌کی گران و زۆریان هه‌بوه به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی کوردی‌دا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که لێره‌دا پێویسته ئاماژه‌ی پێ بکه‌ین، قورسایی ده‌رد و ژانێکی نێوخۆییه که نه‌یهێشتوه کورد له قۆناخه پێویسته‌کانی خۆیدا گه‌شه‌ی به‌رچاو ببینێ و بتوانێ مه‌ودای درێژماوه‌ی خه‌باتی سیاسیی کورد کورت بکاته‌وه و به ئه‌نجامی بگه‌یه‌نێت.
سه‌رهه‌ڵدان و شکڵ‌گرتنی ده‌یان رێچکه و رێبازی سیاسیی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا و په‌ره‌سه‌ندنی گوتاره سیاسییه جۆراوجۆره‌کان، نه‌ته‌نیا نه‌بوونه پاشخانێکی به‌هێزی فیکری و بونیاتنه‌ر بۆ داهاتووی کۆمه‌ڵگای کوردی، به‌ڵکوو به هه‌موو هیز و توانایانه‌وه ئاسه‌وارێکی ناهه‌مواریان له‌سه‌ر کۆی پێکهاته گشتییه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی به‌جێهێشت.
نامه‌وێ هیچ ئایدۆلۆژی و روانگه‌یه‌کی سیاسیی له مێژووی سیاسیی کورددا بخه‌مه به‌ر دیدی ره‌خنه‌وه، به‌لام ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستمه، ناڕوونی و سه‌رلێشێوایی و بێبنه‌مایی هه‌موو ئه‌و گوتاره سیاسییانه‌یه که له سه‌د ساڵی رابردوودا نه‌یانتوانیوه گوتاری سیاسیی کورد یه‌کده‌ست و هاوهه‌ڵوێست بکات و پرۆژه‌ی کورد به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت. ئه‌وه‌ی که زه‌ق و به‌رچاوه، گوتاری ناسیونالیستیی کورد توانیویه گره‌وی سیاسیی بباته‌وه و هه‌موو رێکخراو و حیزبە سیاسییه‌کان چ له مێژوو و چ ئێستا به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان بانگه‌شه‌ی ناسیونالیستی بکه‌ن و هه‌ندێکی دیکه به جیددی ده‌که‌ونه به‌ره‌نگاریی ناسیونالیزمی کوردییه‌وه، که ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ روانگه‌ی ئایدۆلۆژیی ئه‌و هێز و گرووپه سیاسییانه که‌چی دواتر ده‌بینین هه‌مان ئه‌و هێزانه خۆیان وه‌ک خاوه‌نداریه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ناسیونالسیتی وێنا ده‌که‌ن. به‌ڵام له راستیدا هۆکاری سه‌ره‌کیی ئه‌وه‌ی که گوتاری ناسیونالیستی سه‌رکه‌وتووتر بوه، ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سیاسه‌تی سه‌خت ئه‌فزاری و توندئاژۆیانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست به‌رامبه‌ر به کورد و راپه‌ڕین و بزووتنه‌وه‌کانی. مه‌به‌ستی من ئه‌وه نیه که گوتاری ناسیونالیستی توانی سه‌رکه‌وتوو بێت له حاند به ئه‌نجامگه‌یاندنی پرۆژه‌که‌ی خۆی، به‌ڵکوو به پێچه‌وانه‌وه، ته‌نیا هۆکارێک بوو بۆ درێژه‌کێشان و ته‌نانه‌ت توندتربوونه‌وه‌ی سه‌رکوت و سه‌ره‌ڕۆیی نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست به‌رامبه‌ر به کورد. ده‌بینین زۆربه‌ی چالاکانی سیاسیی له سه‌د ساڵی رابردوودا گرینگ‌ترین هۆکاری ئێعدام و ته‌نانه‌ت کوشتاری به کۆمه‌ڵ، کوردبوونیان بوه. ئه‌مه‌وێ به خێرای به‌سه‌ر ئه‌و باسه‌دا تێپه‌ڕین، هه‌نووکه له سه‌رده‌مێکدا ده‌ژین که سنووره نه‌ته‌وه‌ییه‌کان به هۆی پرۆسه‌ی به‌جیهانیبوون و یه‌کانگیری شوێن و زه‌مانه‌وه ده‌سڕێنه‌وه و مه‌وداکان زۆر کورتترن له‌وه‌ی که چاوه‌ڕوان ده‌کرێ.
چربوونه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌کان و خێراتربوونی تێکنۆلۆژی و راگه‌یاندن، دۆزی کوردی پرسههڵگرتر کردوه. به‌ڵام کورد واته‌نی: چما؟ بۆ هێشتا له سه‌ره‌تا داین؟ هۆکاری ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێ له سفره‌وه ده‌ست پێ بکه‌ین چی یه؟ گومان له قورسایی سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر کورد نیه، به‌ڵام گومانیشمان له‌وه نیه که ئێستاکه توێژی خوێنده‌وار و وشیاری کۆمه‌ڵگا و ته‌نانه‌ت به‌رفراوانبوونی چالاکیی سیاسیی زیاتر له ده‌یه‌ی شه‌ست و ته‌نانه‌ت به‌ر له شۆڕشی ئێرانه، به‌ڵام ئه‌وه چییه که هێشتا کورد به گوتارێکی یه‌کانگیر و هاوبه‌شه‌وه ناتوانێ خاوه‌نداریه‌تی له پرسی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی بکات؟ ئه‌گه‌ر دروست بوونی حزب و رێکخراوی سیاسی وه‌ک ئامانجێک بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات و پلان‌داڕێژی کۆمه‌ڵگا و خاوه‌ن پڕۆگرامی سیاسیی بۆ ئایندهی کۆمه‌ڵگا وێنا بکه‌ین، ئه‌ی رۆڵی حزب له کۆمه‌ڵگای کوردستان دا چلۆن پێناسه ده‌که‌ین؟
ئه‌گه‌ر چاوێک به‌سه‌ر وتاری به‌ڕێز مه‌ریوان وریا قانع له ژێر ناوی \"کورد و پرۆژه گه‌وره‌کان: پرۆژه‌ی ئێران\" له سایتی \"ئاوێنه\"دا، بخشێنین، ده‌نووسێ:\" بەشێوەیەکی گشتی پەیوەندی نێوان ئێران‌و کورد پەیوەندییەکی نابەرابەرو پڕ فشار‌و توندوتیژیو کوشتن‌و بڕین‌و پەلاماردانە. کوردەکانی رۆژهەڵات ئەمڕۆ لەبەردەم هەڕەشەو پەلاماری سەربازی بەردەوامدان، رۆژانە خەڵکیان لێدەگیرێتو دەکوژرێت، نکوڵی له‌مافە سیاسی‌و کۆمەڵایەتی‌و فەرهەنگییەکانیان دەکرێت\". دیاره پرۆژه‌که گه‌وره‌تره له‌وه‌ی که ئێمه‌ی کورد بیری لێ بکه‌ینه‌وه، ئه‌گینا کۆماری ئیسلامی له خۆڕا سیاسه‌تی تیرۆری رێبه‌رانێک وه‌ک: د.قاسملوو، د.شه‌ره‌فکه‌ندی و هه‌روه‌ها کوشتن، ئێعدام و بگره تیرۆری چالاکانی سیاسیی حیزبکانی رۆژهه‌ڵات وسه‌رکوت و بێ ده‌ره‌تان هێشنه‌وه‌ی ناوچه کوردنشینه‌کان ناگرێته به‌ر. که‌واته، سیاسه‌تی توندوتیژانه‌ی کۆماری ئیسلامی هیچ گومانێکی بۆ هێرش بۆ سه‌ر کوردستان نه‌هێشتۆته‌وه و ده‌یان و بگره سه‌دان به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گر هه‌یه بۆ سه‌لماندنی کرده‌وه‌کانی کۆماری ئیسلامی.
بیرکردنه‌وه له‌و دۆخه سیاسییه‌ی که تێی که‌وتووین، گه‌لێک جار پشوودرێژی ده‌وێ و گه‌لێک جاریش مرۆڤ ئه‌باته‌وه قاوهخی خۆخواردنه‌وه و دانبه‌خۆداگرتن. ئه‌وه‌ی من لێی تێگه‌یشتووم، چه‌نده کۆماری ئیسلامی هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی ئێمه‌ی داوه، ئێمه‌ش دوو ئه‌وه‌نده هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی خۆمانمان داوه بێ ئه‌وه‌ی داوای لێبوردنێک له‌یه‌کتری بکه‌ین. به‌داخه‌وه پێکهاته‌ی لنینیستی ئه‌حزابی کلاسیکی کوردی، لوتبه‌رزی رووناکبیران و بێده‌نگیی خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان په‌یامی ئاشته‌وایی نێوان هێزه سیاسییه‌کان، خه‌ڵک و رووناکبیران کز و لاوازتر کردوه. هیچ گارهنتییهک نیه که له ئاینده‌دا شه‌ڕیی نێوخۆیی کورد روو نه‌دات، هیچ گارهنتییهکیش نیه هێزه‌کان هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی یه‌کتر نه‌ده‌ن، لێره‌دا مه‌به‌ستم سڕینه‌وه‌یه، نه‌ک رقابه‌ت و ململانێ، چونکه به درێژایی سێ ده‌یه‌ی رابردوو، هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی یه‌کتریان داوه. به‌ڵام رقابه‌ت و ململانێی سیاسیی دیارده‌یه‌کی ئازاد و دێموکراتیکه. ئه‌وه‌ی که گرینگه هیج نه‌ته‌وه‌یه‌ک و هیچ بزووتنه‌وه‌یه‌ک به بێ په‌یامی ئاشته‌وایی له نێوان خۆیدا ناتوانێ به سه‌رکه‌وتن بگات. گرینگ‌ترین هۆکار و بنه‌مایی ترین په‌یام بۆ ئه‌وه‌ی گوتاری سیاسی کورد یه‌کده‌ست و هاوبه‌ش بکه‌ینه‌وه، په‌یامی ئاشته‌وایی نهتهوهیییه. ئاشتکردنه‌وه‌ی نێوان \"خود\" و \"ئه‌وی دی\"، په‌یامێکی گرینگه. ئێمه ئه‌بێ تێبگه‌ین و فام بکه‌ینه‌وه که شۆڕش ئامانجی سه‌ره‌کیی نیه، شۆڕش سه‌ره‌تایه‌که بۆ گه‌یشتن، به‌ڵکوو ره‌فتاری سیاسیی حیزبکان له ئاست کۆمه‌ڵگا و داهاتووی کوردستاندا گرینگه. ئه‌وه‌ی حیزبکانی ئێمه خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌که‌ن، ده‌مامکێکی سیاسییه که به خه‌یاڵی \"ئه‌سپه‌که‌ی تهرهواد\"وه‌ن و ئه‌یانه‌وی سه‌رباشقه‌ی سیاسیی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بن، که‌چی ده‌بینین داهێزران و داڕزانی پێکهاته‌ی ته‌شکیلاتیی ئه‌و ده‌مامکه‌ی هه‌ڵداوه‌ته‌وه و نه‌ته‌نیا له وه‌همی به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتنی خۆیان بردۆته ژێر پرسیاره‌وه، به‌ڵکوو بنه‌ماکانی رێکخستن، سیاسه‌ت کردن و ته‌نانه‌ت ئیستراتێژی نه‌ته‌وه‌ییشیان بردۆته ژێر پرسیاره‌وه. نه‌ته‌نیا له ده‌روونه‌وه قورس و قایمیش نین، به‌ڵکوو له رێگای کوده‌تای رێکخراوه‌یی هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی یه‌کتر ئه‌ده‌ن، گه‌لۆ کۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌م ده‌مامکه سیاسییه جۆراوجۆرانه‌وه ده‌بێ به‌ره‌و کوێ بڕوات؟ له راستیدا بیرم له‌م وته‌یه‌ی \"ئێرنست بلۆخ\" ده‌کرده‌وه که ده‌ڵێ:\"مێژوو خۆی دووبارە ناکاتەوە، بەڵام هەر شتێک کە نەبووبێت بە مێژوو مێژووی دروستنەکردبێت لەوێدا مێژوو خۆی دووبارەدەکاتەوە\" (شۆڕش ئامانج نییە، ئاراس فه‌تاح، ئاوێنه)، ره‌نگه ئه‌م وته‌یه یه‌کێک له جوانترین وته‌کان بێت که شایانی به‌ژن و باڵای بزووتنه‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بێت، چونکه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له ره‌فتار و هه‌ڵسووکه‌وتی حیزبکاندا ده‌یبینین، په‌یامێکه بۆ داهاتوو. هێدی هێدی نه‌وه‌ی نوێ به‌ره‌و زه‌مه‌نی کاڵبوونه‌وه‌ی ئایدۆلۆژییه‌کان و بارستایی سیاسه‌ته، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی نه‌وه‌ی نوێ به‌ره‌و ئاینده‌وه هان ده‌دا پرسی شوناس‌خوازیی و ئازادیخوازانه‌یه، نه‌ک ره‌شبینی سیاسیی و سڕینه‌وه‌ی روانگه‌کانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵگا، بۆ ئێمه په‌یامی ئاشته‌وایی نێوان حیزب، خه‌ڵک و توێژی خوێنده‌وار و رووناکبیری کۆمه‌ڵگا، په‌یامێکی رزگاریبه‌خشه. ئه‌وڕۆکه کۆکردنه‌وه‌ی سیاله‌شکر له نێو رێکخراوه‌کاندا و نواندنی هێز و ده‌سه‌ڵاتی خێله‌کی هیچ په‌یامێکی جیا له سه‌ره‌ڕۆیی داهاتوو و به‌تاڵانبردنی ئازادیی هیچی دیکه‌ی تیا نابینرێته‌وه و هیچ په‌یامێکی تری نیه.
خه‌می گه‌وره‌ی ئێمه داهاتووی نه‌ته‌وه‌که‌مانه که سه‌ره‌ڕۆیی ئه‌زموون نه‌کاته‌وه، ره‌نجی کورد له سه‌د ساڵی رابردوودا پێمان ده‌ڵێ، کۆمه‌ڵگا به ره‌نگه جۆراوجۆره‌کانییه‌وه جوانه، نه‌ک به ده‌مامکه جۆراوجۆره‌کانیه‌وه، ئه‌گه‌رنا کاره‌ساتی گه‌وره‌ی داهاتووی ئێمه‌ی کورد، ده‌مامکه شاراوه‌کانی پشت دروشمه زریق و بریقهدارهکانه که بزاڤی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات.
ئه‌و ده‌مامکانه ته‌نیا حیزبکان خۆیان پێوه نه‌به‌ستوه‌ته‌وه، به‌ڵکوو توێژی رووناک‌بیر و چالاکانی سیاسییشی گرتۆته‌وه و خه‌ریکه به‌ره به‌ره ده‌بێته درۆیه‌کی گه‌وره‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رامبه‌ر به خه‌ڵک، له هه‌مانکاتیشدا بێده‌نگیی و چاوه‌ڕوانیی خه‌ڵک، ئه‌م درۆگهورهیهی پیرۆز و سپیتایی کردوه و به چاویلهکهیی پیرۆز و نه‌گۆڕه‌وه ته‌ماشای ده‌کات. هه‌رچه‌نده ئه‌م ده‌مامکه گه‌وره‌تر بێته‌وه، ئه‌وه‌نده‌ش ئایندهی سیاسیی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌رته‌سکتر ده‌بێته‌وه.